به ديارييهك سهردانى خانهوادهى سهرفرازى د. فرسهت سۆفى دهكرێت . . . ( سالار مهلا قادر)
February 15, 2021
کۆمەڵایەتی
لەگوندی (گەزنەی)ی دەڤەری باڵەکایەتیيەوە_ خۆبەخشانی دەزگای نێودەوڵەتيی پێشمەرگە-لقی سۆران، دەبنە ميوانی زێدی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر، لەلایەن دایک و برای دکتۆر بەخێرهاتنیان لێ دەکرێت.
بەجیاواز لە سەردانەکانی دى بە بەخشینی ئومێد و هیوا بۆ دۆست و خزمانی دکتۆر، بە قەڵەمێکی ڕەش و ڕەواندنەوەی خەمەکان. بە پێشکەشکردنی تابلۆی دڵدانەوە بۆشانازیی و سەنایی دکتۆر.
دروستکردنی وێنەی دکتۆر فرسەت سۆفی لەلایەن سروە جەلال، ئەندامی دەزگای نابراو بووه و، ههر لهو بارهيهوه دەڵێت:
" دكتۆر فرسهت سۆفى کەسێک بوو خۆی بە خاوەن و خەمخۆری گشت خەلکی کورستان ئەزانی بێ جیاوازی.. ئەمتوانی لە روخساری ئەو دڵپاکی و سادەیی بەدی بکەم . هەروەها ماوەیەکی کەمە کە رۆحی پاکی چووە بەر دلۆڤانی یەزدان .. ویستم روخساری وەک مرۆڤێکی نەرمونیان لە لای هەموومان و هەم لای دایکی بهڕێزيان بمێنێ، لە کاتی دروستکردنی بیرم لەوە کردەوە، ئه گەر دایکی بیبینێ، دڵگران ئەبێت و ئەشێ زیاتر لە جاران تامەزرۆی بینینی بێت . بەڵام لەگەل ئەوەشدا وێنەی ئەو کەسایەتیيە مەزنەم وەک دیاریيەکی هەمیشە زیندوو پێشکەش بە دایکە مێهرەبانەکەی کرد.
هەڵبەتە شێوازی وێنەکە بە ماسکەوە بوو .. چونکە ئیمە لە سەردەمی ماسک ئەژین لە ئێستادا ، ئەوە ئهگەر نەوەکانمان بیبینن، ئەزانن لە سەردەمی ماسک و کۆرۆنا دروست کراوە. وێنەکەش کەمتر لە سێ ڕۆژ دروستم کردووە."