بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەحالەتەوە بۆتەدیاردە.
January 16, 2021
کۆمەڵایەتی
. یهكهم/ هۆكارەکانی بڵاوبوونەوە و بەكارهێنانی ماددەهۆشبەرەكان لەناوکۆمەڵگادا بۆچی دەگەڕێتەوە.
هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان زۆرن چەندین هۆکارن بەڵام دەتوانین بڵێین چەند هۆكارێكی سەرەكیمان هەیە لەم بابەتە دا روونی دەکەینەوە.
1- بڵاوبوونەوەی بێکاری لەناو گەنجان و نێوجەوانان دا هۆیەكی سەرەكییە بۆ فێربوونیان لەسەر مادە هۆشبەرەكان.
2- چاودێری نەکرندنی باوکان ودایکان لە سەر مندالەکانیان کە رۆژانە بە چ خەریکن چی دەکەن.
3-كێشەی ڕۆژانەی ناو خێزان، تێكچوون و لێک جیابونەوەی دایك و باوك وە خراپی مامهڵەكردنیان لەگەڵ منداڵەكانیاندا دەبێتە هاندەرێك بۆ بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان.
4-پەیداکردنی هاورێ خراپ و دروست،کردنی پەیوەندی هاوریەتی لەگەل کەسانێک کە هاوتەمەنی خۆی نیە کەئێستائەم پەیوەندیەزۆرباوەلەناونێوجەوانان ولەناوگەنجان.
5-متابەحە کردن و سە یرکردنی جۆرێک لە فلیمی خراپ. بە تایبەت ئەم جۆرە فلیم مانەی کە ئەکتەرەکان بازرگانی بەمادەی هۆشبەردەکەن و بەکاری دەهێنن و خۆیان پێ دەولەمەند دەکەن.
6- هاتنی خەڵكی بیانی بۆ وڵات تایبەت لە ولاتی ئیران و ترکیاو سوریا.ئێستاولاتی مسرو لبنانی ش زیاد بووە.ئەم هۆکارانەو چەندین هۆکاری ترهەن کەبۆتە هۆی بڵاوبونەوەو بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەکۆمەڵگای کوردی.
دووهم/رێگری کردن لە بڵاوبونەوەی مادەی هۆشبەروو چارەسەرکردنی ئەوکەسانەی توش بوون. .
چەندین رێگاهەیە بۆڕێگری کردن لە بڵاوونەوەی مادەهۆشبەرەکان وچارەسەرکردنیان.بەڵام لێرە دابەپێویستی دەزانم چەند ڕێگەیەکی سەرەکی باس بکەین.
1-پێوسیتە لەسەر حوکمەت و لایەنە پەیوەندی دارەکان چاودێریەکی توند بخە نە سەر سنورە کان و دانانی فلتە رێکی زۆر توکمە وبەهێز بۆئەوەی بەهیچ شێوەیەک نەتواندرێت مادە هۆشبەرەکان داخیل بکرێت.
٢-ڕێگری کردنی ئەوکە سانەی کە بە شێوەیەکی نایاسی داخلی هەرێمی کوردستان دەبن چونکە زۆربەی ئەوانە مامەڵەی نایاسای دەکە ن.
۳-گەران بەدوای ئەوکەسانەی کە بازرگانی پێوەدەکەن وساغی دەکەنەوە دەیان دەنە بەکارهێنەران.
٤-پێویستە لەسەر بەڕێوبەرایەتێ مادەهۆشبەرەکان زیاتروتونترچاودێری بخەنە سەر گەرەکە کانی شار تایبەت ناوکافتریاکان و گازینۆکان و یانەی شەوانی گەنجان.بارەکان جونکەشوینی بلاوونەوەی مادەی هۆشبەرە.
٥- لەناوبردنی مادە ژەهراویەكانی ناو لەش و كەمكردنی ئازار و پێدانی شلەمەنی زۆر له ڕۆژژێكدا به تێكڕایی.
٦- چارەسەركردنی دەروونی كهسهكه و لایهنی كۆمەڵایەتی، ئهمهیش بە زانینی كێشەی ناو خێزان و هۆكاری بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرهكه چارهسهر دهكرێ
Karzan قام بالإرسال اليوم، الساعة 12:07 م
٧- فێركردنی كەسی تووشبوو بۆ ئەنجامدانی كارێكی گونجاو بە شێوەی ڕۆژانە و چارەسەركردنی كێشەی له شوێنی ئیشوكارهكهیدا ئهگهر پێشتر ههی بووه و لهو شوێنه دهركراوه.
٨- باشكردنی پێوەندی كەسی تووشبوو لەگەڵ خێزان و دەوروبەرهكهیدانەهێلن کاتەکانی بەتەنیا بباتە سەر.
٩- بەدواداچوونی بەردەوام لەسەر كەسی تووشبووی چارەسەركراو بۆ ماوەی 6 مانگ تا 2 ساڵ لە سەرەتای دەستپێكردن بە چارەسەركردنی، تا كۆتا ڕۆژی چارهسهر كردنهكە.
.
ئەوکاروچالاکیانەو دەست بەسەرداگرتنی برێکی زۆرلەمادەهۆشبەرەکان بوسالی ٢٠٢٠کەلەلایان بەرێوەرابەتی مادەهۆشبەرەکان دەستی بەسەرداگیراوە کەچەندین. جۆرمادەی،هۆشبەرن بەم جۆرەی. خوارەوەدابەش بووە.
*دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ٥٥٥,۷٤٠ ) پێنج سەد و پەنجا و پێنج کیلۆ و حەوت سەد و چل گرام ماددەی هۆشبەر بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشکراوە.
ـ بڕی ( ۱۲۳ ,٤٠٥ )چوار سەد و پێنج کیلۆ و سەد و بیست و سێ گرام ( هێروین )
ـ بڕی ( ۸٦,٥۲۳ ) هەشتا و شەش کیلۆ و پێنج سەد و بیست و سێ گرام ( تلیاك )
ـ بڕی ( ٥۲,٥٤۱ )پەنجا و دوو کیلۆ و پێنج سەد و چل و یەك کیلۆ گرام ( کریستال ـ بڕی ( ۸۳٤ ,۹ ) نۆ کیلۆ و هەشت سەد و سی و چوار گرام ( حەشیش )
ـ بڕی ( ۱,۷۱۹ ) یەك کیلۆ و حەوت سەد و نۆزدە گرام ( جامایکا )
* دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۲۷۳٤ ) دوو هەزار و حەت سەد و سی و چوار شیت حەبی پزیشکی هۆشبەر
ـ بڕی ( ۱۲۱۹ ) هەزار و دوو سەد و نۆزدە شیت حەبی هۆشبەری ( کلۆنازپام )
ـ بڕی ( ۱٠٤۷ ) هەزار و چل و حەوت شیت حەبی هۆشبەری ( ترامادۆڵ )
ـ بڕی ( ۸۸ ) هەشتا و هەشت شیت حەبی هۆشبەری ) B 2 )
ـ بڕی ( ۷۹ ) حەفتا و نۆ شیت حەبی هۆشبەری ( میتادۆن)
ـ بڕی ( ۳۱ ) سی و یەك شیت حەبی هۆشبەری ( پرازولام )
ـ بڕی ( ۲۷٠ ) دوو سەد و حەفتا شیت حەبی هۆشبەری جۆراو جۆر)
پارێزەر یوسف گراوی