ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ڕێز و حورمەتی یەکجار زۆری لە ئافرەت گرتووە . . . (( مامۆستا ھێمن شارەستێنی ))

ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ڕێز و حورمەتی یەکجار زۆری  لە ئافرەت گرتووە . . .   (( مامۆستا ھێمن شارەستێنی ))
ئایینی پێرۆزی ئیسلام فەرمان بەپیاوان دەکات لەگەڵ ئافرەتان باش بن ومامەڵە وڕەفتار وگوفتار وئاکاریان دەرحەقیان جوان ڕێک وپێک بێت، بۆیە مامەڵە وڕەفتاری جوان نواندن لەگەڵ ئافرەت لەڕێ وشوین وسوننەتی پێغەمبەری خوایە درودی خوای لەسەر بێت کەڕێزی یەکجار زۆری لە ئافرەتان گرتووەو بەم شێوەیەیی خوارەوە:

ڕێزو مافی دایک:

(الْزَمْهَا،فَإِنَّ الْجَنَّةَ عِنْدَ ٲقدَامِهَا)

واتە:پابەندی قاچەکانی بەو لە خزمەت دایکت دابە چونکە بەھەشت لە ژێر پێیەکانی ئەودایە.



ڕێزو مافی کچان و خوشکان:

پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت فەرمویەتی: ((مَنْ كَانَ لَهُ ثَلَاثُ بَنَاتٍ، أَوْ ثَلَاثُ أَخَوَاتٍ، أَوِ ابْنَتَانِ أَوْ أُخْتَانِ، فَأَحْسَنَ صُحْبَتَهُنَّ، وَاتَّقَى اللَّهَ فِيهِنَّ ؛ فَلَهُ الْجَنَّةُ))

واتە:ھەرکەسێ سێ کچ یان سێ خوشکی ھەبێـت، یان دوو کچ یان دوو خوشک وە بە باشی مامەڵەو ھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکات، وە تەقوای خوا بکات لەئاستیان، واتە ستەمیان لێ نەکات وئەرکی سەرشانی بەجێ بگەیەنێ لە بەرامبەریان، ئەوە بەھەشتی بۆ ھەیە.

(مَنْ كَانَ لَهُ ثَلَاثُ بَنَاتٍ فَصَبَرَ عَلَيْهِنَّ، وَأَطْعَمَهُنَّ وَسَقَاهُنَّ، وَكَسَاهُنَّ مِنْ جِدَتِهِ، كُنَّ لَهُ حِجَابًا مِنَ النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ
.(



واتە:ھەرکەسێ سێ کچی ھەبێـت، ھەروەھا بە سەبرو ئارام بێت لە گەڵیان و نەفەقەیان بکێشێت، واتە خواردن و خواردنەوەو پۆشاکیان بۆ دابین بکات، بە ڕەحم و سۆز بێت لە گەڵیان و باش پەروەردەیان بکات و لە سەر ڕەوشتی جوان وبەرز ڕایان بھێنێت ولە بەد ڕەوشتی سیفاتی ناشیرین بە دووریان بگرێت و دواییش بە شوویان بدات، ئەوە ئەم کچانە دەبن بە پەردەیەک و دیوارێک بۆی کە لە ئاگر دەیپارێزن !.

پیاوێک ھاتەلای پێغەمبەری درودی خوای لەسەر بێت داوای لێکرد ڕوخسەتی بدات بۆ چوونە غەزا. پێغەمبەریش، درودی خوای لەسەر بێت فەرموی: دایکت ماوە؟ وتی: بەڵێ پێغەمبەریش درودی خوای لەسەر بێت پێی فەرموو بڕۆ خزمەتی بکە وڕێزی بگرە وچاودێری بکە.

ڕێزو مافی ژنان واتە ھاوژین:

(خیرکم خیرکم ڵاھلە وانا خیرُکم ڵاھلی)واتە: باشترین کەستان ئەو کەسەتانە کە باشترینتانە بۆ خێزانی. وە من باشترینتانم بۆ خێزانم.



ڕێزو مافی ئافرەتان بە گشتی:

(خیرکم خیرکم ڵاھلە وانا خیرُکم ڵاھلی)واتە باشترین کەستان ئەو کەسەتانە کە باشترینتانە بۆ ئافرەتان بە گشتی.

(إنما النساءُ شقائقُ الرجال)واتە بەڕاستی ئافرەتان لەوە کەمتر نین کە خوشکی پیاوانن و یەکسانیانن لە مافە گشتییەکاندا. وەک پەروەردگار فەرموویەتی: [ولەُن مثل الذی علیھن بالمعروف] واتە: بۆ ئافرەتان ھەیە لە ماف بە وێنەی ئەو ئەرکانەی کە لە سەریانە.

پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت (استوصوا بالنساء خیراً) واتە ئامۆژگارێتان دەکەم کەگەڵ ئافرەتان چاک بن. وڕێزیان بگرن وحورمەتی زوریان لێ بنێن

پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت ھەرکەسیک ڕێز لە ئافرەت بگرێت ئەوە خۆی بەڕێزە و ڕێزی لە خۆی گرتووە، بەپێچەوانەشەوە ھەرکەسێک سووکایەتی بەژن بکات و رێزی نەگرێت وبێ حورمەتی بەرامبەر بکات ئەوە خۆی بێ ڕێزە، وپێی سووک دەبێت.

ئەمەی خوارەوە چەند نموونەیەکن کە لە مێژووی پڕ لە سەروەری ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا ناویان بەگەورەیی ماوەتەوە ودەمێنێتەوە تا ڕۆژی قیامەت.

۱ـ یەکەم کەس خوای گەورە ئاوی زمزمی بۆی لە زەوی دەرھێنا ئافرەت بوو دایکی پێغەمبەر ئیسماعیل بوو کە ناوی (ھاجەرە) بوو دەبێت ڕێ وشوێنی ئەو ھەڵبگیریت لە ڕوکنی سعی لەنیوان سەفا و مەروە بۆ حەج یان عومەرە.

۲ـ یەکەم ئافرەت کە موسڵمان بوو، خاتووخەدیجە بوو.



۳ـ یەکەم شەھید لە ئیسلامدا ئافرەت بوو بە ناوی (سومەیەی کچی خیاط) بوو.

٤ـ سورەتێک بەناوی ئافرەتەوە بوو(مەریەم) دایکی (پێغەمبەر عیسا) سەلامی خوای لێ بێت ئەویش (خاتوومەریەمە) بوو

------------------------------------------

٥ـ لەمەش زیاتر تەواوی سورەتێکی قورئان دابەزی لەسەر ئافرەت بە ناوی (سورە النساء) بوو

٦ـ ئەو کەسەی لە جەنگی ئوحودا دەوری پێغەمبەری درودی خوای لەسەر بێت گرت و بەرگری لێ دەکرد ئافرەت بوو ئەویش (رمیصاء) بوو

۷ـ یەکەم دکتۆر لە ئیسلام دا ئافرەت بوو ناوی (رەفیدە) بوو,

٨ـ زاناترین ئافرەت لە دوای پێغەمبەری خوا ئافرەت بوو کە زانستی شەرعیان لێ وەردەگرت ئەویش خاتوو عائیشە بوو ڕەزا و رەحمەتی خوای لێ بێ.

٩- بەھشت لەژێرپێی دایکە وباش بوون لەگەڵ کچ وخوشک مایەی چوونە بەھشتی باوک وبرایە وخێزان وھاوسەریش ومایەی تەواوکەری ئیمانی پیاوە وچاکە کردن لەگەڵی مایەی گەورەیی وچاکی پیاوە.

وچەندان شتی تریش..................
Top