مافی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا لەڕوانگەی رێکەوتنامەی (CEDAW) . . . (( ئیراد منوچەر سان ئەحمەد))

مافی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا لەڕوانگەی  رێکەوتنامەی (CEDAW)   . . .         (( ئیراد منوچەر سان ئەحمەد))
لەگەڵ بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا (COVID ١٩ ) مشتومڕ و گفتوگۆکان لە سەر بوون و نەبوونی تەکنەلۆژیا لە ژیان ڕۆژانەماندا کۆتایی پێھات، ئێستا تەکنەلۆژیا پانتایەکی فراوانی ژیانی داگیر کردووە و زۆرێک لەکارەکانمان لەرێگەی تەکنەلۆژیا بەرێدەکەین.
شایەنی باسە لەئێستادا ناتوانین بڵێن کەپەیوەندی لەنیوان دەستگەیشتن بە ئەنتەرنێت و پیادەکردنی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن لە ڕێگەی ئامرازەکانی مویایل و ئەنتەرنێت نییە.
بێگومان ئەوەی پەیوەندی ھەیە بەتەکنەلۆژیا ومافی مرۆڤ شتگەلێکن کە تائێستا شیکار و چارسەری بۆ نەکراوە و پرسیارێکن کە دەبێت بیری لێ بکەینەوە.
وەک تێبینی دەکرێت لە ھەندێ باردا نەبوونی دەستگەیشتن بەزانیاری لەسەر بەکارھێنان، تەکنەلۆژیا نایەکسانی قووڵتر دەکاتەوە لەنێوان ھەردوو ڕەگەزکەدا، وە یو ئەوەی بزانرێت تا چ مەودایەک وڵاتان و کۆمپانیاکان بەرپرسیارن بەرامبەر خۆشگوزەرانی خەڵک لە فەزا و ژینگەی ئەلەکترۆنیدا وچۆن دڵنیا بین کە ئەنتەرتێت ژینگەیەکی سەلامەتە بۆ ژنان .
لە ٢٩ حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بڕیاریدا کە دەستگەشیتن بە ئەنتەرنێت یەکێکە لە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ و فەزای ئەلەکترۆنیش پەیوەندییەکی پتەوی لە پیادەکردنی ئازادیە دەستنیشان کراوەکان ھەیە، لە بەندە نیودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ وەک جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامەی نێودەولەتی بۆ مافە مەدنی وسیاسییەکان.
لە ئێستادا لیژنە ھاوپەیمانە جیاوازە نێودەوڵەتییەکان بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن نوینەرایەتی نیودەوڵەتی جیاوازەکانە رێکخراوی ماف مرۆڤ بەدەستیان دەگات کاردەکەن، لەرێگەی شیکردنەوەی داتاکان و پێشنیارو تێبینەیکانیان بۆ ئەوەی ھەوڵبدرێت بۆ کارکردن لەسەر بڕیارەکان و فراوانکردنی چوارچێوەی کار بۆ شیکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ پەیوەست لەبەکارھێنانی تەکنەلۆژیا، وکارئاسانی بۆ گفتۆگۆ بە ئامانجی پاراستنی و گەرەنتیدانی مافەکان مرۆڤ.
لە رێکەتنامەی ( نەھێشتنی ھەموو جۆرە جیاکاریەک دژ بەژنان ) کە بە سیداو ناسراوە.
(Convention on the Elimination of all Forms of Discrimination Against Women (CEDAW)
ڕووەنکردنەوەی داوە لەسە پەیوەندی لە نیوان مافەکانی ژن ومافەکانی دەستگەیشتن بە ئەننەرنیت و بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا بەرێگە جیاوازەکان.

لە نوێترین بڕگەکانی سیداو لە پێشنیاری گشتی ژمارە ٣٥ ھاتووە کە ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا لە ژینگەی گلوبالیزم و مۆدێرندا ئەگەری زیاد بوونی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر زیادکردووە .
بەجۆرێک توندوتیژییەکان دژ بە ژنان ڕووبەڕووی ئاستێکی بەرز بوونەتەوە، لە ڕوانگەی دەربازبوون تاونباران لە سزا لە فەزای تەکنەلۆژیای کە یەکێکی دیکەیە لەو ژینگەکانەی کە ژن تێیدا ڕووبەڕووی توندو تیژی و جیاکری دەبێتەوە.
لیژنەی سیداو داوا دەکات کە گرنگە تەکنەلۆژیای نوێ بەکاربھێنرێت بە رێگەیەکی کاریگەر و بەشێوەکی گشتگیر کە ڕەچاوی ھەستیاری جێندەری تێدا بکرێت، وەک تێبنی دەکرێت کە ئەمە ھەلێکە بۆ ھەڵبژاردن وبەرجەستەکردنی ستراتیژییەکان لەسەر بنەمای تواناسازی و سەرکردایەتکردنی ژن بەتایبەتی لە بواری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی.
سەرەڕای نەبوونی ڕێکەوتنامەیەکی دیاریکراو وەیان پێشنارێکی گشتی لە سەر بەکارھینانی تەکنەلۆژیا و پیادەکردنی مافەکانی ژن، بەڵام رێکەوتنامەکە چوارچێوەکی کاری بەھێزی داناوە بۆ شیکردنەوەیەکی گونجاو لە بواری مافی دەستکەوتنی ئەنتەرنیت لەکاتی یەکتر بڕینی لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ.

لە بەندی ١ ی رێکەوتنامەکە تێڕوانینی بۆ چەمکی زاراوەی جیاکاری دژ بە ژنان کردووە لە شیکردنەوەی لە شێوەکانی جیاکاری کە ئەنجام دەدرێت، لەدەرئەنجامی گەشەسەندنی تەکنەلوژیا، و ھاوشێوەی ئەوە لە بەندی ٢ و ٣ کە پەیوەنی ھەیە، ئەویش بە ناچاری پایەند بوونی دەوڵەتەکان بۆ نەھێشتنی نایەکسانی لە دەستەکەوتن ویەکارھێنانی تەکنەلۆژیا لە رێگەی دانانی یاساکان و سیاستی گشتی کەگەرەنتی بکات، بۆ دابینکردینی ئیمکانیاتەکانی دەستگەیشتن بەئەنتەرنێت پاراستنی داتا و ئاسایش لە ژینگەی دیجیتاڵدا بۆ گەیشتن بە دادپەروەری لەکاتی دووبارە بەرھەمھێنانی توندوتیژی لەو فەزایەدا.
ھەروەھا بەھەمان شێوە بەندی ٥ و١٠ لە ڕێکەوتنامەکە پێویستە دەوڵەتان ئەو توانایان ھەبێت لە گرتنەبەری نەھجێکی گونجاو بۆ نەھیشتنی جیاکاری لەسەر بنەمای لە قاڵب دان بۆکچان و ژنان بەشداری پێکردنیان لە پرۆگرمەکانی ڕاھێنانی پیشەی تەکنیکی، وەک زانستی کۆمپیتەر کە ئێستا بوونی ھەیە لەسیستەمی خوێندن و رۆشنبیری گشتیدا.
ئەوەی تایبەتە بە بەشداری سیاسی کە رێکەوتنامەی سیداو لە بەندی ٧ ھاتووە کەگرنگە کە دەوڵەتەکان بەھەند وەرگرتنیان ھەیبَت بۆ چارەسەرکردنی ئاستی بەرزری توندوتیژی سیاسی لەسەر بنەمای جێندەر کە لە ژینکەی ئەلەکترونیدا ڕووبەڕووی ژن دەبێتەوە، لە بەندی ٨ی سیداو ھاتووە کە گرنگە دەوڵەتەکان گەرەنتی بەشداری یەکسانی نوینەرایەتی ژن لە ئاستێکی بەرزدا بێت تایبەت بە گفتۆگۆکان لەسەر ئەنتەرنیت وەک بوونی دەنگی ژن لە کۆڕبەندی بەرێوەبردنی ئەنتەرنیت کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدەدرێت، کە نوێنەرایەتکردنی ڕەگەزی مێ کەمترە لە ڕەگەزی نێر .
لەکاتێکدا شارەزیان لەو بڕوایەدان کە بەرەپێشچوونی مافەکانی مرۆڤی پەیوەست لە بەکارھێنانی تەکنەلوژیا ھێشا رێگا و مەودایەکی دووری ھەیە، بەڵام رێکەوتنامەی سیداو لە توانایدایە کە بە شێوەیەکی تیۆری بشکی ھەبێت، لە پێدانی ھەل بۆ جێبەحێکردنی شیکردنەوەیەکی گشتکیر بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەئامانجی تێکشکاندنی ئەو بەربەستانەی کە رێگری دەکات لە پێدانی مافەکان ژنان لە فەزاری ئەلەکترۆنی.
لێردا گرنگە کە ئاماژەی سوپاسگوزاری بۆ ئەو رێکەوتنامەی بنێریت کەوەک دوکیومێنتێکی زیندوو لە ھەر وڵاتێک بێت لە توانیدایە کە چورارچێوەیەکی کار بدۆزێتەوە بۆ پاراستنی مافەکانی ژن لە فەزا و ژینگەی دیجییتاڵدا.
Top