بۆچی ڕێژەی تەڵاق و جیابوونەوە روو لەزیاد بوونە له هەرێمی كوردستان

بۆچی ڕێژەی تەڵاق و جیابوونەوە روو لەزیاد بوونە له هەرێمی كوردستان
هۆکاری سەرەکی تەڵاق پێکهێنانی ژیانی هاوسەرییە ،لەم ڕۆژگارە دا چەندین هۆکارهەن بۆ لێک جیابوونەوە، چونکە هەندێک لەم کچ و کورانەی کە لەتەمەنێکی بچووک دا ژیانی هاوسەری پێک دەهێنن هێشتا وەکو پێویست لە واتای زەواج تێنەگەیشتوون.
هەر هاوسەرگیرێک لەسەر بنەمای سۆزوخۆشەویستی و رێزگرتن لەیەکتری وگرینگیدانە بەیەکتری، ئەواهەرگیز لێک جیابونەوەروو نادات، بەڵام زۆربەی ئەوکچ وکورانەی لە تەمەنی بچووک هاوسەرگیری دەکەن، بەدەگمەن لەم پرۆسەیە سەردەکەون، چونکە هەرزوو لێک جیادەبنەوە جا بە هەرهۆکارێک بێت.
ئەگەر بەنموونە وەرگرین دەبینین له هەرێمی كوردستان رێژەی تەڵاق لەشەش ساڵی رابردوو 53 هەزار حالەتی جیابوونەوە ڕویانداوە، ئەگەر هەریەك لەمانە 2 منداڵیان هەبوو بێت ئەوا 106 هەزار منداڵ بوونەتە قوربانی دەستی ژن و پیاو .
دەپرسم ئایا گوناحی ئەوان چیە ؟ بۆچی دەبێت باجی هەڵەکانی تۆ بدەن .. ئایە ئەمە زەنگێکی مەترسی دارنییە.! لەسەر تێکچوونی شیرازەی خێزانەکان و دەرونی منداڵ، بۆچی کچان و کوڕان لەتەمەنی زوو بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن دواتر هەر زوو لەو پڕۆسەیە پەشیمان دەبنەوە ، بەهۆی ئەوباروو دۆخەی کە بەسەریان دێت قوربانی یەکەمیش منداڵە، تۆکە نەتوانی بەرپرسیاری پڕۆسەی زەواج هەڵ بگری، بۆخۆت توشی ئەم بارودۆخەدەکەیت.
بۆچی شیرازەی سێ خێزان تیک دەدەی ؟ بۆچی ژیانی کچێک وێران دەکە ی ! بۆچی پیاو لەبەر چاوی ژن دەکەیتە دێوەزمە.، هەر کاتێک کەژن و پیاو،لێک جیابوونەوە هەردوو لا هەرچی شتی خراپ و نابەجێیە بەرامبەر یەکتر ئەنجامی دەدەن.
من وەک پارێزەرێک چەندین کەیسی وام لایە بریکارەکەم هەرچی شتی خراپ و نابەجییە بەرامبەر خێزانەکەی کردوە، لەو ماوەیەی کە لەیەکتر جیابووینەوە،جابۆیە ئامۆژگاری من بو گەنجان ئەوەیەکە ئەگەر ناتوانی بەرپرسیارەتی دروست،کردنی خێزان رابگری ئەوا خێزان پێک مەهێنن، چونكه لە کۆتایدا زەرەر مەندی سەرەکی منداڵەکەتان دەبێ، بۆیە دەبێت شەریکی ژیان و وهاوژینەکەت بەوریای هەڵبژێری ئەگەرنا مناڵەکەت باجەکەی دەدات.

ئەوهۆکارانەی کەدەبێتەلیک جیابونەوەی نێوان هاوسەران لەکۆمەڵگەی کوردیدا

زۆرهۆکارهەن کەدەبێتە هۆی لێک ترازان و جیابوونەوەی هاوسەران لە کومەڵگەی کوردی کە لەئێستا دا ناپاکی هاوسەری و نەبوونی متمانە لە هۆکارە هەرەباوەکانی نێوان هاوسەرانە ئەوەجگەلەوهۆکارانەی کە ئێستا دەیان خەمە روو
كێشە كۆمەڵایەتییەكان و بێ كاری، بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەكان، هەژاری و بژێووی، وە نەبوونی ژێرخانە ئابوورییەكان، هەر وەها نا بەرپرسیار بوونی داموودەزگا پەیوەندیدارەكان ،وە نەبوونی هیچ ڕێکخراوەکی هۆشیاری خێزانی هەموو ئەوانەو چەندین هۆکاریتريش هه ن کە لە وانەیە زۆر هۆکاری سادە بن، بەڵام لەبەر ئەوەی لەتەمەنێکی بچووک هاوسەرگیری دە کەن زانياری هاوسەریيان نيیه درک پێناكه ن لێک جیادەبنەوە و شیرازەی سێ خێزان تێک دەچێت بگرە زۆر جاران ئەم لێک جیابوونەوە دەبێتە هۆی پەیدابوونی کێشەی کۆمەلایەتی گەورە و پەیدابوونی دووژمنداری لەنێوان خێزانەکان.

من وەک پارێزەرێک پێشنیاروو چارەسەرم بۆئەوانەی کە تازە ژیانی هاوسەریان پێک هێناوە ،پێوستە گرینگیەکی زۆر بەخێزانەکەت بدەی هەوڵ بدە متمانەی تەواو بەدەست بهێنن لەلای یەکتری ڕێز و خۆشەویستی وگرینگیدانە بە یەکتری یەکێکەلە هۆکارە سەرەکییەکان، ئەگەر تووشی کێشە یەکی خێزانی هاتن و ناتوانی چارەسەری بکەن، ئەوا زۆر لاتان ئاسایی بێت بڕۆن راوێژ بە کە سی لەخۆتان گەورەتر بکەن.
چێژلەیەکتری وەربگرن ویارمەتی یەکتر بدەن، بەیەکەوە ژەمەکان بخۆن تاکو هەست و سۆزتان بۆ یەکتر زیاتر بێت، خێزانە کە ت و مناڵەکانت پێش هاوڕێیانت بهێنە بەهیچ شێوەیەک و لەهیچ بارو دۆخێک دا دەنگ بەسەر یەکتری بەرز مەکەنەوە باقسەی خۆش تایبەتیتانهەبێت، وە بەنەرموو نیانی گفتوگۆلەگەڵ یەکتر بکەن .
پارێزەر یوسف گڕاوی
Top