ژن و پیاو . . . (( نووسەر و شانۆکار ئەسوەد فایەق ))
October 31, 2020
کۆمەڵایەتی
ژنان کاتێک جلێکی کورت یان تەسک دەکەنە بەریان ئیتر مەرج نییە ئەو ژنە خۆی بۆ پیاو ئامادە کردبێت .. مەرج نییە ئەو ژنە ئیتر ئاستی ڕۆشنبیری و فکری زۆربەرزبێت.
ھەرچۆن ژنێکیش کە پۆشتەبێت (حیجاب) مەرج نییە ئیتر فریشتە بێت یاخود دوواکەوتو بێت .. بەڵکو ھەردوو ژنەکە مرۆڤن مرۆڤیش ھەرگیز وەک یەک بیرناکاتەوە .. بۆیە ناکرێت بۆ ھەردوو ژنەکە تۆی نێر قسەت ھەبێ و خۆت لەوان بەباشتر بزانیت، چونکە تۆی نێری ڕیش دار و بێ ڕیش بەردەوام چاوت لەسەر باڵای ژنە .. جا ھەندێکتان لەڕووانگەی ئایینەوە چوارتان بۆ خۆتان حەڵاڵ کردووەو بۆ شەوانەی سکس کردنی خۆتان و دواتر نە عەدالەتی نە یاسای خێزانیتان پەیڕەو کردووە، بەڵککو تەنھا وەک نێرینەیەک بەشەو خۆتان بادەدەن بەسەریانەوە .
ھەندێکی تریشتان دوور لە خێزاندارێتی لەدەرەوەی ماڵەکانی خۆتان ڕاوەژن دەکەن و بەقسەی زل و ڕەفتاری سەیر و پارەو سامان و ئەو تۆزە خوێندنەوەیەتان ژن لەخشتە دەبن و نێرینەی خۆتان بۆ ئەسەڵمێنن .. بەئارەزووی خۆتان کاری سکسی دەکەن .
زۆرینەی ئەو پیاوانەش کاتێ خێزانی خۆیان لەکچ و ژنیان نامەیەکیان لەپیاوێکەوە بۆدێ یاخود دەبینن پیاوێک لەگەڵ ژن و کچەکەیان قسە دەکات کارەسات دەخولقێنن و یەکسەر بڕیاری مەرگ دەردەکەن بۆ یان.
من دەپرسم تۆی پیاو لەکوێوە ئازادی سکست بۆ خۆت ھێناوە .. ئەی لەکوێوە کۆیلەی ژن بۆ سکس ھێناوە.
بۆیە دەبێت لەم بوارەدا وریابین و لەخۆمانەوە قسە نەکەین.