کۆشتنی ئافرەت لەژێر ھەر ناوێک و لەژێر ھەر سێبەرێکدا بێت لاوازی نەتەوەیی و کەم فەرھەنگییە، خۆدزینەوەی مروڤە لە تێگەیشتنی ژیان

کۆشتنی ئافرەت لەژێر ھەر ناوێک و لەژێر ھەر سێبەرێکدا بێت لاوازی  نەتەوەیی و کەم فەرھەنگییە، خۆدزینەوەی مروڤە لە تێگەیشتنی ژیان
نووسینی: شیلان ئاستەیی
گەلی کورد دەمێکە کوشتنی ئافرەتی کردووە بە نەریتێکی قبوڵکراو و کپ کردن وپەردە پۆشکردنی تاوانەکە خۆی دانپێدانانێکە کە دەبێتە ھۆی بەردەوام بوون لە کوشتنی ئافرەت جا بەدەست باوک، برا، ئاموزا و یاخود ھاوسەر بێت.
ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو لە چەمچەماڵ روِویدا بەڕاستی تاوانێکی گەورەیە کە ئەم دوو خوشکە تازە بە تازە خەریک بوو مانای ژیان تێبگەن و بێنە ناو جیھانی ژیان و پێگەیشتن، کوشتنی ئەم دوو کچە ڕاستە بە دەستی باوکیان بووە بە چ دەلیلێکیش بۆبێت، ھەر باوک تاوانبارە، ھیوادارم کە بگات بە سزای خوی.
ژیان و مافی ئافرەت لە کوردستان زیاتر لە وڵاتانی تر لە ڕوژھەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر ھەڕەشەی کوشتن و لە ناوبردندایە، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە گەلی کورد لەگەڵ ئەم سەردەمەی کە بەسەردەمی تەکنەولۆژیا ناسراوە خۆی ناگونجێنێت و لەھەمان کاتیشدا زیاتر لە گەلانی ناوچەکە ئالودەی تەکنولوژیا بوونە.
کەم تەرخەمی حکومەت و گوێنەدان بە ماف و ژیانی ئافرەتیش بۆتە ڕێ خوشکردنێک بۆ کوشتن و ئازار دانی ئافرەت لە ھەموو ڕویێکەوە لە ناو کومەڵگەی کوردی چ لە کوردستان بێت یاخود دەرەوەی وڵات.
ھیوادارم لە بەرپرسان بێنە دەنگ و ئەم کێیسە کپ نەکرێت با بەس بێت ژیان لە کچ و ژنان بسێندرێت.
کوشتنی ئافرەت دەبێت لە سەر چی بێت لە کوردستان؟
تا ئێستا نەم بیستووە ژنی کورد لە سەر فروشتنی نیشتمان، لەسەر کوشتن یاخود دزینی منداڵ و بەڵاڕێدا بردنی ماڵبات، یاخود بە ھاوردەکردنی مادە ھۆشبەرەکانە بووبێت.
بەداخەوە کوشتنی ئافرەتی کورد زۆرجار لە سەر ئەڤینداری و خوشەویستییە کە مافی خویەتی ھاوسەری ژیانی خوی ھەڵبژێرێت کە جێی داخە لە جیاتی قبوڵکردنی خواستی کچەکە ژیانی لێدەستێنن و بە ھەر شێوەک بێت دەیکوژن.
ئەگەر بێتو سەیری ئەم کەیسەی دوو خوشکەکە بکەین باوک بو ھەردوو کچەکانی پێکەوە کوشتووە ؟
کوشتنەکە زور ڕون و ئاشکرایە کە ئەم دوو خوشک گوێڕایەڵی باوک بووینە و لە ھەمان کاتیشدا قوربانی دەستی باوک بووینە،
لە جیھان نموونەی وا ھەیە دوای ساڵانێکی زور ئازاردانی کچ لە لایەن باوک لە ڕوی سێکس و ئازاری جەستە کچەکە کوژراوە بۆ ئەوەی باوک تاوانی خۆی پێی بشارێتەوە و ھەڵاتووە، دوای پشکنین بۆ جەستەی قوربانی دەرکەوتووە کە قوربانیەکە قوربانی دەستی باوکی بووە.
لە کوتاییدا داواکارم لە بەرپرسان بە تایبەت ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و ژنان و ئافرەتانی کوردستان بە ئەرکی خویان ھەستن بەکردار نەک وتار.
Top