رۆڵی ئافرەت لە شۆڕشەکانی کورد ... (( ئەسرین شوانی ))
June 25, 2020
کۆمەڵایەتی
لەگەڵ ئەوەش دا ئافرەتی کورد لە ئێستادا ھیچیان لە پیاو کەمتر نیە چ وەک و جەنگاوەرێک چ وەک کاری بەرێوەبردن ئەوەتا دەبینین ژنانی کورد لەرۆژئاوا شکستیان بە دڕندەترین تیرۆرستانی داعش ھێناو بۆ جیھانیان سەلماند کە ئافرەتی کورد ئەوانەن کە موستەحیلات ئەکەن بە راستی و وەک و پیاو مەترسی دارترین سەنگەر بەرامبەر دۆژمنان دەگرن جگە لەوەش لە کاری بەرێوەبردن و بەشداری کردن لە سیاسەت و بەرێوەبردنی حکومەت دا ئافرەتی کورد کەمتر نیە لە پیاوان و رۆڵی پیاو دەبینێت و بێ کەموکوڕێشە لە ھەنگاوەکانی ھەر وەک دەبینین کە لە حکومەتی ھەرێم دا لە ھەموو کابینەکانی حکومەتی ھەریم بەتایبەت لە کابینەی نۆدا چەندین ئافرەت لە پۆستی زۆر ھەستیاردا دەستبەکارەو رۆڵی بەرچاو دەگێرێت کەئەوەش نیشانەی پێشکەوتنی گەلی کورد دەرەخات جگە لەوەش لە مێژوی کۆن و تازەدا چەندین ژنی ھەڵکەوتوی کورد ناویان دەرەخشاوە لە لاپەڕەکانی مێژوی پڕلەسەروەری وەک و حەپسەخانی نەقیب و چەندین کەڵەژنی تر کە سەلمێنەری ئەوەن کەوا ژنانی کورد ئیسپاتیان کردوە بۆ عالەمی سەر روی زەمین کە میللەتێکی زیندون و ھەر بە زیندویی دەمێننەوە، ھەر ئەوەش بوە کەوا دوژمنانی گەلەکەمان زەندقیان لە کەڵەژنانی گەلەکەمان چوە و بە سێدارەدانی شۆڕەژنانی ئازاو بوێری کورد ویستویانە کاروانی پڕلەسەروەری گەلەکەمان چەق بەست بکەن وەک و لەیلا قاسمی ھەمیشە زیندوو کە لەسەر پەتی سێدارە بە ھوتافی بژی کوردو کوردستان پەتی سێ دارەی لەمڵ ناو بۆ دواجار بە شانازیەوە سەری نایەوە بەڵام بۆ گەلەکەی و ئافرەتی کورد گەورەترین قارەمانێتی تۆمار کرد. ئەوەش نیشانەی پێشکەوتنی گەلی کوردە لە ھەموو لایەکەوەوە ئەو بەربەستە دەروخێنێت کەلە نێوان پیاو و ئافرەت دا ھەیە
ئەسرین شوانی