با چاو له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین . . . له‌نجه دزه‌یی
May 23, 2020
کۆمەڵایەتی
لێره ڕووی پرسیار و داوام له به‌شێك له ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری حزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، به تایبه‌تی ئه‌و حزبانه‌ی له پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تدا به‌شدارن، ئه‌رێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه كۆتایی به‌و شێوازه‌ی سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌كردنه بهێندرێ كه له حكومه‌ت دا هه‌بن و له هه‌ندێ ئۆرگان و ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیاكان دژایه‌تی بكه‌ن؟. چه‌ند گرنگ و پێوسته له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان هه‌موو چاو له سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیمهكهی به‌ڕێزیان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن و یه‌ك بن و ته‌بابن.
كاتێ وورد ده‌بینه‌وه له وتاری جه‌ژنه پیرۆزه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌و خاڵه ستراتیژیانه‌ی ئاماژه‌ی پێكردن له (دابینكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك، ئه‌نجامدانی چاكسازی، فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و دامه‌زراندنی بنه‌مای ئابووری سەقامگیر، هاوهه‌ڵوێستی له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی شایسته و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم، چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری پارێزگاكان به مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمدا بێت، پاراستنی یه‌كڕیزی ناوخۆیی ..) كۆمه‌ڵێك پرسی ستراتیژی به‌هێزن كه هه‌ر له سه‌رەتاوه له به‌رنامه‌ی كاری جه‌نابیان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتوون و هه‌موو بنه‌ماكانی بونیادنانی كوردستانی به‌هێز له خۆده‌گرن، جه‌خت كردنه‌وه له جێ به‌جێ كردنیان، بەتایبه‌ت به‌رنامه‌ی چاكسازی كه زۆر به ڕوونی گوتی، چاكسازی داوای زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و منیش لە بەرەی هاووڵاتییان دەمێنمەوە و بە پاڵپشتی هاووڵاتیانی خۆشەویست لە چاکسازی بەردەوام دەبین و هەرگیز لێی پاشگەز نابینەوە. ئه‌وه‌ش كاتی زیاتر و هاوكاری هه‌موو لایه‌كی پێوسته. ئه‌م وتاره هه‌موو لایه‌كی خسته ژێر به‌رپرسیاره‌تیه‌وه چ ئه‌وانه‌ی له حكومه‌ت به‌شدارن و چ له ئۆپۆزسیۆنن دەبێ هاریكاربن به‌پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان و ڕەچاوی ئەم دۆخە سەختە بکەن و بە تەواوی لێ تێبگەن.
كوردستانیانی قه‌درگران زۆر گرنگه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك دایه كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه پاڵپشتی له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رنامه و پلانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه ناهه‌موار و نه‌خوازراوه‌ی هاتۆته ئاراوه، بێگومان ده‌رئه‌نجام له‌م قه‌یرانه ڕزگارمان ده‌بێ به كاتێكی گونجاو و زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیش كه‌متر ده‌بنه‌وه. با له سایه‌ی ده‌وڵه‌تداری و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی – سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌وپێش چوون هه‌ڵبژێرین و ڕێگه له گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه بگرین.
له‌نجه دزه‌یی
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان