سایکۆلۆژیای جنێودان (( یوسف عوسمان/ دەروونزان ))

سایکۆلۆژیای جنێودان            (( یوسف عوسمان/ دەروونزان ))
لە میژوودا (عەشتار) لە بابل و (کرونوس) لە گریک یەکەم کەسبوون لە گوتارەکانیان جنێو و سوکایەتیان بۆ کەسی بەرامبەر بەکارھێناوە و (بارون سمیدی) یەکەم سیاسی بوو کە جنیوی بەکار دەھێنا. من ناچمە سەر مێژووی جنێودان. تەنھا لە ڕووی سایکۆلۆژی، جنیودان ھەڵچوونێکی نەرێنی ناخی کەسێکە کە ناتوانێت بەرگری بوێرانە لە بابەتێک بکات یاخود وەڵامێکی زانستی وڕێکی ھەبێت بۆ کەسی بەرامبەر . دەروونزانەکان دەڵێن جنێودان لاوازی و ھەستکردنە بە گرێی کێماسی و تۆڵە سەندنەوە لە کەسی بەرامبەر، و تێنەگەیشتنە لە ‌ بابەتەکە . جنێودان بە ھەموو جۆرەکانیەوە شڵەژانی دەروونیە لە قالبی شەڕانگێزی ڕەش. لە شڕۆڤەی دەروونی بۆ جنێودان ھەر کەسیک بیت لە ھەر پلە و پایەکی زانستی کۆمەڵایەتیی و سیاسی و ئایینی بێت لە وەڵامدانەوە ناکاملە ناتوانێت وەکو خۆی بەڵگە بھێنیت ئەوا توشی گرێی دەروونی دەبێت بۆ کردنەوەی ئەم گرێیە دەروونییە و بەتاڵکردنەوەی ھەڵچوونی نەرینی جنێو بە کاردەھێنیت. لە نەستیەوە ( لاشعور ) ئاگادار دەکریتەوە بە ھۆی جنێودان کەفوکول و ھەڵچوونی دادەمرکێتەوە، جا جنیودانەکە بە خانەوادە یان ناشیرینکردنی کەسی بەرامبەربێت، دوو بۆچوون ھەیە: یەکیکیان دەڵێت لە نەستەوە ھەست بە سەرکەوتن دەکات سادیزمانە چێژ وەردەگریت بە تایبەتی کە جنێو بە ئەندامی سکسی دەدات، دووەمیان: تووڕەکردنی کەسی بەرامبەر لە کاتی ناکۆکیدا کەسی بەرامبەر نەرمە لە قسەکردن بەڵام کاتی جنێو بە دایک و خوشک و خێزان دەدریت یەکسەر ھەڵدەچیت ئەویش جنێودەدات ئەوەش مەبەستی کەسەکەی ترە. جنیودان جۆرێکە لە نەخۆشی دەروونی لە شێوەی گرێی دەروونی ( کێماسی ) دەردەکەوێت بە تایبەتی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان پانتایەکی فرەوانی وەرگرتووە ڕاست و چەپ جنێو بەیەکتری دەدەن کاتێک سەیری بەرواری وەڵامدانەوە دەکەیت باوەرناکەم پۆستەکەی خوێندبێتەوە یەکسەر ناوی کەسەکەی بەرچاو کەوتووە دەست بە جنیودان دەکات. قوتابخانەی شیکاری دەروونی دەڵێت ئەو کەسانەی بەردەوام ھەرەشە و وەڵامدانەوەیان جنیودانە لەرووی دەرونیەوە تیرنەبوون و نەخۆشی ھزری و دەروونیان ھەیە بە جنیودان ھەست بە چیژ وەرگرتن دەکەن بە تایبەتی جنێوی ناشیرین ئەمە فەراغی جنسیە. بەشیوەیەکی گشتیی کورد زۆر کەم زمانی پاراو ڕۆمانسی و جوانناسی بە کاردەھێنیت، زیاتر بە زمانی زبر و ھەرەشەو جنێودان دێتە سەرخەت کەسی واھەیە دووشەو دوو ڕۆژ جنێوبدات ماندوو نابێت، بەڵام یەک ڕەستەی جوان وڕۆمانسی ناتوانێت وەڵا‌مبداتەوە. تەنانەت لە ڕووی ئایینییەوە دەبێت بەرامبەر سەرسەخترین دوژمن زمانێکی نەرم و جوان و پارو بەکاربھێنیت، دەبێت وەڵامێکی پەروەدەیی بەکاربھێنیت، واتە لەجیی ھەموو جنێودانێک و قسەیەکی ناشیرین دەبێت زمانی گوڵ ھەبێت، ئەویش بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەر ھەست بە ھەڵەی خۆی بکات. و خاڵی لاوازی خۆت نەخەیتە ناو دەستی کەسی بەرامبەر.
Top