یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامی راپرسی (کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) بڵاودەکاتەوە

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان  ئەنجامی راپرسی (کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) بڵاودەکاتەوە
ئەم راپرسیە کە تایبەتە بە لێکەوتە جیاوازەکان لەڕووی دەروونی وکۆمەڵایەتییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، مەبەست لێی ئاشنابوونە بە کاریگەری کۆرۆنا لەسەر دۆخی دەروونی تاکەکانی خێزان و پەیوەندی و کارلێکی نێوان ھاوسەران و ئەندامانی خێزان.
لەماوەی کەرەنتینەدا، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەرێگەی سۆشیال میدیاوە راپرسیەکی بۆماوەی ٤ رۆز ئەنجامدا کە (٤٤٧)کەس بەشداریان تێداکرد.
بەپێی دەرەنجامەکان ئەوە دەردەکەویت کە مانەوەی ئەندامانی خێزان ئەگەرچی لەرووی ئابوورییەوە بۆ ھەندێکیان بارگرانی بووە بەڵام لەرووی کۆمەڵایەتیەوە گونجانێکی باش لەنێوانیاندا بوونیان ھەیە، گرنگیدراوە بەو کاتەی لەماڵەوە بوون لەروی ھاوکاریکردنی ئەندامانی خێزان بەتایبەت لەنێوان ھاوسەران، تەرخانکردنی کات بۆ وەرزش و فێربوون، ھەرچەندە رێژەی بێزاربوون بەرزە چونکە ئەمە یەکەمجارە کۆمەڵگەکەمان رووبەرووی حالەتێکی لەو جۆرە بێتەوە بۆیە بۆتە ھۆکاری بێزاربوون بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگیدراوە بە لایەنی خواردن و پاک راگرتنی ناوماڵ لەلایەن پیاوانەوە.
ئەوەی گرنگە بوترێت دەسخستنی ئەم ئەنجامە دەبێتە ھەگبەیەک بۆ بەرچاو روونی رێکخراوی مەدەنی، لایەنی پەیوەندیدار،کۆمەڵناس، دەرووناس و توێژەرانبۆئەوەی بزانرێت مانەوەی زۆری ئەندامانی خێزان لە چ بارودۆخێکی دەروونی وخۆشەویستیدا دەبن و تاچەند گرنگە خێزانەکان گرنگی بە بەردەوامی پێکەوەیی بوونی خۆیان بدەن.

ئەمەی لەخوارەوە ئاماژەی پێ دەکەین بریتیە لە ئەنجامی راپرسیەکە و دواتر بەشێوەی توێژینەوە بلاودەکرێتەوە:



رەگەز

نێر: ٣٦.٧
مێ: ٦٣.٣



تەمەن:

١٤-٢٣: ١١.٦
٢٤-٣٣ : ٤٤.٣
٣٤-٤٣: ٢٥.٧
٤٤-٥٣: ١٤.٣
٥٤- بەرەو سەرەوە: ٤،١


پیشە:

مامۆستا : ٢٠
پزیشک: ٠.٥
ئەندازیار: ٤،١
پارێزەر : ٨،٨
فەرمانبەر: ١٩،٣
میدیاکار: ٤،٣
چالاکوانی مەدەنی: ١٧،٢
کاری ئازاد : ٢٥،٨

ئاستی خوێندن:

سەرەتایی: ٢،٥
ناوەندی: ٥،١
ئامادەیی: ٢١
پەیمانگا : ٢١
بکالۆریۆس: ٣٩،٨
ماستەر: ٦،٧
دکتۆرا: ٣،٨



باری کۆمەڵایەتی:

سەڵت: ٣٣
خێزاندار: ٦٢،٦
بێ ھاوسەر: ٤،٥


ئاستی ئابووری:

باش: ٣٠،٣
مام ناوەند: ٦٢،٢
خراپ: ٧،٤

شوێنی نیشتەجێبوون:

ناوەندی شار: ٤٦
قەزا: ٣٤،٥
شارەدێ: ١٥،١
دێ : ٤،٣

خاوەنداریەتی خانوو:

موڵک: ٦٦،٩
کرێ: ٢٠،٥
جۆری تر: ١٢،٤




پرسیارە سەرەکیەکانی راپرسیەکە:

یەکەم: ئایا بەتە واوی پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕییەکان بوویت لەماوەی مانە وە ت لە ناوماڵ یان لە کاری دەرەوەی ڕێپێدراو؟
بەڵێ: ٨٤،١%
نەخێر: ١،٨%
تاڕادەیەک: ١٤،١%

دووەم: ئایا بە ھۆی ھاتنی ئە م ڤایروسەوە، ڕووبە ڕووی فشاری دە روونی و نیگەرانی بوویتە وە؟
بەڵی: ٣٣.٤%
نەخێر: ٢٨.٧%
تاڕادەیەک: ٣٧،٩%


سێھەم: ئایا کێ لە ئەندامانی خێزانەکەتان زۆرترین نیگە رانی و فشاری دە روونی لەلا دروست بوە ؟ دەکرێت لە وەڵامێک زیاتر ھەڵبژێریت.
باوک: ١٨،٩%
دایک: ٢٥،٣%
برا: ٨،٤%
خوشک: ١٣،٥%
ھاوسەر: ٢٣.٢%
دایەگەورە و بابە گەورە: ٤.٦%
مناڵ: ٢١،٧%
ھەموویان: ٢٣%

چوارەم: ئایا بۆ مانەوەتان لە ماڵەوە ھیچ بە رنامەیەکتان ھەبووە؟
بەڵی: ٤٨،١%
نەخێر: ١٩،٨%
تاڕادەیەک: ٣٢،١%

پێنجەم:ئایا لە ماڵەوە گرنگیتان بە جوڵە و چالاکی وەرزشی داوە ؟
بەڵێ: ٤٠،٩%
نەخێر: ٢٣،٥%
تاڕادەیەک: ٣٥،٦%


شەشەم: ئایا زیاتر چ خواردنێک یان چێشت و پێخۆرێک دەخۆن لەو ماوەیەدا؟ دەتوانیت لە وەڵامێک زیاتر ھەڵبژێرێت.
خواردنی ماڵەوە: ٧٢،٥%
سەوزەو میوە: ٤١،٦%
سپیایی: ١٥،٧%
خواردنی خێرا: ١،٦%
خواردنی ھەمەجۆر: ٤٧،٧%
شیرینی: ١٦،١%

حەوتەم: ئایا چۆن سوودت لە کات وەرگرتووە لەو گۆڕانکارییانەی کە ‌لەو ماوەیەدا لە ژیانت ڕوویداوە ؟ دەکرێت لە وەڵامێک زیاتر ھەڵبژێریت.
سودوەرگرتن لەکات بۆ وەرزش: ٤٣%
بۆ فێربوون: ٥١،٢%
بێتاقەت و ھیلاک و ماندووم: ٣٥،١%
سەرقاڵی بە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان: ١٦،٦%

‌ھەشتەم: ئایا ھەست دەکە یت لەو ماوەیە دا توندوتیژی یان بارگرژی لە نێوخێزانەکەتدا ھە بووە ؟
بەڵێ: ٧،٧%
نەخێر: ٧٤،٧%
تاڕادەیەک: ١٧،٦%




نۆیەم: ئایا ھەست دەکەیت لەو ماوەیەدا خێزانەکەت یەکانگیرو ئاسودە و گونجاوە ؟
بەڵی: ٦٥،٦%
نەخێر: ٨،١%
تاڕادەیەک: ٢٦،٢%

دەیەم: ئایا لەمالەوە ھەست بە بێزاری دەکەیت ؟
بەڵی: ٣٤،٤%
نەخێر: ٢٧،٢%
تاڕادەیەک: ٣٨،٤%

یانزدەھەم: ئایا پیاو ( ئایا ھەمان پەیوەندی و مامە ڵەی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنات ھە یە لەگەڵ ھاوسەرو مندالەکانت؟
بەڵێ: ٦٧،٩%
نەخێر: ١٦،٣%
تاڕادەیەک: ١٥،٩%

دوانزدەھەم: بۆ ئافرە ت (ئایا ھاوسەرەکەت تەواوی کاتەکانی رێکخستووە لە نێوان تۆ و منداڵەکان و ژیانی تایبەتی خۆی ؟
بەڵێ: ٥٢،٢%
نەخێر: ١٠%
تاڕادەیەک: ٣٧،٨%



سیانزەھەم: بۆ پیاو ( ئایا پێتوایە پیاو نابێت زۆر لە ماڵەوە بێت ، چونکە گرفت دروست دەکات وتوڕە و دەمارگیر دەبێ و زوو بێزار دە بێت؟
بەڵێ: ٣٢،٨%
نەخێر:٣٥،٧%
تاڕادەیەک: ٣١،٥%

چواردەھەم: بۆ پیاو ( ئایا لەو ماوەی کە لەماڵەوەی یارمەتی ھاوسەرەکەت دەدەیت لە کاری ماڵەوە ؟). ‌ دەکرێت لە وەڵامێک زیاتر ھەڵبژێریت.
چێشت لێنان: ٢٨،١%
پاککردن :١٧،١%
جل شووشتن:٩،٥%
بەخێوکردنی مناڵ: ٢٢،١%
ھیچیان ناکەم: ٤٧،٧%

پانزدەھەم: بۆ ئافرەت (ئایا مانەوەی بە ردەوامی ھاوسە رەکەت لە ماڵەوە بۆتە ھۆکاری سووک کردنی ئەرکی سەرشانت بە پێدانی کات بە منداڵ و ھاوکاری کردنت؟
بەڵی: ٣٧،١%
نەخێر: ٢٠،٤%
تاڕادەیەک: ٤٢،٥%

شانزدەھەم: ئایا لەو ماوەیەی کە لە ماڵەوەیت پە یوەندییت لەگەڵ کام لە ئەندامانی خێزانت بەھێزتر بووە ؟ دەکرێت لە وەڵامێک زیاتر ھەڵبژێریت.
ھاوسەر: ٤٥،٦%
مناڵ: ٤٨،٥%
دایک و باوک: ٣٣%
خوشک و برا: ٣٢،٥%
ئەندامانی دیکەی خێزان: ١٨،٥%

حەڤدەھەم: ئایا لەو ماوەی کە لە ماڵەوەن لە پەیوەندییەکانتان ھەست بە ئاشتەوایی و بەختەوە ری دەکەن؟
بەڵێ: ٦٨%
نەخێر: ٧%
تاڕادەیەک: ٢٤،٩%

ھەژدەھەم: ئەو ماوەیە بە ھۆی بێکاربوون، کاریگەری خراپی کۆمەڵایەتی و دەروونی لە سە رتان دروست کردووە؟
بەڵێ: ٣٢،٥%
نەخێر: ٣٣،٢%
تاڕادەیەک: ٣٤،٣%

نۆزدەھەم: ئایا بە ھۆی دواکەوتنی مووچەوە بارودۆخی ژیانتان سە خت بووە ؟
بەڵێ: ٤٧،١%
نەخێر: ٢٠،١%
تاڕادەیەک: ٣٢،٨%

بیستەم: ئایا بە ھۆی دابین نەبوونی کرێ و تێچووی ڕۆژانە، ڕووبە ڕووی گرفت و فشار بوونەتەوە؟
بەڵێ: ٣٢،٥%
نەخێر: ٣٣،٨%
تاڕادەیەک: ٣٤%

بیست ویەک: ئایا لە دوای ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر ژیانتدا ھاتووە، ھەست بە چی دەکەیت؟ دەتوانی لەوەڵامێک زیاتر ھەڵبژێریت.
بێزاربوون: ٨٣،٩%
گۆشەگیری:٢٤،٥%
شەرانگێزی: ٦،١%
تۆقین: ٥،٥%
ئاسودەیی: ٠،٣%
Top