تاکی ئێراقی لە ئێستا و لە داھاتوودا (( رەوشت مەحمود ))

تاکی ئێراقی لە ئێستا و لە داھاتوودا    (( رەوشت مەحمود ))
لە بێشەی ئەم خاکەدا کاتێک بیر لە ڕابردووی دەکەیتەوە بە ئێستاشەوە خەیاڵت نوقم دەبێت لە جەنگ برسیەتی ڕەنجی بابردوو ئاوارەیی ماڵوێرانی سەرکردەی سەرنەکەوتوو، پێموایە ئەم ھۆکارانە بەسن بۆ ئەو ڕاپۆرتەی کە دەریدەخات ئێراقییەکان دووەم تووڕەترین میلەتی جیھانن

ھەمیشە تاکی ئێراق یاریکەر بووە و ڕاھێنەرانیش ئەو کەسانەبوون کە یاریکەرەکان ھەڵیان دەبژارد بەڵام کاتێک یاریگاکە پڕ بوو لەڕاھێنەر یاریکەرەکان بەھەست و سۆزەو بڕیاریان دەداو ھەر بڕیارێک ڕاھێنەرەکان بۆ تیمەکەی خۆی دەریبکردایە ئەوتیمە بەبڕیاری خۆیانیان دەزانی ئەمەش وای کرد تاکی ئێراق بکەوێتە ڕیزی دواوەی وڵاتە سەرکەوتوەکان و ئێراق و خەڵکی ئێراق توشی داڕوخانێکی ماددی و مەعنەوی بکات تاوەکو لەم کارەشیان بەردەوام بن دۆخی ئێراق نشینەکان لەخراپەوە دەگۆڕێت بۆ خراپتر

لە ڕوی بیرکردنەوەشدا سۆز ئەو وشە سێ پیتیەی کە مانایەکی گەورە دەبەخشێت و ئەقڵگیری ئێراقیەکان دەکات سۆز لەگەڵ نیشتیماندا دەیکاتە ھاوڕێ بەڵام ھاوڕێیەک ھەرگیز گوێ بۆ ئازارەکانی ناگرێت ھاوڕێیەک مافی قسەکردنی لێزەوت دەکات ھاوڕێیەک چەک دەکاتە خۆشەویستی برسێتی دەکاتە ڕەمزی ،
گەنجێکی ئێراق بەیانیەک چاوی بەئومێدەوە ھەڵھێناو بەماچ کردنی دەستی دایکی وەک گەڕیدەیەک بەدوای پارویەک ناندا ھیلاک و شەکەت بێ کار مایەوە ئەو ڕۆژەی بە ئومێد بوو تێیدا نوێژی نیوەڕۆ سەردانی مزگەوتی کرد نوێژی دەکرد لەسوجدەدا بوو ھاوەنێک دای لەسەقفی مزگەوتەکە سوجدەی جێھێشت و بەگوڕ ڕایکردە باوەشی دایکی پارێزراوترین جێی ژیانی بەڵام دەنگێکی بەرز ھات و دایکی لەھۆش خۆی چوو بۆ دەرگای سەلاجەکە ھەنگاوی نا لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکەیدا تەنھا بۆمبێکی چێنراو لە سەلاجەکەدا بینی و ئەو ئەژنۆیەی پێی وانەبوو بکەوێت کەتوو وتی سڵاو ئەی ھاوڕێکەم گەنجەکە بیری دەکردەوە کۆتای ڕێگاکە بێت بەڵام سەری ھەڵبڕیو کوردستانی بەڕێگە چارەی خۆی ھەڵبژارد بێ ئاگا لەوەی سەرەتای ڕێگاکەیەتی دەستی دایکە بێھۆشەکەی گرت و بەرەو کوردستانێکی ئاوەدان ھەنگاوی نا لەوێدا ژیان ئاسایە تەنھا یەک ھۆکاری ھەیە بونی یەک ڕاھینەرە لەیاریگادا ئەویش مەرجەعی کوردە ئەوە ھۆکاری ئەوەیە ئاسایش و ئاوەدانی بەرقەرارە تاوەکو کۆتایی ..
Top