سەدەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ... رەوشت مەحمود

سەدەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ... رەوشت مەحمود
لەم سەدەیەدا وڵاتان بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی بایەخێکی گشتگیریان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوە، تاک و کۆمەڵ بەبێ گوێدانە لایەنە بێ سوودەکانی تەواوی کاتەکانیان بە با دەدەن، پرسیارە گەورەکە لێرەدایە تاوەکو کەی بەردەوام دەبین لە بەفڕۆدانی کاتەکان؟ وەڵامی زۆربەی خوێنەران بێ وەڵام دەبێت، ئەمەش ھۆکارێکی ھەیە و ھەبووە تائێستا بیرمان لەو کاتانە کردبێتەوە جێگیرەوەی کارە بێسوودەکانمان بە کارێکی سوودبەخش یاخود ئەو چەرخەی بێ تۆڕە کۆمەڵایەتیەیکان ژیان دەگوزەرا چێژ بەخشتر بووە؟ ڕێچکەی ژیان بەچ جۆرێک بووە؟ پێموایە زەرەر مەندی یەکەم کە بەخراپی زەبری کلتووری ڕەسەنی کوردییە بەشێوەیەکی بەرچاو کاڵ بۆتەوە، بۆ نموونە ئێستا دەست دەکەیت بە باخەڵتا و مۆبایلەکەت دەردەھێنیت چ کلتوورێکی تازە بەشێوازێکی ئەلیکترۆنی ھاتبێتە مۆبایلەکەتەوە دەم و دەست بێ بیرکردنەوە لە لایەنی خراپ جێبەجێی دەکرێت، قوربانییە گەورەکە لەم بابەتەدا چینی منداڵە بە کاریگەری سەرووی خۆی دەبێتە دیل بەدەستی ئەم بکوژەوە، لایەلایەی دەنگە بەسۆزەکەی دایک ئێستە لەچەناڵەکاندا دەست دەکەوێ و قەرا قەرا و کێلە بەردینە بووە بە یارییە ئەلیکترۆنیەکان و سەردن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیبەکان بەچات بەڕێ دەکرێ، کاتێک بە تەواوی ھەستەوە خۆشەویستیت بۆکەسێک دەردەبڕیت ئیمۆجی دڵەکەی بۆ دەنێریت و زۆری تر .. چوونە سەر ئەو ڕێچکەیە زۆر ئاسانە و گەڕانەوەو ھاتنەوە سەر ڕێچکەی کوردەواری و کلتوورە بێ نازەکە کارێکی قورس و ئەستەم دەبێت، بەڵام تاکی کورد ھیچ کات کۆڵنادات لە ھەوڵدان تاوەکو ئەو کاتەی سەردەکەوێت و خۆشەویستی و ھەست و سۆز دێنینەوە کایەی ژیان، بەردەوامیش دەبین لە بەرەو پێش چوون بە کلتووری رەسەنی کوردی جوانەوە.
Top