لە سەردەمی کۆڕۆنادا چۆن دەتوانین مامەڵە لەگەڵ خەم بکەین؟

لە سەردەمی کۆڕۆنادا چۆن دەتوانین مامەڵە لەگەڵ خەم بکەین؟
دەروونزان یوسف عوسمان
١. خەم و خەمۆکی:"من خەمبارم و ناتوانم ھیچ بکەم" خەمباری یەکێکە لەبەربڵاوترین نیشانەی، ھەستکردن بەنائومێدی و بۆشایی بیرکردنەوە و تەنیایی.. لەوانەیە بەگریان یان ھەست بکەین لەرووی سۆزەوە ناجێگیرین یان گۆشەگیری و بێزاری و دلتەنگی و توورەیی و مات وعادزی دەریببرین. وقبووڵکردنی خەم وەکو: "مردن لەرێگەی ھەموومانە و دەبێ رووبەڕووی ببینەوە" یان " چاکبوو بەھۆی نەخۆشیەکەوە زۆر ئازاری نەکێشا" یان" چاکت کرد ئێستا پێتوتم کە کێشەکە جارەسەر نابێت. تازەبێ ئومێد بووم
لەگەڵ ئەم قۆناغانەشدا ھەندێ کەس ھەست بەتاوانیش دەکەن لەبەر ئەوەی نەیانتوانی رووداوەکە راگرن یان لەبەر ئەوەی شتیان گوتووەو شتیان کردووە بەرامبەر بەو کەسەی لەدەستیان داوە، یان لەبەر ئەوەی لەدەستدانەکەیان پێ خۆش بووە(مردنی کەسێک دوای ساڵانێک لەئازار چەشتن).
ھەروەھا خەم نیشانەی جەستەیشی ھەیە، وەک ھەستکردن بەماندووبوون، سەرسووڕانەوە، لاوازبوون، قەڵەوبوون، ئازاری جۆراوجۆرو شەونخوونی و کەمبوونەوەی بەرگری لەش.

چۆن دەتوانین مامەڵە لەگەڵ خەم بکەین؟
- وەرگرتنی پشتیوانی کەسانی دیکە لەم قۆناغەدا لەگرنگترین فاکتەرەکانی ھاوکارە لەپرۆسەی چاکبوونەوە لەھەستەکانی خەمناکی. لەوانەیە وا ھەست بکەین ئێمە بەھێزین و دەتوانین ھەستەکانی خەم کۆنتڕۆڵ بکەین و لەوانەشە لەوە رانەھاتبێتین ھەستەکانمان لای خەڵکی بدرکێنین. بەڵام لەکاتی خەمباریدا پێویستە ھەستەکانمان بدرکێنین و ھاریکاری خەڵکی قبوڵبکەین و داوای ھاوکاریان لێ بکەین.
- پەنا بۆ نزا ئاینیەکان دەبەین.
- پەنا دەبەین بۆ گرووپێکی پشتیوانی بریتی بێت لەکەسانێک بەبارودۆخی لەوشێوەی تێپەڕیبووبێتن، ھاوبەشی خەم ئارامی دەروونیمان پێ دەبەخشێت.
- ئەگەر بەرگەی خەمەکەمان نەگرت ئەوا داوای ھاوکاری لە پسپۆری پزیشکی تایبەت و دەروونی دەکەین و رێنمایەکان وەکو خۆی جێبەجێدەکەین.
- گرنگی بەخۆمان دەدەین لەسەر ئاستی جەستەیی و دەروونی:
- ھەستەکانی خەم و ئازار بۆ خۆمان دەدرکێنین، نکۆِڵیکردنی ئەم ھەستانە بابەتە ئاڵۆزتر دەکات و دەبێتە بەربەست بۆ پرۆسەی چاکبوونەوە، ھەروەھا دەبێت بەھۆکاری توشبوون بە نەخۆشی دیکە وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێی قووڵ.
- زۆر لەخۆمان ناکەین ھەستی تایبەتمان ھەبێت واتە بەدرۆ دڵخۆشبین و رێگەش بەکەس نادەین زۆرمان بۆ بێنێت.
- ھەستەکانمان بەداھێنان دەردەبڕین وەک، نووسین، خوێندنەوە، سەیرکردنی تەلەفزیۆن و دانیشتنی خێزانی , باسکردنی یادوەری خۆش
- گرنگیی بەتەندروستی جەستەییمان دەدەین، تێر دەنووین و دەحەوێینەوەو خواردنی تەندروست و ھاوسەنگ دەخۆین و دەجوڵێینەوە و وەرزش دەکەین. تەندروستی جەستەیی پەیوەستە بەتەندروستی دەروونیەوە بۆیە بژاردە جەستەمان ھەستی بەحەوانەوە کرد, ئەوا ھەستی حەوانەوەی دەروونیشمان دەبێت.گرنگە حەبی ھێورکەرەوە و ئەلکھول و مادەی ھۆشبەر و جگەرە .. بەکار نەھێنین بۆ حەوانەوە. لەوانەیە ماوەیەکی کەم حەوانەوەو ئارامیمان پێ ببەخشێت بەڵام کۆتایی بەھۆکاری خەمەکەمان ناھێنێت و ئازارەکەمان سڕ دەکات ماوەی چاکبوونەوە درێژخایەن دەکات، ھەرەوەھا بەرەو گرفتی دیکە رامانکێشێت.
- پیِشوەخت پلان دادەنێین بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئەو رووداوانەی ھەستی خەمناکیمان بەبیر دەھێننەوە یان یادگاریکەپەیوەندی بەو کەسەوە بێت کە لەدەستمان داوە.
- خۆ دوورخستنەوە لە تورەبوون و ھەڵچوون و ڕەشبینی.
Top