ئەنجوومەنی سۆرانی سەربە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەساڵیادی دامەزراندنیاندا پیشانگایەکی کاری دەستیان کردەوە
December 18, 2019
کۆمەڵایەتی
نازەنین عەزیز، بەرپرسی ئەنجوومەنی سۆرانی سەربە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لەیادی ٦٧ مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، وەک ئەنجوومەنی سۆرانی ئافرەتان، لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی سۆران، رێوڕەسمێکمان ساز کرد بۆ پێشوازیکردن لە میوانان و ئەنجامدانی کۆمەڵێک چالاکیی بەم بۆنەیە".
ھاوکات گوتی:
ھەر بەو بۆنەیەوە و لە پێناو گرنگی دان بەتواناو لێھاتویی ئافرەت ئەنجومەنی سۆران ھەڵساین بەکردنەوەی پێشانگایەکی کاری دەستی لە یادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ کۆمەلێک ئافرەتی دەست ڕەنگینی سنوری سۆران کە پێکھاتبوو لە کۆمەلێک شتی بەدەست دروستکراوی جوانکاری ئافرەتان، کە شەش خانمی دەستڕەنگین کارە دەستییەکانیان تێیدا نمایش کرد.