لەهەفتەی جیهانیی شیریدایكدا داوادەكرێت دایكان شیری خۆیان بەكۆرپەكانیان بدەن

لەهەفتەی جیهانیی شیریدایكدا داوادەكرێت دایكان شیری خۆیان بەكۆرپەكانیان بدەن
هەفتەیەك بە ناوی «هەفتەی جیهانیی شیرپێدانی سرووشتیی دایك» لە ئاستی جیهاندا دەستنیشان كراوە و هەموو ساڵێك بەو بۆنەیەوە لە ١/٨ بۆ ٧/٨ لە ١٢٠ وڵاتی جیهاندا چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی ئەوەی هەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیارییكۆمەڵگە لە بارەی سوودە سرووشتییەكانی شیرپێدانی دایك هەم بۆ منداڵەكە و هەم بۆ دایكەكە بدرێت. لەكوردستانیش ئەم یادە دەكرێتەوە و داوا لە دایكان دەكرێت شیری خۆیان بەكۆرپەكانیان بدەن.

سەرەتا د. سۆزان عەبدوڵا پسپۆڕی ئافرەتان و منداڵان دەڵێت: «لەسەر دایكان پێویستەیەككاتژمێر دوای لەدایكبوونیكۆرپەكەی، شیری خۆی بداتێ و منداڵەكە بە سینگی خۆیەوە بنووسێنێ، بۆ ئەوەی خۆشەویستی لە نێوانیاندا دروست ببێ، منداڵ دوای لە دایكبوونیپێویستەژەك (كۆلۆسترەم)ی مەمكی دایكی بخوات، بەڵام بەداخەوە زۆر لە دایكان ئەو ژەكە بەهێند وەرناگرن، یەكسەر شەكراو دەدەنە منداڵەكانیان. بەڵام ژەك زۆر بەسوودە بۆكۆئەندامی بەرگریی منداڵ، چونكە دژە تەنی تێدایە. سوودەكانیژەك بریتین لە:
- ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە جۆرییەكەمی شەكرەكەم دەكاتەوە.
- ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە شێرپەنجەی خڕۆكە سپییەكان (لوكیمیا) كەم دەكاتەوە.
- ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی و بەرزەپەستانی خوێن لەكاتیگەورەبووندا كەم دەكاتەوە.
هیچ شیرێك جێگەی شیری دایك ناگرێتەوە. شیری دایك ئەم سوودە زۆرانەی بۆكۆرپە هەیە:
- شیری دایك هەموو ئەو پرۆتین و چەوری و كانزا و ڤیتامینانەی تێدایەكە بۆگەشەی منداڵپێویستن، هەموو ئەو بەها خۆراكییانەی بە شێوەیەك تێدایەكە بەئاسانی لەلایەن منداڵەكەوە هەرس دەكرێت، خۆشبەختانە ئەو منداڵانەی شیری دایكیان دەخۆن، كەمتر لە نەخۆشخانەكاندا دەخەوێندرێن، بەڵام ئەو منداڵانەی شیری قوتویان پێدەدرێت، زوو زوو نەخۆش دەكەون.
- كەمبوونی هەوكردنەكان: سكچوون، هەوكردنی رێڕەوی هەناسە، هەوكردنیگوێ، هەوكردنی بەكتریاییپەردەی مێشك.
- كەمبوونی هەستەوەری (حەساسیەت): هەستەوەری بە خۆراك، بیرۆ (ئەكزیما)، رەبۆ.
تەنانەت شیرپێدانی سرووشتی سوودی زۆری بۆ تەندروستیی دایكەكەش هەیە، لەوانە:
- مەترسیی خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون كەم دەكاتەوە.
- مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك، شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان، نەخۆشییەكانی دڵكەم دەكاتەوە.وێڕایكەمكردنەوەی خەرجی.
بەداخەوە هەندێك لە دایكان شیری خۆیان بە منداڵەكانیان نادەن، یان دەڵێن شیرم كەمە و منداڵەكەم تێرناخوات، یان دەڵێن شێوەی مەمكم تێكدەچێت، یانیش پێیانوایە منداڵەكە بە شیری دایك تووشی سكچوون دەبێت، ئەوانەش هەموو بۆچوونی هەڵەن و لە زانستیپزیشكییەوە دوورن.»
ئیبراهیم حاجی زەڵمی ماستەر لەكۆمەڵناسی، سەبارەت بە هەمان پرس دەڵێت: «دەتوانین پرسی شیرپێدانی سرووشتیی دایك بە منداڵەكەی لە سێ روانگەوەكاریگەری و جێكەوتە ئەرێنییەكانی بەكورتی بخەینە بەرچاو:
یەكەم : لەو روانگەیەیكە جێكەوتەی ئەرێنی لەسەردایك دەبێت.
دیارترین هەستی دایكایەتی لەو كاتەوە بەدەردەكەوێت كە دایكپاش لەدایكبوونی منداڵ، منداڵەكەی دەخەنەكۆشی و مەمكی دەخاتە ناودەمی و منداڵەكەی دەست دەكات بە شیرخواردن، ئەم هەستە جوانترین هەست و تەواكاری هەستی دایكایەتییە بەوەیكە شعوور بەوە دەكات ئەم مرۆڤە بەرهەمی هەبووە و ئێستاش بەخۆی درێژە بەژیان و مانی ئەو بەرهەمە ئینسانییەی دەدات. هەستی دایكایەتی ئەو هەستە ئینسانییەیەكە لە شعوور و دەروونی دایكدایە و دەزانێت لەم بوونەدا بە بەرهەمەو درێژەپێدەری نەسڵ و وەچەی خۆیەتی و بەگیانی خۆیشیژیانیكۆرپەكەی بەردەوامیپێدەدات، ئەم هەستەش ئەوەندەهەستێكی مەزن و شوێنەوار دانەرە لەناو دەروونی دایكدا، مەگەر خۆیان ئەگەر بتوانن بە وشە دەریببڕن. واتە دایك تەواو هەست بە ئارامی و ئاسوودەییەك دەكات كە لە نەپێشتر ئەو هەستەی لەلا بووە، نە بە هیچ میكانیزمێكی تر دروست بۆی دەكرێت. ئەم هەستەش بێگومان هەستێكی ئەرێنی و باشە و كاریگەری لەسەر تەندروستیی دایك و بەرگریی دایك بەرامبەر نەخۆشییەكان زیاتر دەكات و رێگریشە لە بەردەم دروستبوونی رەشبینی بەرامبەر بەژیان و سازانی هەڵچوونەكانی دایكیشە بەرامبەر دەوروبەری و فراوانكردنی فەزای خۆشەویستی و سۆزە بەرامبەر بە منداڵەكە و بەرامبەر بە دەوروبەری و جێكەوتەی ئەرێنیی باش لەسەر پەیوەندییەكانی دایك بە دەرەوەی خۆی بەتایبەتی خێزانەكەی و...هتد دەبێت. هەروەها لە رووی فسیۆلۆژی و تەندروستیشەوە رێگرە لە بەردەم دووبارەبوونەوەی منداڵ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو و لە دروستبوونی شیرپەنجەی مەمك و نەخۆشیی دیكەش رێگری دەكات.
دووەم: لەو روانگەوەیكە جێكەوتەی ئەرێنی لەسەر منداڵەكە دەبێت.
بێگومان منداڵ هەر لەدایكبوونیەوە وەك بوونەوەرێكی هوشیارو كۆمەڵایەتی دەبێت حیسابی بۆ بكرێت، نەوەك وەك زیندەوەر و بخورێك و گوێ بەلایەنی دەروونیی و هەڵوونی و كەسێتی نەدرێت، بۆیەپرسی شیرپێدانی دایك بە منداڵپرسێكی ئینسانییە و كاریگەری لەسەر گەشەپێدانی لایەنە ئینسانی و رۆحییەكانی منداڵیش دەبێت و دواجار لە رووی دەروونی و هەڵچوونیەوە شیرپێدان و تەماشاكردنی دایك بۆچاوی منداڵ و بەپێچەوانەوە ئیتر ئەو پەیوەندییە ئینسانی و ئەرێنییەی لەلا دروست دەبێت، كەژیان و بوونیپەیوەستە و بەندە بەوانی ترەوە و راستەوخۆ هەستی خۆشەویستی بۆ مرۆڤ بەتایبەتی بۆ دایك و پاشان شعورە مەزنەكۆمەڵایەتییەكەی لەلا دروست دەبێت، كە فەیلەسووفان هەر زوو باسیان لێوەكردووەكە بریتییە لەوەی مرۆڤ بوونەوەرێكیكۆمەڵایەتییە. ئەمە بەدەر لەوەیكە لە رووی تەندروستییەوە هەردەم شیرپێدانی سرووشتیكاریگەری ئەرێنیی تەندروستییانە دادەنێت و بەرگری لە دژی نەخۆشییەكان و. هتد پێ دروست دەكات.
سێیەم: لە روانگەیكۆمەڵایەتییەوە
بێگومان شیرپێدانی سرووشتی بۆ خۆی ئەو كاریگەرییە ئەرێنییە لەسەر لایەنی ئابووری و گوزەرانییەكەم دەزگایگرنگیكۆمەڵایەتی دادەنێت كە خێزانە. چونكە شیرپێدانی سرووشتی بەدەر لەوەی رێزیكۆمەڵایەتی و خۆشەویستیی دایك بۆ منداڵ و ئەندامەكانی خێزان زیاتر دەكات، هەستێكیگەوەریئینسانیشیپێدەبەخشێت و ئارامش و پێكەوەبوونی ئاسوودەییانە بە هەمووانی ناو خێزان دەبەخشێت. لەوەش گرنگتر ئەوەیەكەپەروەردەكراوانی شیری دایكپەیوەندییەكیپتەوی رۆحییان لەگەڵ دایكیاندا دەبێت و خۆشەویستی و سۆزیان زیاتر دەبێت.
پاوان كۆیی، توێژەریكۆمەڵایەتییە و ئەویش یەكێكە لەو هەزاران كەسەیكەپێداگری لەسەر ئەوە دەكەن كە شیری دایك لە رووی تەندروستییەوە باشترین شیرە بۆكورپە و بۆ دایكیشی، كە وا دەكات ئافرەتەكە تووشی نەخۆشی نەبێت لە رووی جەستەییەوە، چونكە لەكاتی شیردان دایكەكە ئەو چەوری و زیادبوونیكێشەیكە لەكاتی دووگیانی تووشی بووە، لەكاتی شیردان شی دەكاتەوە و لەشی دەكەوێتەوە باریپێشووی خۆی و لەشولاری رێك دەبێتەوە، هەروەها لە رووی دەروونییەوەگرینگی و تایبەتی خۆی هەیە.» گوتیشی: «تا چەند دایك ئارام و بێكێشە بێت، ئەوا شیرێكی بەسوود و باشتری دەبێت، هەروەها هەتا دایكەكە دەروونی خۆیی وا رابێنێكە شیری زۆرە و دەبێت پیویستیی منداڵەكەی دابین بكات، ئەوا شیری زیاد دەبێت، رەنگە ئەوڕۆ زۆربەمان چاومان بەو دایكانە بكەوێت كە دەڵێن: شیرمان كەمە، یاخود منداڵەكە بە شیرەكەمان تێر ناخوات، یان دایك هەیە دەڵێت: ئەگەر شیری حۆم بە منداڵەكەم بدەم، شكڵی مەمكم تێكدەچێت، بەوەش غەدریگەورە لە خۆی و لە منداڵەكەشی دەكات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بۆ هەردووكیان زیاتر دەكات. لە لایەكی دیكەوەپێدانی شیری دایك هەست و سۆزی خۆشەویستی دروست دەكات، سۆزی زیاتر لە نێوان دایك و منداڵەكە دروست دەكات، لە روویكۆمەڵایەتیش شیردانی سرووشتی سوودی زۆری هەیە، چونكەپەیوەندیی نێوان دایك و منداڵەكە بەهێزتر دەكات، كاتێك دایك منداڵەكە لە باوەش دەگرێت، سۆزی زیاتری بۆ منداڵەكەی دەجووڵێت و منداڵەكەش بەهەمان شێوەپەیوەندییكۆمەڵایەتی و لێكنزیكبوونەوەی بۆ دروست دەبێت. هەروەها ئەو دایكانەیكە شیر بە منداڵەكانیان دەدەن، زۆر زیاتر ئارامتر و ئاسوودەترن لەو دایكانەیكە شیری خۆیان بە منداڵەكەیان نادەن.»
بەگوێرەی توێژینەوەیەك، ئەو منداڵانەیكە لە سەرەتای لەدایكبوونیان تا 28 هەفتە شیری سرووشتییان پێدراوە، زیاتر لەو منداڵانەی شیری وشكیان پێدراوە، لە رووی توانای مێشكیو خوێندنی ئەكادیمییەوە باشتر بوون.
توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە شیرپێدانی سرووشتیی دایك دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی زیرەكیی منداڵەكە، جگە لەمەش ئەو پەیوەندییە جەستەییەی لە نێوان منداڵەكە و دایكەكە دروست دەبێت لەكاتی شیرپێدان دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكە لە رووی دەروونییەوە زیاتر ئاسوودە بێت.
توێژەران مێشكی منداڵەكانیان لە رێگەی تیشكی لەرینەوەی موگناتیسی خستبووەژێر چاودێرییەوە، بۆیان دەركەوت، كە ناوچەیەكی خۆڵەمێشی لەسەر وێنەی مێشكیان لە تیشكەكەدا، بەردەوام گەشەیان كردووە، لە رووی واقیعیشەوە، ئەو منداڵانە توانای فێربوونی زمان و بیركاریو ئاستی فێربوونیان باشتر بووە.
ئەو توێژەرانە، رێنمایی دایكانیان كردووە لەگرنگیپێدانی شیری خۆیان بە منداڵان، بەتایبەت ئەو منداڵانەی زووتر لەدایك دەبن.
Top