هۆكارەكانی توندوتیژیی خێزانی و رێكارەكانی چارەسەركردنی

هۆكارەكانی توندوتیژیی خێزانی و رێكارەكانی چارەسەركردنی
وێڕای هەوڵەكانی حكومەت و بوونییاسای تایبەت بەپاراستنی مافەكانی ئافرەت، لەگەڵ هەبوونی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ئەنجومەنیكاروباری خانمان و یەكێتی ئافرەتان و دەیان رێكخراوی دیكەی ئافرەت پارێز كەچی توندوتیژی خێزانی و كوشتنی ئافرەت درێژەی هەیە، ئەوەش نیگەرانی لای خەڵك دروستكردووە. گۆڤاریگوڵان لەم راپۆرتەدا ئەو پرسەی لەگەڵچەند كەسایەتییەك تاوتوێكردووە و ئەوانیش پاڵنەر و هۆكارەكانی ئەنجامدانی ئەو جۆرە تاوانانە و رێكارەكانیچارەسەری لە روانگەی خۆیانەوە دەخەنەڕوو.


سەرەتا د. چەواس حەسەن، مامۆستا لەكۆلێژییاسا و زانستە سیاسییەكان/ زانكۆی سەڵاحەددین، هێما بۆ ئەوە دەكات كە «دیاردەیژنكوشتن وەك هەر تاوانێكی دیكە، گەلێك هۆكار و پاڵنەر و فاكتەری لەپشتە، بۆیە تەنیا بە دامەزراندنیچەند رێكخراوێك، یان یاسایەك هەروا بە ساناییكۆتایی نایەت.» هاوكات دەڵێت: «یاسا بۆ لە قاڵبدان و ئاراستەكردنی تاكەكانیكۆمەڵگە دێت، بەڵام تاكەكان دەتوانن بە هۆی ئەو ئیرادە ئازادەیكە هەیانە، بەیاساكانەوەپابەند نەبن، بۆیە لێرەدا دەسەڵاتیگشتیپەنا بۆ سزا دەبات، تا یاسا بچەسپێنێت، ئەی ئەگەر تاكەكانیكۆمەڵگە لە سزاكەش نەترسان، یان قبووڵیان بوو بۆ ئەوەی تاوان بكەن؟ ئەوسا یاساش سوودی نامێنێت. واتا یاسا بۆ ئەوەیكاریگەر بێت، دەبێت لەگەل فەلسەفەی زاڵیكۆمەڵگەدا بگونجێت، ئەگەرنا تەنیا وەك نەخشێكی بێمانای سەر كاغەز دەمێنێتەوە. یاساكانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لەگەڵ بیروباوەڕیكۆمەڵگەكەماندا نایەنەوە، چونكەكۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باوەریان بە توندوتیژی هەیە لەگەل ئافرەتدا، تا راددەیكوشتنیش. كەواتە دەبێت ئێمە بۆ بنبڕكردنی دیاردەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان كار لەسەر گۆڕینی تێڕوانینیكۆمەڵگەكەمان لەبارەی ئافرەتەوە بكەین. واتە بڕوا بێنین بەوەلانانی نامووسپەرستی، بە مرۆڤبوونی ئافرەت، بەیەكسانبوونی لەگەڵپیاودا. هەروەها بڕوا بێنین بەوەی جەوهەری ئافرت مرۆڤە، نەككاڵا، ئەوسا دەتوانین بڵێین تەنانەت ئەگەر وەكپیاوەكان هەڵەش بكەن، دەكرێت دەرفەتیان بۆ بڕەخسێندرێت.»
تەرزە محەمەد حوسێن كارگێڕی لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەكادیمییەكانە و رایوایە: «فرەیی رێكخراوەكانی ئافرەتان لە هەرێمیكوردستان سەردەكێشێت بۆ هەڵوەشانەوە و پەرتەوازەبوونی خەباتی ئافرەتان، چونكە هەر رێكخراوێكیان حزب و پارتێك لەلایەن توێژێكی هۆشیار و رووناكبیرەوە بەڕێوەدەبڕێت، ئەو دەستەبژێر و توێژەش زیاتر هەوڵدەدەن بۆگەیشتن بە ئامانج و خواستە تایبەتەكان، نەك بەرژەوەندیی سەرتاپاگیری.» گوتیشی: «رێكخراوەكانی ئافرەتان لە هەرێمیكوردستان وابەستەی حزب و لایەنەكانن و لە جێبەجێكردنیكارەكانیاندا رۆڵیپاشكۆ دەبینن و بۆ بەرچاوڕوونی رێكخراوەكەیان میتۆدۆلۆژیای حزب بەكاردێنن، ئەوەش داكۆكیكردنە لە مانەوەی خۆیان، نەكچارەسەركردنیكێشەی ئافرەتان.» پێداگری لەسەر ئەوەش دەكات كەكێشە ئینسانییەكان لەكۆمەڵگەیكوردی دوالیزمییە و هەر دوو رەگەزەكە تێوەیگڵاون، بەڵام ئافرەتان قوربانیی سەرەكین و بۆ دەستەبەری مافیان دروشم لەكردار زیاتر بووە. هاوكات دەڵێت: «رەنگە هەموو فێمینیستانی دونیا هێندەی فێمینیستیكورد لەبارەی مافەكانیژنانەوە قسەیان نەكردبێ، ئەگەر دە لەسەدی بانگەشە و وتار و سیمینار و كۆڕەكانیان كاری جددییان بكردایە، ئێستا رەوشی مێینەیكورد جۆرێكی دیكە دەبوو، بە دڵنیاییەوە جێپەنجەشیان دەبیندرا. هەروەها ئەوەندەیكورد رێكخراوگەلی ئافرەتان و خوشكان و ژنانیان دروست كردووە، هیچ نەتەوەیەك ئەوەندەی دروست نەكردووە، ئەوەش تەنیا پەرتەوازەبوونی خەباتی ئافرەتانی لێكەوتووەتەوە.» گوتیشی: «ئافرەت لەژیانی رۆژانەی خۆیدا بە هەموو جۆرێك بەكەم دەبینرێت و دێتەژێرپرسیار و بەم چەشنەكۆنتڕۆڵ دەكرێت و بەپێوانەیپیاو مەزەندە دەكرێت. سەدان ساڵە ساڵە ئافرەت واگوش كراوەكە رۆڵی سەرەكیی ئەو لەژیاندا دایكایەتی و پەروەردەكردنی منداڵ و كارگێڕیی ماڵەوەیە. گرفتیژن ئەوەیە بە هەزاران تاڵی نادیار بەتایبەت لەباری بیروبۆچوونەوە شتەك دەدرێت و بەكەم دادەنرێت، ئەوەش شەڕێكی نێوان چەند كەس نییە، بەڵكو پرسێكە ریشەی لە سیستەمیپیاوسالاریدایە. ئەو بارودۆخەش كە هەرێمیكوردستانیپێدا تێپەڕدەبێت، ئەوەندە دەرفەتی بە رەگەزی مێینە نەداوە، تاكو لەسەر پێی خۆی بوەستێت. گومانی تێدا نییەكە ئافرەتان لە ناوەڕاستی نەوەدەكانەوە لە ئاستی دەزگایی و كاریپراكتیدا كۆمەڵێككاریگرنگیان ئەنجام داوە، بەڵام هێشتا دەبێت بۆ دەستەبەری مافەكانیان هەوڵێ زیاتر بدەن، بەتایبەتی بۆ بەدەمەوچوونی ئەو ئافرەتانەیكەژیانیان لەژێر هەڕەشە و مەترسییكوشتندایە. چونكە زۆر جار بۆپاككردنەوەیكارە نەشیاوەكانیپیاو، ئافرەت بە ناوی نامووسەوە دەكوژرێت و كەسیش نییە لەسەری بێتە وەڵام و داوای مافەكانی بكات».
تەرزە محەمەد هۆكاری زۆربوونی حاڵەتەكانیكوشتنی ئافرەت لەكۆمەڵگەیكوردیدا بۆ «نەبوونی ئاستی هۆشیارییكۆمەڵگە و پەروەردەكردنی ناتەندروستی خێزان و كەمتەرخەمی لە بەرامبەر هزریكۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوە و پێیوایەكۆی ئەوانە وایكردووەپێگەیكۆمەڵایەتی و سیاسیی ئافرەت ئافرەت لاواز بێت. گوتیشی: «زۆر پێویستەپەیڕەوێكی جددی بۆ داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت لەلایەن حكوومەت دابنرێت و لەلایەن داوكاریگشتییەوە بەرگری لە ئافرەتی غەدرلێكراو بكرێت. هەروەها پێویستە رێكخراوەكانی ئافرەتان لەو قاڵبەكلاسیكییەیكە وەریانگرتووە، بێنە دەرەوە و هەموویان بەبێ جیاوازی و بە هەر بیروبۆچوونێكی جیاوازەوە، رێكخراوێكی هەمەلایەنییەكگرتووی دوور لە بەرژەوەندییە سیاسییەكان لە رێگەیپەرلەمانیكوردستانەوەپێكبهێنن كە تەنیا خزمەتی ئافرەتان بكات. ئێمەیكورد هێشتا لە سەرەتای قۆناغی ئازادیی ئافرەتداین، بۆیە دەبێت راگەیاندنەكان و رێكخراوەكان بە بەرنامەڕێژیكار بۆ هۆشیاریی تاكیكۆمەڵگەیكوردی بكەن.»
سەركار مەولوود، وەك راگەیاندنكارێك سەرەتا باسی ئەوە دەكات كە «یاسایژمارە (٨)ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بە هەموو شێوازێك رێگری لە ئەنجامدانی هەر توندوتیژییەككردووەكە دژ بە ئافرەتان ئەنجام بدرێت.» گوتیشی: «بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و ئەنجومەنی خانمان و رێكخراوە مەدەنییەكانی تایبەت بەو بوارە لە رووی هوشیاریی فیكری و راوێژی دەستەجەمعی و كۆڕ و كۆبوونەی تایبەت بەو بوارەكەمتەرخەمییان نەكردووە و بەردەوام كار و چالاكیەكانیان بەڕێوەدەبەن، بەڵام بەشێك لەو رێكخراو و دەستەیانەی بواری مافی ئافرەت تەنیا بۆ ناو و ناوبانگی خۆیان كاریان كردووە و بەرژەوەندیی خۆیان پێش كار و بەرنامەكانیان خستووە، بۆیە زۆر چالاك نین و تەنیا لە ساڵیادەكان بە دیار دەكەون و دواتر بزر دەبن، چونكە ئەگەر كارێكی زۆریان كردبێ، بەم شێوەیەكۆمەڵگە تووشی ئەم هەموو نەهامەتییە نەدەبوو.»
ئەو میدیاكارەپێیوایە «ژنكوژیكەیسێكیكۆنیكەلتوورییە و لەكۆنەوە هەبووە، بەڵام بەپێیكات و زەمەن و بە هاوكاریی هەموو ئەو رێكخراو و دەزگا ئەمنییە تایبەتییانەیكە لەو بوارەدا كاردەكەن، كێشەكان بەرەو كەمتر رۆیشتوون». گوتیشی: «ئێمە ناتوانین كێشەیەكیگەورەی بنچینەیی وەك توندوتیژی بەكەمترین ماوەی زەمەنی بنبڕ بكەین، ئەوەكاتی زیاتری دەوێت و حكومەت و میدیا و رێكخراوەكانی مەدەنیو مامۆستایانی ئایینی هەمووان پێكەوە دەبێت بەردەوام هەوڵی هوشیاركردنەوەی زیاتری تاكیكۆمەڵگە بدەن».
Top