چارەسەری ئیسلام بۆ توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ...... شێخ ئیبراھیم شێخ محەمەد تاھیر بەرزنجی

چارەسەری ئیسلام بۆ توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ......                شێخ ئیبراھیم شێخ محەمەد تاھیر بەرزنجی
( بەشی دووەم )


شێوەو چۆنێتی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لەو کاتەوە دەس پێدەکات لە پێش لەدایکبوونی ئافرەت، کە ئامۆژگاری پیاوان دەکات کە ھاوژینی خاوەن بنەماڵەی باش و رێکوپێک ھەڵبژێرێت، پێغەمبەر ( د.خ ) دەفەرمێت: «تخیروا لنگفکم فڕن العرق دساس» ئەم فەرمودەیە ئاماژە بە ھەڵبژاردنی راست دەکات بۆ ئەوەی وەچەو نەوە و فەرزەندی تەندروستی بۆ بێتە کایەوە.
ئیسلام نەخشەیەکی زۆر نایابی داڕشتووە کە بەھیچ شێوەیەک توندوتیژی دروست نابێت گەر پەیڕەوی ئەم فەرمودەیەی قورئان لە ناو خێزانەکانماندا کاری پێبکرێت، خودای مەزن دەفەرمێت :
(ۆمِنْ آێاتِەِ ڕَنْ خَڵقَ ڵکم مِّنْ ڕَنفُسِکمْ ڕَزْۆاجًا لِّتَسْکنُوا إِڵیْەَا ۆجَعَڵ بَیْنَکم مَّۆدَّەً ۆرَحْمَەً إِنَّ فِی ژَٰلِک ڵآێاتٍ لِّقَوْمٍ ێتَفَکرُونَ )الروم ٢١
لەم فەرموودەیەدا دوو پێگەی کۆمەڵەی رەوشت لە ئیسلامدا کراوەتە بنچینەی خێزان، ئافرەت پێگەیەکی تایبەتی ھەیە لە ناو کۆمەڵی خێزاندا ئەو دوو بنچینەیە:
١ - پەیوەندی دڵسۆزانە و دوستایەتی.
٢ – لێبووردەیی وسۆزداری و بەخشندەیی.
کە خێزان بەم بنەمایانە کاری کرد بەھیچ شێوازێک توندوتیژی روونادات، ئیمە دەبێت باوکێکی دڵسۆز و کچێکی ژیر کە پەیوەندی لە ناوی خێزاندا بە دڵسۆزانە رفتار بکات، مێرد بە بەخشندەیی لەگەڵ خێزانەکەیدا ھەڵسوکەوت بکات.
پێغەمبەر ( د.خ ) ئامۆژگاری مرۆڤەکان دەکات کە کاری لێدانی ئافرەتان کاری پیاوانی باش نین بەڵکو کەسێک کە رێز لە ئافرەت بگرێت ودەستیان لێ بەرز نەکاتەوە ئەو لە کەس ھۆشمەندو تایبەتەکان ھەژمار دەکرێت زۆر دەق ھەن کە پێغەمبەر ( د. خ) نەفرەتی لە لێدانی ئافرەتان کردووە لە وانە:
١ - ڕخرج ابْن سعد ۆالْبَیْەَقِیّ عَن ڕم کلْپُوم بنت ڕبی بکر قَاڵت: کانَ الرِّجَال نھوا عَن چرب النِّسَاء پمَّ شکوھن إِڵی رَسُول اللە ێلی اللە عَڵیْەِ ۆسلم فخلی بَینھم ۆبَین چربھن پمَّ قَاڵ: « ۆلنْ یچْرب خیارکم»
واتا : پیاوان قەدەغە بوو کە نابێت لە ئافرەتان بدەن، دواتر ھەوڵیان دا بۆ وەرگرتنی مۆڵەت کە ئافرەتەکانیان زیادەڕەوی دەکەن، ئەوجا پێغەمبەر ھەر رێگەی پێیان نەدا فەرمووی: ئەو پیاوەی نموونە بێت لە ئافرەتان نادات، ئیبنو عەباس کە کەسێکی زۆر لێھاتوو بوو لە یاوەرانی پێغەمبەر ( د.خ ) باسی لێدان دەکات کە بە سیواک بێت: ڕخرج ابْن جریر عَن عَگاء قَاڵ: قلت لِابْنِ عَبَّاس: مَا الچَّرْب غیر المبرح قَاڵ: بِالسِّۆاک ۆنَحْوە، واتا سواک واتا بێ ئازاردان و سەر شکاندن و ئازاردان ...
بەڵکو تاھربن عاشور لە تەفسیری التحریر والتنویر ئەڵێت: زانایان بێ بەرین لەو فەرموودانەی پێغەمبەر ( د.خ ) کە باس لە لێدانی ئافرەتان دەکات و ھیچ فەرموودەیەکی تەواو و دروستمان نییە لەم بابەتەدا بەڵکو پێچەوانەی ھەیە، کە نەفرەت لە بەکار ھێنانی توندوتیژی دەکات دژ بە ئافرەتان، بەڵکو ئیمامی عەتا کوڕی رباح دەڵیت: نابێت بە ھیچ شێوەیک پیاو لە ھاوسەرەکەی بدات بەڵکو گەر ھەڵەیەکی کرد لێی تورە بێت.
٢ - ۆڕخرج ابْن ڕبی شیبَە ۆڕحمد ۆالْبُخَاڕیّ ۆمُسلم ۆالتِّرْمِژِیّ ۆالنَّسَائِیّ عَن عبد اللە بن زَمعَە قَاڵ: قَاڵ رَسُول اللە ێلی اللە عَڵیْەِ ۆسلم: ڕیچرب ڕحدکم امْرَڕَتە کمَا یچْرب العَبْد پمَّ یُجَامِعەَا فِی آخر الْێوْم، ۆڕخرج عبد الرَّزَّاق عَن عَائِشَە عَن النَّبِی ێلی اللە عَڵیْەِ ۆسلم قَاڵ: ڕما یستحی ڕحدکم ڕَن یچْرب امْرَڕَتە کمَا یچْرب العَبْد یچْربەَا ڕول النَّەَار پمَّ یچاجعھا آخِرە.
ئەم فەرمودانە زەمی ئەو پیاوانە دەکات کە توندوتیژی بەرامبەر ھاوسەرەکانیان ئەنجام دەدەن پاشان دەچن جووت دەبن لە گەڵیان دا، کە وابێت گەر ژیانی ٦٣ ساڵی پێغەمبەر ( د.خ ) بە ھێمنی بخوێنیتەوە کە خاوەنی چەند خێزانێک بوە، چوار کچی بەخێو کردووە دەستی لە ئافرەتێک بەرز نەکردوەتەوە، بەڵکو قسەیەکی کاڵی بە ئافرەتێک نەوتوە، نابێت کرداری کەسانی خوا نەناس و گێل و نەفام لەسەر ئیسلام ھەژمار بکرێت و، نابێت وتاری مەلایەکی بێ ئیجازە و نەزان لە بنەماکانی ووتار بکرێتە بەڵگە .
دەستخۆشی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە ساڵانە بابەتی توندوتیژی دەخاتە باس و لێکۆڵینەوەوە، وەک وزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەریمی کوردستان لەگەل ھاتنەی رۆژی ٢٥ تشرینی دووم تەوەری وتاری پێشنیار کراوی رۆژی ھەینی بابەتی ئافرەت بەرچاو کردووە و چەندین جار بابەتی ئافرەتان لە تەوەرەکاندا ئاماژی پێ کراوە.
Top