"وێڕای ھەوڵەکانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان کەچی ئامارەکان لە چاو ساڵانی رابردوو مەترسیدارترن"

لە ٩مانگی رابردوودا
کوشتن ٣٨
خۆکوشتن ٥٨
سووتان ١٦٦
خۆسووتاندن ٩٥
دەستدرێژی سێکسی ١٠١
٦٩٨٧ سکاڵا تۆمار کراون

رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٠ سێ خوشک لە کۆماری دومینیکەن بە نازناوی میراباڵ، لەلایەن حکومەتی ئەو کاتی وڵاتەکەوە کوژران و لە ساڵی ١٩٨١ـەوە ئەو رۆژە کرا بە رۆژی جیھانی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەکو رۆژێکی جیھانی ناسێندرا، بەڵام وێڕای ھەوڵە جیاجیاکان لەسەر ئاستی جیھان تا ئێستاش نەتوانراوە ئەو دیاردەیە بنبڕ بکرێت. پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش شانبەشانی وڵاتانی دنیا ھەوڵی جددییان داوە بۆ کەمکردنەوە و نەھێشتنی ئەو دیاردەیە و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بە یاسای ژمارە(٨)ی ساڵی ٢٠١١ ناسراوە، یەکێک لەو ھەوڵانە بووە کە تا رادەیەک کاریگەری لە سەر کەمکردنەوەی تاوانەکانی توندوتیژی ھەبووە. بەڵام بە پێی ئاماری توندوتیژییەکانی دژی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستان لە ٩مانگی رابردوو (کوشتن٣٨، خۆکوشتن٥٨، سووتان ١٦٦، خۆسووتاندن ٩٥ و دەستدرێژی سێکسی١٠١) حاڵەت بووە و(٦٩٨٧) سکاڵاش تۆمار کراون، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە وێڕای ھەوڵەکان توندوتیژی دژ بە ئافرەتان رێژەیەکی مەترسیداری ھەیە. بەشداربووانی ئەم راپۆرتەی گوڵان ئەو پرسە ھەستیارە دەکەن.


توندوتیژی خێزانی دیاردەیەکی جیھانییەو ھۆکارگەلێکی کەلتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری لە پشتە، تائێستاش کێشەیەکی گەورەی ھەر کۆمەڵگەیەکە و بەتایبەتی لە وڵاتانی دواکەوتوودا رێژەیەکی مەترسیداری ھەیە. ھەر سەبارەت بەو پرسە راوێژکاری یاسایی عزەدین عەبدوڵڵا یاسین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت: «دیاردەی توندوتیژی دیاردەیەکی جیھانییە و لە ھەرێمی کوردستانیش ئەم دیاردەیە بە شێوازو رێژەی جیاواز بوونی ھەیە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردە ناپەسندە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی خۆی و بە ھاوکاری لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و نێودەوڵەتی بەرەنگاری بۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت کەشێکی ئارام لە کۆمەڵگەدا بۆ تاکەکانی فەراھەم بکات .بێگومان دیاردەی توندوتیژی زادەی بیرو تێڕوانینی ئەو کەسانەیە کە ئەنجامی دەدەن پاڵپشت بە ھۆکاری جیاواز کە لەوانەیە لەلای ئەوان تاکە چارەسەری کێشەکان بێت. بۆ ئەم مەبەستە جگە لەکاری بەردەوام ساڵانە ھەڵمەتێک بەرپا دەکرێت بەناوی (ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەدژی ئافرەتان) کەلەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بەجیھانی کراوە، کەبۆ ماوەی (١٦) رۆژە واتە لە (٢٥/١١/٢٠١٧ تا ١٠/١٢/٢٠١٧)، لەم چوارچێوەیە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستان ساڵانە پلانی پێویست ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی بتوانرێت باشتر بەرەنگاری دیاردەی توندوتیژی بکرێت، ئەمساڵیش (٢٠١٧) بەپێی پلانی ئامادەکراو بۆ ئەم ھەڵمەتە لە شارو شارۆچکەو گوندەکانی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک چالاکی ئەنجام دەدرێت بۆ زیاتر وشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە لەبارەی لایەنە نەرێنییەکانی توندوتیژی، وەک سەردانیکردنی قوتابخانەو پەیمانگاو کۆلێژەکان بۆ روونکردنەوەی یاساکان و پرسی یەکسانی لە (نێر و مێ)، ئەنجامدانی سیمینار لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەو پەنابەرەکان و ھەروەھا لەناو کەمپەکان، کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بۆ ھەماھەنگی زیاتر لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، دابەشکردنی پۆستەرو پرۆشۆرو نامیلکەی تایبەت بە وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەبارەی لایەنە نەرێنیەکانی توندوتیژی.» سەبارەت بە ئامارو رێژەی توندوتیژیەکانیش گوتی: «لەبەر ئەوەی ئاگاداربوون و وشیاریی تاکەکانی کۆمەڵگە زیاتر بووە لەبارەی بوونی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئاشنابوون بە یاساکان، رێژەی تۆمارکردنی سکاڵا ساڵانە لەزۆر بوون و بەرزبوونەوەدایە، بەڵام سەبارەت بە جۆرەکانی توندوتیژی رێژەکان بەردەوام لە گۆڕانکاریدان بەپێی جۆرەکان و شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکان، بۆ نموونە ھاوسەرگیری بە زۆری منداڵان لە سنووری پارێزگایەک زیاترە بەھۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەنابەران کە وەک کەلتورێکە لەلای ئەوان، بەڵام لە سنووری پارێزگایەکی تر رێژەی تەڵاق و توندوتیژی سێکسی زیاترە، بۆیە بەپێی رێژەی توندوتیژییەکان پلانی ساڵانە دادەنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە توندوتیژییانە.» گوتیشی: «بەشێوەیەکی گشتی توندوتیژی لەدژی ئافرەتان لەھەرێمی کوردستان وەک پرسێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت کە کۆمەڵگە دەخاتە بارێکی ئارامەوە، بۆیە بەردەوام لە رێگای ھەڵمەتەکانی وشیارکردنەوە، رێگای خۆپارێزی لەم بارەیەوە دەخرێتەڕوو، ھەروەھا چارەسەرکردنی لەدوای روودانی لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە فەرمیەکانی تر بۆ ئەوەی بە ھەوڵی ھەموو لایەک بگەینە ژیانێکی ئاسوودەو کۆمەڵگەیەکی دوور لەتوندوتیژی» .


نووسەر و میدیاکار نوری بێخاڵی سەرەتا ھێما بۆ ئەوە دەکات کە «توندوتیژی یەکیکە لە کۆنترین دیاردە سۆسیۆ - سیاسییەکانی ناو مێژووی مرۆڤایەتی، بەتایبەتیش لەناو مێژووی سیاسی. دیوێکی ھەر زەقی ململانێی سیاسی لە مێژوودا، توندوتیژییە، لەم پرۆسەی توندوتیژییەدا، ژن و منداڵ، پشکی شێری قوربانیدانیان بەرکەوتووە. ئینجا نەرمی و توندی، کەم و زۆری، بەرزی و نزمیی رێژە و ئاستی ئەو توندوتیژییە سیاسییە لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ یەکێکی دیکە، بە گوێرەی ئەتمۆسفیری سیاسی و پاشخانی ئایینی و کولتووری کۆمەڵایەتی، جیاوازە.» جەختیش لەوە دەکاتەوە کە «لە ئاستە گشتی و ناسراوەکەیدا، توندوتژیی سیاسی ھەموو گوفتار و رەفتارێک، یان ھەموو قسە و کردارێک دەگرێتەوە، کە زیان بە بەرامبەر بگەیەنێت. واتە ھەموو ھێزێک کە دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە بەرامبەر. ئیتر ئەو ھێزە سیمبولیک بێت، یان بەرجەستە. ھێزی زمان و گوتار بێت، یاخود ھێزی ماددی. ژن یەکێکە لەوانەی کە بە جۆری جیاواز رووبەڕووی ئەم جۆری توندوتیژییە دەبێتەوە، بەتایبەتی لە کۆمەڵگە نەریتگەرا و باوەڕسالارەکاندا. کۆمەڵگەیەک، کە پیاو تیایدا رەوایەتی و ھێزی دەسەڵاتخوازانەی خۆی لە نەریتی کۆمەڵایەتی، ئەتمۆسفیری ئایینی، کولتووری سیاسی وەردەگرێت.»


بێخاڵی لە درێژەی رادەربڕینەکەیدا دەڵێت: «لە کۆمەڵگەیەکی داخراودا کە ھێشتا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی، راپەڵ و پرەنسیپ و بنەماکانی پاتریارکی تێنەپەڕاندووە. کۆمەڵگەیەک تیایدا بوون و بەھای مرۆڤ بە گشتی و لەناویشیاندا ژن و کەسایەتی و بوون و بەھا مرۆییەکەی بەتایبەتی، لە پەراوێزدان، زیاد لە ھەر کۆمەڵگەیەکی دیکە، ژن تێیدا رووبەڕووی مەترسییەکانی توندوتیژی دەبێتەوە. ژن لەم کۆمەڵگەیانەدا، لە یەک کاتدا دەبێتە قوربانیی توندوتیژیی (ڕەوا و ناڕەوا، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، فەرمی و نافەرمی، یاسایی و نایاسایی - ئەمە بابەتێکە بە گەڕانەوەمان بۆ بۆچوونەکانی ماکس ڤیبەر زێدەتر رۆشن دەبێتەوە، کە لێرەدا بواری وردکردنەوەی نییە. بەھەرحاڵ، بەو پێیەی توندوتیژیی سیاسی لە سروشتی خۆیدا ھەمەجۆرە، ئیدی لە ھەر شوێنکاتێک و بە گوێرەی ئەو لایەنەی (دەوڵەت، کۆمەڵگە، گرووپی سیاسی و کۆمەڵایەتی، دامەزراوەی ئایینی) توندوتیژییەکە پیادە دەکات، ژن لەو کۆمەڵگەیانەدا بەشی خۆی لە ھەر ھەموو جۆرەکانی بەردەکەوێت. ھەر لە ستەم و چەوساندنەوەی سیاسییەوە بگرە، تا جەنگەکان و لەناویشیاندا شەڕە ناوخۆییەکان (ئەمەشیان لە روانگەی زانستی سیۆسیۆ - سیاسیدا، شێوازێکی دیکەی توندوتیژیی سیاسییە)، بۆ کودەتا سەربازییەکان، تا دەگاتە جیاوازیی دونیابینی ھێزە سیاسی و گرووپە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان، لە تێگەیشتنیان بۆ مافەکانی ژن و مامەڵەکردنیان لەگەڵ چەمکی رۆڵی لە بەشداریی سیاسیی ژن.»


گوڵاڵە پشدەری چالاکی کۆمەڵی مەدەنییە و سەبارەت بە ھەمان پرس دەڵێت: «جیاوازی رەگەزی ھۆکارێکە بۆ توندوتیژی دژی ژنان و ھەروەھا ئایین، کەلتوور، دەسەڵات، دابونەریت و ئاستی نزمی خوێندەواری و لاوازیی ئابووری واتە ھەژاری ھەموو ئەوانە لەو بوارەدا کاریگەری و کارتێکەریی خۆیان ھەیە.» ھاوکات رایوایە «تەنیا رەگەزی نیر نییە کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەکات، بەڵکو زۆرن ئەو ژنانەی کە خۆیان توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەکەن، وەکو دایک کە کچەکەی خەتەنە دەکات، ناکۆکیی بووک و خەسوو، یان ئەو ژنە ھاوکارانەی کە دژوارکاری بۆ یەکتر پەیدا دەکەن و بە سەرکەوتنی یەکتری دڵشاد نین، ھەتا ئەو ژنانەش کە بێچارە و سووک ئەقڵن و دوای پیاوانی ژندار دەکەون بۆ تێرکردنی ئەو لایەنە زووگوزەرەی نەفسی خۆیان، بەوەش دەبنە ھۆی تێکدان و لێکترازانی خێزان و جیابوونەوەی ژن و پیاو.»
ئەو چالاکی مەدەنییە یەکێک لە ھۆکارەکانی توندوتیژی دەگەڕێنێتەوە بۆ «پێکدادانی دوو کەلتووری جیاک واتە بیروباوەڕی نوێ و سەردەمییانە و بیری ژەنگاویبوونی پاراستنی شەڕەف و یەکسان نەزانینی رەگەزی مێ لەگەڵ نێر.» بۆ چارەسەریش بە پێویستی دەزانێت لە خوێندنگەکان واتە ھەر لە قۆناغی بنەڕەتییەوە تاوەکو زانکۆ کاری لەسەر بکرێت و گوتیشی: «پێموایە توندوتیژی بە یەکجاری بنبڕ ناکرێ و ئەوە ئیمکانی نییە، بەڵام دەتواندرێت بە چەندین رێگە کەمتر بکرێتەوە، زۆریش گرنگە کە تەنیا کار لەسەر یەک رەگەز نەکرێت و لە رووی وشیارکردنەوە و پەروەردەییەوە کار لەسەر ھەردوو رەگەز بکرێت.» جەختی لەوەش کردەوە کە «یەک لەسەر سێ ژنانی جیھان تووشی توندوتیژی دەبنەوە و زۆربەتان ناوێرن سکاڵا لە لای پۆلیس تۆمار بکەن. تەنانەت ژنانێک کە لە پۆستەکانی باڵادان، یاخود خاوەن بڕوانامەی بەرز و ناودارن، رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بەڵام لە زۆر کاتدا بە ھۆی نەزڕاندنی ناویان و پێگەیان ناتوانن بیدرکێنن و بێدەنگی ھەڵدەبژێرن.»
عەبدولخالق ئیبراەیم مستەفا مامۆستای راگەیاندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، سەرەتا باسی ئەوە دەکات کە «بەردەوامبوونی دیاردەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ھەرێمی کوردستان چەندین روانگە و رھەەندی جیاوازی ھەیە، یەکێک لەوانە رھەەندی بە نێودەوڵەتی بوونی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە و ئێمە باس لە بابەتێکی لۆکاڵی و ناوخۆیی ناکەین، بەڵکو ئەوە دیاردەیەکی جیھانییە و پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رووبەڕووی ببینەوە، لایەنێکی بەردەوامبوونی ئەو دیاردەیە لەوەدایە من وای دەبینم لە کوردستاندا مەنزومەی یاسایی بە شێوەیەکی تەندروست دانەڕێژدراوە، واتا رێکارە یاساییەکان وەکو خۆی بەڕێوە ناچن و درز و کەلێنی زۆری تێدایە و بۆ ھەموو کەس وەکو خۆی جێبەجێ ناکرێت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییان لەسەر حکومەت و حزبە فەرمانڕەواکان ھەیە، ھۆکارێکی دیکەش ئەو قەیرانە ئابووری و سیاسییەیە کە ماوەی چوار ساڵە بەرۆکی کوردستانی گرتووە و دەکرێ لە زیادبوون و بەردەوامبوونی ئەو دیاردەیە بە ھەند وەریبگرن، چونکە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر باری دەروونیی تاکەکان دروست کردووە، خاڵێکی تر پەیوەستە بە گوتاری ناواقیعییانەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەتایبەت رێکخراوە داکۆکیکارەکانی مافی ئافرەتان، ئەوەندەی خزمەتیان بە لێکترازانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ناسەقامگیری خێزان کردووە، ئەوەندە خزمەت بە یەکانگیری و سەقامگیری خێزان و چارەسەری کێشەکان ناکەن، دەکرێ بڵێین لەم رووەوە کارەکانیان ئەرێنی نەبووە.» سەبارەت بە چارەسەری دیاردەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانیش گوتی: «ئێمە پێویستیمان بە ھەڵمەتێکی نیشتمانی و سەرتاسەری ھەیە کە تیایدا حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ناوەندە ئایینییەکان و تەنانەت پرۆگرامەکانی خوێندنیش، لەسەر ھەموو ئاست و مەوداکان کە ھەریەک لەوانە بە ئەندازەی توانای خۆی رۆڵ ببینێ لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و کاریگەری لەسەر مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی بەرامبەر بە ئافرەت دابنێت.»
دەروونناس سامان سیوەیلی سمبارەت بە ھەمان پرس بەمجورە راوسەرنجەکانی دەخاتەڕوو: «ئەگەر بەخێرایی ئاوڕێک لە مێژووی مرۆڤایەتی بدەینەوە مەحاڵە ساتە وەختێک لەژیانی مرۆڤایەتیدا بدۆزینەوە کە تیایدا توندوتیژی بەکارنھەێنرابێت، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا زیاتر توندوتیژییە فیزیکییەکان دەخرێنە خانەی توندوتیژییەوە، لەکاتێکدا توندوتیژی دەروونی پانتاییەکی گەورەی لەژیانی کۆمەڵگەدا گرتووە.


لەم رۆژگارەی ئێستا مەحاڵە شەو و رۆژێک بەسەرماندا تێپەڕێت ئەگەر ھەواڵی چەند حاڵەتێکی توندوتیژی تێدا نەبیستین.
زۆر بەسانایی لەدیرۆکی مرۆڤایەتیدا سەدان و ھەزار و بگرە ملیۆنەھا پاڵەوانی کوشتن و بڕین و کاولکاری دەدۆزینەوە، دەکرێت توندوتیژی بەبەشێکی دانەبڕاوی سروشت و پێکھاتەی سایکۆلۆژی مرۆڤ دابنرێت. توندوتیژی لەچەندین فۆرمی جۆراوجۆردا نمایش دەکات، بەڵام تێنەگەیشتنی تەواو لەچەمکی توندوتیژی وایکردووە، تەندا رووداوە خوێناوییەکان خوێندنەوەی بۆ بکرێت، بۆ نموونە: دیاردەی خەتەنەکردنی کچان بە فۆرمێکی توندوتیژی دادەنرێت کە بەرامبەر رەگەزی مێینە بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەکۆمەڵگە رۆژھەڵاتییەکاندا وەک بەجێەێنانی سوننەتێک لێیدەڕوانرێت. ناپاکیی ھاوسەریی ھەر لایەنێک لە ھاوسەران ئەنجامی بدەن، بەتوندوتیژی دادەنرێت دژی بەرامبەر، بەڵام لەکۆمەڵگە رۆژھەڵاتییەکاندا وەک لادانێکی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، نەک توندوتیژی، خۆبەدوورگرتن لەئەنجامدانی پرۆسەی سێکسیی ھەر لایەنێکی ژیانی ھاوسەریی پێی ھەستێت بھەەمان شێوە بە توندوتیژی دادەنرێت.
کەسانی توندوتیژ کەسانێکن لە رووی سۆزدارییەوە ساردن، لە رووی بەزەییەوە دڵڕەقن، لە رووی کۆمەڵایەتییەوە بێباکن، دەمارگیرن بۆ بیروباوەڕ و بۆچوونەکانیان، سەرسەختن لە مامەڵە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیاندا، زۆر بەکەمی خوێندنەوە بۆ ئایندەی رەفتارەکانیان دەکەن. کەسانی توندتیژ ویژدانیان دوچاری ھەڵاوسان بووە، ئینجا ئەم ھەڵاوسانە دەرەنجامی پەروەردەیەکی چەوتی خێزانی بێت، یاخود لە رێی شوشتنەوەی مێشکەوە بێت کە ئایدیۆلۆژیایەک، یان تاقم و گرووپ و حزبێک کاری لەسەر بکەن و تاک لە بەھا مرۆییەکان بشۆنەوە. کەسانی ناتوندوتیژ لێبوردە نین، لێبوردەیی بە لاوازی و بەزین دەبینن. ئەگەر بەرامبەر داوای لێبوردنیان لێبکات، ئەوا پەسەندکردنی ئەو داوایە بەبەزین دادەنێن، خۆشیان ئامادەنین داوای لێبوردن بکەن، چونکە باوەڕیان وایە کە لاوازی خۆیان نیشان دەدەن، ئەمە لەکاتێکدا پرەنسیپەکانی دەرووندروستی پێمان دەڵێت، یەکێک لە خەسڵەتەکانی کەسانی دەرووندروست بریتییە لەلێبوردەیی. کەسانی ناتوندتیژ لەدوای ئەنجامدانی ھەڵەیەک، یان توندتیژییەکی کاتی ھەست بەپەشیمانی دەکەن و تووشی ئازاری ویژدانیان دەبن، بەڵام کەسانی توندوتیژ ھەست بەپەشیمانی ناکەن و ئازاری ویژدانیان تووش نابێت، چونکە لەبنەڕەتدا ویژدانیان وەک پێکھاتەیەکی سایکۆلۆژی نەخۆشە.



رەھەندی جیاوازی ھەیە، یەکێک لەوانە رەھەندی بە نێودەوڵەتی بوونی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە و ئێمە باس لە بابەتێکی لۆکاڵی و ناوخۆیی ناکەین، بەڵکو ئەوە دیاردەیەکی جیھانییە و پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رووبەڕووی ببینەوە، لایەنێکی بەردەوامبوونی ئەو دیاردەیە لەوەدایە من وای دەبینم لە کوردستاندا مەنزومەی یاسایی بە شێوەیەکی تەندروست دانەڕێژدراوە، واتا رێکارە یاساییەکان وەکو خۆی بەڕێوە ناچن و درز و کەلێنی زۆری تێدایە و بۆ ھەموو کەس وەکو خۆی جێبەجێ ناکرێت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییان لەسەر حکومەت و حزبە فەرمانڕەواکان ھەیە، ھۆکارێکی دیکەش ئەو قەیرانە ئابووری و سیاسییەیە کە ماوەی چوار ساڵە بەرۆکی کوردستانی گرتووە و دەکرێ لە زیادبوون و بەردەوامبوونی ئەو دیاردەیە بە ھەند وەریبگرن، چونکە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر باری دەروونیی تاکەکان دروست کردووە، خاڵێکی تر پەیوەستە بە گوتاری ناواقیعییانەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەتایبەت رێکخراوە داکۆکیکارەکانی مافی ئافرەتان، ئەوەندەی خزمەتیان بە لێکترازانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ناسەقامگیری خێزان کردووە، ئەوەندە خزمەت بە یەکانگیری و سەقامگیری خێزان و چارەسەری کێشەکان ناکەن، دەکرێ بڵێین لەم رووەوە کارەکانیان ئەرێنی نەبووە.» سەبارەت بە چارەسەری دیاردەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانیش گوتی: «ئێمە پێویستیمان بە ھەڵمەتێکی نیشتمانی و سەرتاسەری ھەیە کە تیایدا حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ناوەندە ئایینییەکان و تەنانەت پرۆگرامەکانی خوێندنیش، لەسەر ھەموو ئاست و مەوداکان کە ھەریەک لەوانە بە ئەندازەی توانای خۆی رۆڵ ببینێ لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و کاریگەری لەسەر مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی بەرامبەر بە ئافرەت دابنێت.»
دەروونناس سامان سیوەیلی سمبارەت بە ھەمان پرس بەمجورە راوسەرنجەکانی دەخاتەڕوو: «ئەگەر بەخێرایی ئاوڕێک لە مێژووی مرۆڤایەتی بدەینەوە مەحاڵە ساتە وەختێک لەژیانی مرۆڤایەتیدا بدۆزینەوە کە تیایدا توندوتیژی بەکارنھەێنرابێت، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا زیاتر توندوتیژییە فیزیکییەکان دەخرێنە خانەی توندوتیژییەوە، لەکاتێکدا توندوتیژی دەروونی پانتاییەکی گەورەی لەژیانی کۆمەڵگەدا گرتووە.


لەم رۆژگارەی ئێستا مەحاڵە شەو و رۆژێک بەسەرماندا تێپەڕێت ئەگەر ھەواڵی چەند حاڵەتێکی توندوتیژی تێدا نەبیستین.
زۆر بەسانایی لەدیرۆکی مرۆڤایەتیدا سەدان و ھەزار و بگرە ملیۆنەھا پاڵەوانی کوشتن و بڕین و کاولکاری دەدۆزینەوە، دەکرێت توندوتیژی بەبەشێکی دانەبڕاوی سروشت و پێکھاتەی سایکۆلۆژی مرۆڤ دابنرێت. توندوتیژی لەچەندین فۆرمی جۆراوجۆردا نمایش دەکات، بەڵام تێنەگەیشتنی تەواو لەچەمکی توندوتیژی وایکردووە، تەندا رووداوە خوێناوییەکان خوێندنەوەی بۆ بکرێت، بۆ نموونە: دیاردەی خەتەنەکردنی کچان بە فۆرمێکی توندوتیژی دادەنرێت کە بەرامبەر رەگەزی مێینە بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەکۆمەڵگە رۆژھەڵاتییەکاندا وەک بەجێەێنانی سوننەتێک لێیدەڕوانرێت. ناپاکیی ھاوسەریی ھەر لایەنێک لە ھاوسەران ئەنجامی بدەن، بەتوندوتیژی دادەنرێت دژی بەرامبەر، بەڵام لەکۆمەڵگە رۆژھەڵاتییەکاندا وەک لادانێکی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، نەک توندوتیژی، خۆبەدوورگرتن لەئەنجامدانی پرۆسەی سێکسیی ھەر لایەنێکی ژیانی ھاوسەریی پێی ھەستێت بەھەمان شێوە بە توندوتیژی دادەنرێت.


کەسانی توندوتیژ کەسانێکن لە رووی سۆزدارییەوە ساردن، لە رووی بەزەییەوە دڵڕەقن، لە رووی کۆمەڵایەتییەوە بێباکن، دەمارگیرن بۆ بیروباوەڕ و بۆچوونەکانیان، سەرسەختن لە مامەڵە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیاندا، زۆر بەکەمی خوێندنەوە بۆ ئایندەی رەفتارەکانیان دەکەن. کەسانی توندتیژ ویژدانیان دوچاری ھەڵاوسان بووە، ئینجا ئەم ھەڵاوسانە دەرەنجامی پەروەردەیەکی چەوتی خێزانی بێت، یاخود لە رێی شوشتنەوەی مێشکەوە بێت کە ئایدیۆلۆژیایەک، یان تاقم و گرووپ و حزبێک کاری لەسەر بکەن و تاک لە بەھا مرۆییەکان بشۆنەوە. کەسانی ناتوندوتیژ لێبوردە نین، لێبوردەیی بە لاوازی و بەزین دەبینن. ئەگەر بەرامبەر داوای لێبوردنیان لێبکات، ئەوا پەسەندکردنی ئەو داوایە بەبەزین دادەنێن، خۆشیان ئامادەنین داوای لێبوردن بکەن، چونکە باوەڕیان وایە کە لاوازی خۆیان نیشان دەدەن، ئەمە لەکاتێکدا پرەنسیپەکانی دەرووندروستی پێمان دەڵێت، یەکێک لە خەسڵەتەکانی کەسانی دەرووندروست بریتییە لەلێبوردەیی. کەسانی ناتوندتیژ لەدوای ئەنجامدانی ھەڵەیەک، یان توندتیژییەکی کاتی ھەست بەپەشیمانی دەکەن و تووشی ئازاری ویژدانیان دەبن، بەڵام کەسانی توندوتیژ ھەست بەپەشیمانی ناکەن و ئازاری ویژدانیان تووش نابێت، چونکە لەبنەڕەتدا ویژدانیان وەک پێکھاتەیەکی سایکۆلۆژی نەخۆشە.
Top