چارەسەری ئیسلام بۆ توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ( بەشی یەکەم )

چارەسەری ئیسلام  بۆ توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ( بەشی یەکەم )
ئیسلام مافەکانی ئافرەتی بە تەواوی داوە، بە شێوازێک بگونجێ لەگەڵ کەسایەتی و تواناو پێداویستییەکانی و ئامانجەکانی و رۆڵی سەرەکی لە ژیاندا، ھەروەھا لە ھرزی ئیسلامیدا بۆ پێناسەی کۆمەڵگە بە یەکێتییەکی یەک تەواوکەر تەماشای دەکات و بەھیچ شێوەیەک رێگا نادات کەس بە وشەیەکیش ئازاری بدات.
قورئانی پیرۆز چەندین جار لە چەندین شوێن باسی ئافرەتی کردووەو لەم بایەخدانە گەیشتووەتە ئەوەی کە ناوی چەند سورەتێکی بەناو ئافرەتەوە تۆمار کردووە، وەک:(سورەتی مریم، سورەتی النساء) کەچی سورەتمان بە ناوی پیاوانەوە نییە، وشەی (الرجال) لە قورئان (٢٤) جار ھاتووە بە یەکسانی ناوی (المرڕە) بە ھەمان ژمارە ھاتووە.
خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿ێا ڕَیُّھا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّکمُ الَّژِی خَڵقَکمْ مِنْ نَفْسٍ ۆاحِدَەٍ ۆخَڵقَ مِنْھا زَوْجَھا ۆبَپَّ مِنْەمَا ڕجَاڵا کپِیرًا ۆنِسَاءً ۆاتَّقُوا اللَّە الَّژِی تَسَاءَلُونَ بِە ۆالْڕَرْحَامَ إِنَّ اللَّە کانَ عَڵیْکمْ رَقِیبًا﴾ النساء :١
لەم ئایەتەدا خوای گەورە راستییەکی چەسپاندووە لە قورئاندا کە ھیچ جیاوازییەک لە فیترەت و نەژاد و بنچینە و بنەواندا جیاوازی رەگەزی نییە، بەڵام جیاوازی لە خۆ ئامادەکردن و ئیشوکار و کارو فەرمانێتی ھەیە.
خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿ۆمِنْ آێاتِە ڕَنْ خَڵقَ ڵکم مِّنْ ڕَنفُسِکمْ ڕَزْۆاجًا لِّتَسْکنُوا إِڵیْھا ۆجَعَڵ بَیْنَکم مَّۆدَّەً ۆرَحْمَەً إِنَّ فِی ژَلِک ڵاێاتٍ لِّقَوْمٍ ێتَفَکرُونَ﴾ الروم: ٢١
﴿ێا ڕَیُّھا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاکمْ مِنْ ژَکرٍ ۆڕُنْپَی ۆجَعَلْنَاکمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا إِنَّ ڕَکرَمَکمْ عِنْدَ اللَّە ڕَتْقَاکمْ إِنَّ اللَّە عَلِیمٌ خَبِیرٌ﴾ الحجرات:١٣
﴿ێھبُ لِمَنْ ێشَاء إِنَاپًا ۆێھبُ لِمَن ێشَاء الژُّکورَ﴾ الشوری :٤٩ .
لەم چەند ئایەتەدا خوای گەورە ڕاڤەی زۆر بابەتی کردووە دەربارەی پرسیاری مرۆڤە ھۆشمەندەکان، وەک ژنھێنان و ھاوسەرایەتی، دروستکردنی ژنان و پیاوان، کەسانێک خاوەنی نێرینەن، کەسانێکش مێیان دەبێت.
﴿ۆچَرَبَ اللَّە مَپَڵا لِلَّژِینَ آمَنُوا امْرَڕَتَ فِرْعَوْنَ إِژْ قَاڵتْ رَبِّ ابْنِ لِی عِنْدَک بَیْتًا فِی الْجَنَّەِ ۆنَجِّنِی مِنْ فِرْعَوْنَ ۆعَمَلِە ۆنَجِّنِی مِنَ الْقَوْمِ الڤَّالِمِینَ﴾ التحریم :١١
لەم فەرموودەیەدا ئافرەتێکی ئیمانداری کردووەتە نموونە بۆ بڕواداران کە ئەمە بەڵگەیە کە قورئان پەیامێکی نێرینەیی نییە .
لە قورئاندا ئاماژە بە کامەرانی و خۆشی ئافرەتێک دەدات کە کوڕەکەی دەبێت بە پێغەمبەر و ئەو دایکە بەختەوەرە دایکی حەزرەتی موسایە، خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿رَجَعْنَاک إِڵی ڕُمِّک کیْ تَقَرَّ عَیْنُھا ۆڵا تَحْزَنَ﴾ گە : ٤٠، لە ھەمان کاتدا چەندین وێنەی گەشبین و یەکسانی لەگەڵ پیاواندا لە قورئان باسی لێوە کراوە .
ئیسلام قەدەغەی کردووە توندوتیژی بکرێت دژ بە ئافرەتان
ئیسلام دووپاتی کردووەتەوە لە قورئانی پیرۆزدا لە چەندین فەرموودەدا کە دەبێت موسڵمان خۆی بە دوور بگرێت و قەدەغەی کردووە کە توندوتیژی و ئازاردان و چەوسانەوە بەرامبەر ئافرەت ئەنجام بدرێت و جاری وا ھەیە سزای توندی ئەو کەسانە دەدات کە رەفتاری ناشیاو بکات، نموونەی ئەم بابەتە :
١ - ئازاردانی ئافرەتان حەرام و ناپەسەندە بە شێوەیەکی گشتی خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿ۆالَّژِینَ یُۆْژُونَ الْمُۆْمِنِینَ ۆالْمُۆْمِنَاتِ بِغَیْڕ مَا اکتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُھتَانًا ۆإِپْمًا مُبِینًا﴾‏‏الڕحزاب‏:‏ ٥٨‏.
ئەم فەرموودەیە کاتێک دابەزی کە عەبدوڵای کوڕی ئوبەی و کەسانێکی تر خەریکی بوختان و ناپاکی و ھەڵبەستنی تاوان بوون بۆ ئافرەتێک لە ئافرەتەکانی پێغەمبەر(د.خ) کە دایکە عایشە بوو، لە حەوت تەبەقەی ئاسمانەوە خودای میھربان ئازاردانی ئافرەتانی مەحکوم و ناپوت کرد.
٢ – ئازاردانی ئافرەتان بە وشە و زوبان ناپەسەند و حرامە:
﴿ێا ڕَیُّھا الَّژِینَ آمَنُوا ڵا ێسْخَرْ قَوْمٌ مِّن قَوْمٍ عَسَیٰ ڕَن ێکونُوا خَیْرًا مِّنْھمْ ۆڵا نِسَاءٌ مِّن نِّسَاءٍ عَسَیٰ ڕَن ێکنَّ خَیْرًا مِّنْھنَّ ۆڵا تَلْمِزُوا ڕَنفُسَکمْ ۆڵا تَنَابَزُوا بِالْڕَلْقَابِ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِیمَانِ ۆمَن لَّمْ ێتُبْ فَڕُوڵٰئِک ھمُ الڤَّالِمُونَ﴾الحجرات: ١١
لەم فەرموودەیەدا قورئان دووپاتی دەکاتەوە کە دەبێت ئافرەت پارێزراو بێت لە قسەپێکردنی ناحەق و ناڕەوا و پیس و نابەجێ و گاڵتەجاڕی.
٣ – قەدەغەکردنی ناوزڕاندنی ئافرەت :
﴿ ۆالَّژِینَ ێرْمُونَ الْمُحْێَنَاتِ پُمَّ ڵمْ ێڕْتُوا بِڕَرْبَعَەِ شُھدَاءَ فَاجْلِدُوھمْ پَمَانِینَ جَلْدَەً ۆڵا تَقْبَلُوا ڵھمْ شَھادَەً ڕَبَدًا ۆڕُوڵٰئِک ھمُ الْفَاسِقُونََ﴾النور: ٤
لەم فەرموودەیەی قورئان باس لە گەورەیی ئەو تاوانە دەکات کە کەسێک بوختان بکات و ناوبانگی ئافرەتێک بەبێ بەڵگە بزڕێنێت، لەبەر ئەو زیان و زەرەرانەی کە ئافرەت تووشی دەبێت، بۆیە سزایەکی زۆر قورسی داناوە. بەڵکو قورئان بە شێوازێکی قێزەون و نامۆ باسی بابەتی تەشھیر و گومانی خراپ بە ئافرەتانی کردووە:
﴿ێا ڕُخْتَ ھارُونَ مَا کانَ ڕَبُوک امْرَڕَ سَوْءٍ ۆمَا کانَتْ ڕُمُّک بَغِیًّا﴾ مریم :٢٨ .







شێخ ئیبراەیم شێخ محەمەد تاەیر بەرزنجی
بەڕێوەبەری ئیرشاد و توێژینەوە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
Top