ھاووڵاتیانی ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان بانگەشەی یەکڕیزی و بەرخۆدان دەکەن

ھاووڵاتیانی ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان بانگەشەی یەکڕیزی و بەرخۆدان دەکەن
بە پێی دیکۆمێنتە مێژوویی و جوگرافیاییەکان کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان بەشێکی حاشاھەڵنەگری خاکی باشووری کوردستان پێکدھەێنن، بەڵام رۆژی ١٦-١٠-٢٠١٧ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزە شاراوەکانی ئێران بە پێی رێککەوتنێک و بە بێ شەڕ دەستیان بەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستاندا گرت. ئەو پێشێلکارییە دەستوورییە لەژێر پەردەی ھیچ پاساوێکی سیاسیدا داناشاردرێت، ھاووڵاتییانی کوردستانیش کە ژمارەیەکیان لەم راپۆرتەی گۆڤاری گوڵان سەبارەت بە ھەمان پرس بەشدارییان کردووە، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ھیچ حزب و سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی مافی ئەوەی نییە دەست ھەڵبگرێت لەو ناوچانە و بە ئارەزووی خۆی پێشکەشی سوپای داگیرکەری بکات.
سەرەتا مھەدی زریان وەک چاودێرێکی سیاسی لە کەرکووک، ئاماژە بەوە دەکات کە «کەرکووک بەپێی ھەڵکەوتەی جوگرافی و دەوڵەمەندیی خاکەکەی و بوونی کۆمەڵێ نەتەوە و ئایین و مەزھەبی جیاواز بە درێژایی مێژوو لە کێشەو گرفتدا بووەو بەردەوام سەنتەری یەکلاکردنەوەی ململانێکان بووەو گرەوەکان لەسەر کەوڵی ئەو شارە کراوە، ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی بەردەوام دانیشتووانەکەی باجەکەی بە قورسی بدەنەوە و پاش رژانی خوێن و بەتاڵانی بردنی سەروماڵیان، لە ئەنجامدا لە دەربەدەری و ماڵوێرانیدا بژین، ئەوەی لە ئێستاشدا روویداوە، درێژکراوەی ھەمان عەقڵییەت و ململانێی پێشووتر بوو.» سەبارەت بەوەش کە ئێستا کەرکووکیان دەبێت چی بکەن و چارەنووسیان چۆن دەبێت؟ گوتی: «ئەوە پرسیارێکە دەبێت ئاراستەی حکومەتی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بکرێت، بەرلەوەی ئاراستەی ھاووڵاتییەکی کەرکووکی بکرێت، بەڵام من وەکو کەرکووکییەک پێموایە ئیدی کێشەکان قورستر و ناکۆکییەکان قووڵتر دەبنەوە، چونکە لەپاش دەربەدەربوونی دانیشتووانەکەی تاڵان رووی داوە و ماڵ سووتاوە و لەپاڵ ئەو رووداوە خەڵکانێک کوژراون و کۆمەڵێ حیساباتی سیاسی کراوە، وەکو گۆڕینی چەندین کەس و پەراوێزخستنیان لەپۆستە ئیدارییەکانی شارەکە و داخستنی بارەگا حزبییەکانی کورد و ئەکتیڤکردنی چەندین بارەگای لە بەرانبەریاندا و پێشاندانی چەندین دیاردەی نەشیاو کە جگە لە ھەستکردن بە داگیرکارییەکی زەلیلانە و پەراوێزخستنی کورد، ھیچیتر ناگەیێنێت.»
دانا مەحموود پێشمەرگەیەکی خەڵکی شاری کەرکووکە و ئێستا خێزانەکەی ئەویش وەک دەیان ھەزار خێزانی کەرکووکی ئاوارە بوون و بە ناچاری ماڵ و زێدی خۆیان بەجێ ھێشتووە. ئەو پێداگری لە سەر ئەوە دەکات کە «پێشمەرگە و بنەماڵەی پێشمەرگە ئامادەن بۆ ھەموو قوربانیدانێک بۆ ئەوەی شەرمەزاری خوێنی شھەیدان نەبن.» سەبارەت بە کەرکووکییەکانیش گوتی: «کەرکووکییەکان وەک دەیانجاری تر پەلامار دران و لێیان کوژرا و ئاوارە کرانەوە، بەڵام ئەمجارەیان برینەکەی زۆر قووڵە، ھیچ کەسیش وەک سەرۆک بارزانی ھەست بە ئێش و ئازارەکەی ناکات، بەڵام ئەگەر تا ئەم کاتەش کەرکووک و کەرکووکییەکان بێ خاوەن بووبێتن، ئیدی کەرکووک بێ خاوەن نابێت، ئێستا سەرۆک بارزانی کەرکووکییەو دڵنیام ناەێڵێت ئەم قومارەی بە ئێمەیان کرد، بۆیان بچێتەسەر و بەسەر قومارچییەکاندا قەڵپ دەکرێتەوە، بێگومان خەڵکی کەرکووک بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە بۆ شارەکەیان، ئێمە خاک دەخۆین لە برسان، بەڵام نایفرۆشین لە ترسان، ئەگەر سەر و لق و پەلەکانیشمان لێ بکەنەوە، دووبارە شین دەبینەوە، با چاوەڕێ بن. سڵاو لە قارەمانی و وررەی بەقەد چیا بڵندی پیشمەرگە کە پارێزەرێکی خۆنەویست و چاونەترسە و سەرۆکێکی متمانەپێکراوی ھەیە.» گوتیشی: «خەباتی گەلێکی زوڵم لێکراو و فیداکار کە رووبارێ خوێنی شھەید و فرمێسکی نەبڕاوەی دایکی شھەیدانی لە پێناو کوردستانێکی ئازادو سەربەخۆ بووە .»
رووزار ئەحمەد مامۆستای ئامادەیی لە داقوق، سەبارەت بە ھەمان پرس دەڵێت: «بەردەوام کەرکووک خاڵی ناکۆک و وەرچەرخانی چارەنووسی گەلی کوردستان بووە، بە درێژایی مێژوو ئەم شارە وەرەقەی فشاری دۆژمنان بووە لەسەر پێگەی خەونی دەوڵەتی کوردی، ئەمە سەرەڕای ئەو ھەموو نھھامەتییەی بەسەر کوردا بەگشتی و خەڵکی ئەمشارە بەتایبەتی ھاتووە، چارەنووسی ئەم شارە تاوەکو دێ ئاڵۆزتر و کێشەکانی قووڵترو دوژمنەکانیشی ستەمکارتر دەبن. بۆیە دەبوایە سیاسەتمەداران وردبینانەتر لە دۆخی کەرکووکیان بڕوانایەو بە ھێزێکی تۆکمەو یەکدەنگ و یەکڕەنگ لە دانوساندنەکانی بەغدا بەشدارییان بکردایە، چونکە دوژمنان تەنیا لەو خاڵەوە پێگەی کوردو کەرکووکییەکانیان لاواز کردووەو خەونی دەوڵەتی کوردیان زڕاندووە، بەڵگەیش بۆ ئەم باسە ھاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبییە بە شاباشی لایەنێکی کوردی بێ ئەوەی ئاوڕ لەو نھھامەتییە ماددی و مەعنەوییە بدەنەوە کە لە ھەموو قۆناغەکاندا خەونەکەمانی لەبار بردووە و کورد وردە وردە شھھامەت و کەرامەتی لە دەست داوەو جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ خاڵی سفر و دوژمنیش بە ئارەزووی خۆی شەرت و مەرجی بەسەردا سەپاندووە، ئێستایش ئەگەر لە دۆخی کەرکووک بڕوانین، دەبینین کەوتۆتە نێوان چەکوشی بەغدای عێراقی و چەند کەسێکی لایەنێکی کوردی کەتا ھەنووکە ھیچ تروسکاییەکییان نەبینیوە لەو حوکمڕانییە و دەیانەوێ کەرکووک بگەڕێتەوە باوەشی عروبە و بەپێی ئەو مەرجانھا بگەڕێتەوە حیوار کە لە بەرژەوەندی عەرەبی ھاوردە و بە زەرەر و زیانی کوردە داماوەکەی ئەو شارە بێت، دەبوایە سەرانی کورد ئێستا ئەو زەرەرو نھھامەتییانەی حکومەتەکانی پێشووش کە بە سەر کوردیان ھێناوە، مەحفەل و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان لێ بەێنابایێتە دەنگ و بەپێی یاساو دەستوورەکان قەرەبوو بکرێنەوەو کەرکووکیش لە رووی سامان و سرووشتەوە، بەپێی ئەندازە بدرێتە دانیشتووانی ئەم شارە .»
خەلیل پاڵانی بەرپرسی ھەرێمی قەرەچووغی YNDK لە مەخموور، سەبارەت بە ھەمان پرس دەڵێت: «دیارە ھەر لەدوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ھوە ناوچەکانی وەک (کەرکووک و مەخموور و خانەقین و شنگال و ..تاد) لەژێر ستەمی دەسەڵاتی بەعسی رووخاودا مانەوەو ئەم رژێمە بەئاگر و ئاسن مامەڵەی دژواری بەرامبەر خەڵکی ئەو ناوچانە کردووە، لەژێر پلانی تەعریب و تەبعیس لە وەدەرنانی خەڵکەکەی درێغی نەکردووە. لەدوای رووخانی رژێمی سەدامیش نەھامەتییەکان بەرۆکی خەڵکی ئەو ناوچانەی بەرنەداوەو دواجار لە دەستوور بە ناوچەی کێشە لەسەر ناونران و ماددەیەکی دەستووری بۆ دانرا کە ماددەی ١٤٠ بوو، بۆ ئەوەی لەسەرەتا خەڵکە ھاوردەکان لەو ناوچانە بگەڕێنرێنەوە شوێنی خۆیان و قەرەبوو بکرێنەوە، دواتر ریفراندۆم لەو ناوچانە بکرێت بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە خەڵکەکەی بۆ مانەوە لەسەر ئیدارەی عێراق، یان گواستنەوەی ئیدارەکەیان بۆ سەر ئیدارەی ھەرێم بڕیاری لەسەر بدەن، بەڵام دیارە مەبەستی ھەموو حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق رێککەوتنیان لەگەڵ کورد تەنیا لەکاتی لاوازییان بووەو ھەر کاتێک بھەێز بوون، کەوتوونەتەوە وێزەی کوردو ھێرشکردن بۆ سەر کورد، بۆیە ھەروەک بینیمان حکومەتی عێراق دواتر مادەی ١٤٠یان بە مادووەیەکی مردوو ھەژمار کردو ئامادە نەبوون قۆناغەکانی جێبەجێ بکەن. تادواتر و ھاتنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دیسانەوە ھەر ئاو ناوچانە کەوتنەوە ژێر ھێرشی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانییان ناوچەکان لە ژێر دەستیان دەربەێنن و پارێزگارییان لێ بکەن. دوای نەمانی داعش دیسان رژێمی عێراق بەسوپای عێراق و حەشدی شەعبی بھھاوکاری سوپای پاسداران و پشتگیری تورکیا و لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، توانییان ھێرشێکی دڕندانە بکەنەوە سەر ئەو ناوچانەو جارێکی تر داگیریان بکەنەوەو نزیکەی ١٥٠ھەزا کەس ئاوارەی شارەکانی ھەرێم بکەن و زیاتر لە ٤٠٠ ھاووڵاتی سڤیل و پێشمەرگە شھەید بکەن و تا کار گەیشتە ئەوەی دەستدرێژی بکەنە سەر کچان و ژنانی کورد.» گوتیشی: «ئێمە لە ھەرێمی قەرەچووغی YNDK داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوەڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و زلەێزانی جیھان دەکەین ھەرچی زووە بەھانای ئەو خەڵکەوە بێن و بێدەنگ نەبن لەو کارە دڕندانەی حکومەتی عێراق دەرھەق بە ناوچە دابڕێندراوەکان ئەنجامی دەدات و لھەەمان کات ھەریەک لەبەغداو ھەولێر لە رێگەی دیالۆگەوە کێشەکان چارەسەر بکەن و زەمینە خۆش بکرێ بۆ گەڕانەوەی خەڵک بۆ سەر زێدی خۆیان .»
پەیمان تەھا کارگێڕی رێکخراوی ناوچەی فەرمانبەران_لقی ٣، سەرەتا جەخت لەوە دەکاتەوە کە «ژیان و گوزەرانی خەڵکی ناوچە دابڕێندراوەکان لە رابردوو و لە ئێستاشدا کولەمەرگی بووە و ژیانێکە ھەمیشە لەگەڵ کوشتن و راوەدوونان و بە تاڵان بردن و داگیرکردندا لە رووبەڕووبوونەوەدا بووە.» گوتیشی: «ئەگەر کورد بە گشتی زوڵم لێکراو و مافخوراو بن، ئێمەی دانیشتووانی ناوچە کێشە لەسەرەکان دووجار زوڵممان لێکراوە، چونکە لەوەتەی ھەین بھەۆی ناسنامەی کوردبوونمان ھەڕەشە لەسەر خاک و گیان و ماڵمان ھەبووە و ھەیە، بەردەوام دەربەدەر و ئاوارە دەبین، ماڵەکانمان داگیر دەکرێ، یاخود دەسووتێنرێت، بەڵام ئێمەی کەرکووکی دۆخی زۆر لەوە خراپترمان تێپەڕاند و کۆڵمان نەدا و کەرکووکمان بە تەنیا جێنھەێشت ئێستاش بە ورەی پۆڵایینی پێشمەرگە قارەمانەکانمان و سیاسەتی ژیرانەی سەرکردایەتی کورد ئەم دۆخە کاتییە تێپەڕ دەکەین، ئەوەش دووپات و چەند بارە دەکەینەوە کە ھەتا کوردێک مابێ، کەرکووک تەنیا نییە و ھەر کوردستانییە و کوردستانیش دەمێنێتەوە.»
ئەوەی ئەمڕۆ لە کەرکووک و تەواوی ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان دەگوزەرێ جینۆسایدێکی دیگەی گەلی کوردە، گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی بوو ئەو دۆخەی خولقاند و جارێکی دیکە کوردی لەوە ئاگادار کردەوە کە تەنیا شاخەکانی کوردستان دۆستی کوردن و کورد ھاوپەیمان و پشتگیریکاری نییە و تەنیا بە یەکڕیزی و یەکدەنگی دەگەنە مافە زەوتکراوەکانیان.
کەرکووک و پێگە گرنگەکەی لەخەباتی کوردایەتیدا ھەمیشە بریتی بوە لە دروشمی مەرکەزی سەرکردایەتی سیاسی کورد و مەرجی پێشوەختی کورد لە گفتوگۆکاندا و ھەمیشەش خاڵی جێناکۆکی دەسەڵاتدارانی رژێمە یەک لەدوا یەکەکانی بەغدا و کورد بووە و سەرجەمی شۆڕش و خەباتی کوردایەتی لەباشووردا ھەمیشە لەسەر ئایندە و چارەنوسی کەرکووک نەگەیشتونەتە ئەنجام و نە رژێمەکانی بەغداد وازیان لە کەرکووک ھێناوە و نە کوردیش دەستی لە کوردستانیبونی کەرکوک ھەڵگرتووە، لەو پێناوەشدا تاکو ئێستاش رووباری خوێن و فرمێسک بۆ کەرکووک دەبەخشێت.»
Top