شاعیرەکەی گۆران و پەرواز سوتاوە یان خۆی سوتاندووە؟

شاعیرەکەی گۆران و پەرواز سوتاوە یان خۆی سوتاندووە؟
شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی، شەهاب زەنگەنە شاعیری گەنج-ی باشووری کوردستان بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا، پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە سوتانەکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بووە لە ئۆتۆمبێلەکەی زەنگەنە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە شەهاب زەنگەنە سوتاوە یان خۆی سوتاندووە.

شەهاب زەنگەنە خاوەنی چەند کتبێکی شیعری بوو، چەندین شیعریشی لە لایەن هونەرمەندانەوە کرابوویە گۆرانی، دیارترینیان شیعری گۆرانی "ئاشق مەبە بە چاوی من"-ی گۆران ساڵح، کە دواتر ئەم گۆرانییە لە لایەن پەرواز و گۆران لە بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ گوتراو بووە یەکێک لە ناسراوترین گۆرانییە کوردییەکان.

یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی زەنگەنە، بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند کە ئەوان گومان دەکەن زەنگەنە خۆی سوتاندبێت، چونکە لە رووی دەرونییەوە زۆر ماندوو بووەو ماوەیەک بەر لە ئێستا لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە، دواتریش پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچێکی خەڵکی رەواندز بەستووەو ویستویەتی بچێتە داخوازی، بەڵام نێوانی لەگەڵ کچەکە تێکچووەو لە یەکدی جیابوونەتەوە.

شەهاب زەنگەنە دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێلی هەبووە لە شاری سلێمانی، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری کامری-یە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە تەواوی جەستەی دەسوتێت، چەند کاژێرێک لە نەخۆشخانە دەمێنیتەوە بەڵام دواتر گیان لەدەستدەدات، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە کە تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی زەنگەنە دیار نییە.
Top