مه‌لایه‌ك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی 6 ساڵان ده‌كات
July 30, 2016
کۆمەڵایەتی
ئه‌و مه‌لایه ناوی " سه‌ید محه‌مه‌د كه‌ریم " ه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی " گور " ی ئه‌فغانستانه و پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانه‌دا كردووه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
مه‌لاكه له‌باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه منداڵه ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندووه، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه له مانگی یۆنیۆ/ حوزه‌یرانی ڕابردوو ئه‌نجامدراوه و دایك و باوكی كچه‌كه‌وه وه‌ك دیاری پێیان به‌خشیووم.
به‌ڵام پۆلیس ڕه‌تیانكردووه‌ته‌وه كه دایك و باوكی ئه‌و كچه شه‌ش ساڵانه كچه‌كه‌یان به‌و مه‌لایه به‌خشیبێت وه‌ك دیاری و گوتوویانه كچه‌كه‌یانی ڕفاندووه.
مه‌لا "سه‌ید محه‌مه‌د" له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌وه ڕایگه‌یاندووه" باوك و دایكی كچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگام له كچه‌كه‌یان بێت،وه‌ك دیارییه‌ك پێیان به‌خشیووم بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكه‌م و پێیان گوتووم" هه‌ركات بته‌وێت ده‌توانیت بیبه‌یت، بۆیه منیش بردووهمهته لای برازایه‌كم بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بێت، به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك بردوویانه‌ته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی مه‌لاكه له‌كاتێكدایه، له‌وكاته‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل كچه‌كه كردووه، نزیكه‌ی " 40 " كه‌س له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌بوون.
" محه‌مه‌د زیمان عزامی " جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی " گور " لهوبایهوه ده‌ڵێت" پیاوه‌كه ده‌ڵێت وه‌ك دیاری پێمدراوه، به‌ڵام دایك و باوكی كچه‌كه ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه ئاماده‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه بووبن،خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ دایك و باوكی كچه‌كه كرد به ته‌له‌فۆن و پێیانگوتم منداڵه‌كه‌مان ڕفێنراوه.
k24