پیاوانى هۆڵه‌ندا و ئافره‌تانى لاتیڤیا درێژترینى جیهانن ئه‌ى كێ كورتترینه؟
July 26, 2016
کۆمەڵایەتی
![پیاوانى هۆڵه‌ندا و ئافره‌تانى لاتیڤیا درێژترینى جیهانن ئه‌ى كێ كورتترینه؟](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/drejtrinpyawafret.jpg )
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، درێژبوونى باڵاى ئه‌مریكییه‌كان (ئافره‌ت و پیاو) راوه‌ستاوه، كه پێشتر یه‌كێك بوون له‌و گه‌لانه‌ى باڵایان درێژ بوو، بۆیه له ریزبه‌ندى سێیه‌م دابه‌زیون بۆ چواره‌م .
توێژینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن زانایانى كۆلێژى شاهانه‌ى به‌ریتانى سه‌رپه‌رشتى كراوه و گۆڤارى "ئی لایڤ" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كرد، هه‌ندێك وڵات گه‌شه‌ى باڵاى دانیشتووانه‌كه‌ى له ماوه‌ى 30 تا 40 ساڵى رابردوودا، راوه‌ستاوه.
ئه‌مریكا له ریزبه‌ندى یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌یه كه گه‌شه‌كردنى باڵاى تیادا وه‌ستاوه، به‌دواى ئه‌ویشدا، به‌ریتانیا و فینله‌ندا و یابان دێن، هاوكات گه‌لانى ئیسپانیا و ئیتاڵیا و زۆرێك له وڵاتانى ئه‌مریكاى باشوور و خۆرهه‌ڵاتى ئاسیا، درێژى باڵاى دانیشتووانه‌كه‌یان، له زیادبووندایه.
خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا
به پێچه‌وانه‌ى وڵاتانى دیكه، به‌شێك له وڵاتانى ناوچه‌ى بیابانى ئه‌فریقى و باكوورى ئه‌فریقیا و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌درێژایی سی تا چل ساڵى رابدروو، دابه‌زینیان له به‌رزى باڵادا به خۆوه بینیوه.
باڵاى مرۆڤ كاریگه‌ر ده‌بێت به جۆرى خۆراك و كاره‌كته‌ره ژینگه‌ییه‌كان، سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش، كاریگه‌رییه بۆماوه‌ییه‌كان، رۆڵى خۆیان ده‌بینن.
منداڵان و تازه پێگه‌یشتووان كه خۆراكێكی باشیان پێ ده‌درێت و له ژینگه‌یه‌كى باشتردا ده‌ژین، باڵایان به‌رزتر ده‌بێت، بۆیه توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه ته‌ندرووستى دایك و خۆراكه‌كه‌ى له كاتى دووگیانی‌دا، رۆڵى گرنگ ده‌بینێت له ئاستى باڵاى منداڵه‌كه‌ى.
توێژینه‌وه‌كه تیمێكى 800 كه‌سى به‌شداری تیادا كردووه، تیمه‌كه له‌گه‌ڵ رێكخراوى ته‌ندرووستى جیهانى هه‌ماهه‌نگى كردووه و ئامار و داتاكانى سه‌رچاوه جیاجیاكانى به‌كارهێناوه.
زاناكان، ئه‌و داتانه‌یان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌باره‌ى درێژى باڵاى دانیشتووان له ته‌مه‌نى 18 ساڵى له ساڵى 1914 وه‌رگرتووه و به‌راوردیان كردووه به دانیشتووانى ته‌مه‌ن 18 ساڵ له ساڵى 2014.
درێژترین و كورتترین
توێژینه‌وه‌كه، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه كه پیاوانى هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر ئاستى جیهان درێژترینینن كه ناوه‌ندى باڵاى پیاوه‌كان 182.5 سم و ئافره‌تانى لاتیڤیاش درێژترینن به باڵاى 170 سم.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، كه پیاوانى ته‌یموورى خۆرهه‌ڵات له ساڵى 2014 كورتترین پیاوانى جیهانن به ناوه‌ندى باڵاى 160 سم، ئافره‌تانى گواتیمالاش كورتترین ئافره‌تن به ناوه‌ندى باڵاى 149سم.
رووداو