لە رۆژە گەرمەكەدا سێ گەنج لە سنووری دهۆك خنكان
July 23, 2016
کۆمەڵایەتی
![لە رۆژە گەرمەكەدا سێ گەنج لە سنووری دهۆك خنكان](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/dhok.jpg )
رائید بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی پهیوهندیدییەکان و راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی دهۆك رایگه‌یاند، دوو گه‌نجی پارێزگای دهۆك لەكاتی مهلهكرندن له ناوچه‌ی سحێلای سه‌ر به شارۆچكەی زاخۆ خنكان، ئه‌وانیش جانگیر ئیبراهیم ته‌مه‌ن 21 ساڵ و ئه‌كره‌م ئیسماعیل ته‌مه‌ن 23 ساڵ بوون.
هەمان رۆژ له شاره‌دێی مانگێشكێ مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ له ناوچه‌ی دووكهرێ خنكاوە. بەگوتەی رائید بێوار، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ته‌رمی گەنجێك و مێردمنداڵەكەیان دۆزیوەتەوە، به‌ڵام ته‌رمی ئه‌كره‌م ئیسماعیل هێشتا نەدۆزراوەتەوە و تیمه‌كان تاوەكو ئێستا بەدوایدا دەگەڕێن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما رۆژی 21ی مانگی ته‌مموزی كرده پشووی فه‌رمی، له هه‌ندێك ناوچه‌ش لە رۆژانی 21 و 22 ی مانگ پلەی گەرما 50 پلەی سیلیزی تێپەڕاند. هەمان رۆژ سێ كەسی دانیشتووی شاری هەولێر، لە كوێستانی پڕژێی سەر بە شارۆچكەی چۆمان لە دەڤەری باڵەكایەتی، كەوتنە ژێر كەڤییە بەفرێك و گیانیان لەدەستدا.