وێنەكان دەدوێن

وێنەكان دەدوێن
قەڵای دێرینی هەوڵێر دوو دەروازەی هەیە و ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانی دەكەن، بەڵام لە هیچ دەروازەیەكیانەوە رێ بە چوونەژوورەوەی ئۆتۆمبێل نادرێ. دەروازەی لای چایخانەی مەچكۆ زۆر نزیكترە و دەروازی پشتەوەی قەڵاكەش هەورازێكی زۆر و درێژە، كە بەڕاستی بۆ سەركەوتنی منداڵ و پیر و پەككەوتە گونجاو نییە. ئەوانەی سەردانی ئەو قەڵایە دەكەن، داوا لە لایەنی پێوەندیدار دەكەن، دەروازەی لای چایخانەی مەچكۆ بە ڕووی گەشتیاران و هاووڵاتیاندا بكەنەوە، چونكە بۆ سەركەوتن مەوادی كەمە و ئاسانترە، بەتایبەتی لە وەرزی گەرمادا كە بڕینی هەوراز بۆ خێزان و ئافرەت و منداڵ و بەساڵاچوو كارێكی ئاسان نییە.













كامێرا: كەمال ئاكرەیی
Top