ئافرەت لە دیدو ڕوانگەی کۆمەڵگەی کوردی چۆن ژیان دەگوزەرێنێ ؟

ئافرەت لە دیدو ڕوانگەی کۆمەڵگەی کوردی چۆن ژیان دەگوزەرێنێ ؟
ئەگەر بێت و ئێمە چاو بە مێژووی ژیانی ئافرەتان بخشێنین هەرلە سەرەتایی دروست بوونی کەونەوە و لەقۆناغەجیاجیاکانی ژیان بە پێی تێپەربوونی سەدە لە سەرانسەری جیهان گۆڕانی تەواو دروست بووە لە ڕووی مافی ئافرەت چونکە یاساکانی ووڵات پشتگیری ئافرەت دەکەن ، ئەگەر
بێت و باس لە هەرێمی کوردستان بکەین ئایا تاکوچەند کۆمەڵگەی کوردی ڕێزی لە بەهاو سەنگ و نرخی ئافرەت گرتوە ئایە یاسا لەم هەرێمە لەبەرژەوەندی ئافرەت بووە من لێرەوە ئەڵێم نەخر ! .. چونکە تاکو ئێستا عادات و تەقالید زاڵە بەسەر کۆمەڵگەی کوردی بەجۆرێک ئافرەت سەرجەم مافەکانی ژیانی لێ زەوت کراوە تەنها نان و ئاونەبێت کە بەمافی ژیانی دادەنێن ئایە دەبێت ئەمە بۆ ئافرەت ژیان بێت بەبڕوای من نەخر ئافرەت سەرکەوتوو ترین کارەکتەرێکی پێشکەوتوە لە کارو بەڕێوەبردا لەسەرجەم جومگە کان ئەگەربێت و پشتی بگرن و ڕێز لە کارو بەهاو بیرکردنەوەکانی بگیرێت ، بەڵام بەداخەوە لە کۆمەڵگەی ئێمە پیاوان تەنگی یان بەئافرەتان هەڵچنیوە ، بەداخەوە هیچ ڕێکخراوێک نەیتوانیوە سەرکەوتوبێت بۆ داکۆکی لەمافی ئافرەت تەنانەت هەندێ کات کێشەکانیان زیاد کردوە لە ڕوی کۆمەڵایەتی .. پێویستە حکومەت یاسایەکی تۆکمە بۆ پاراستنی مافی ئافرەتان لەم هەرێمە بچەسپێنێت تەنانەت لە هیچ گوندو شارو شارۆچکەیەک نەتوانرێ پیاوان بەناوی شەرەفەوە ئافرەتان بکوژن یاخود بەزۆرەملێ و بێ گوێدانە هەست و سۆزو خۆشەویتی لە کەسانی دیاری کراوی خۆیان مارە بکرێن چونکە ئافرەت جوانترین خوڵقێنەرە و گوڵی دوەمی سروشتە ..
Top