ئەم تۆمەتبارە ماوەی 13 ساڵ لە وڵاتی بریتانیا بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک بەندکراوە و دواتر گەراوەتەوە کوردستان

ئەم تۆمەتبارە ماوەی 13 ساڵ لە وڵاتی بریتانیا بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک بەندکراوە و دواتر گەراوەتەوە کوردستان
لەلێدوانێکیدا نەقیبی پۆلیس رێباز زیوەر مستەفا لیپرسراوی بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان/هەولێر رایگەیاند ئەمڕۆ رێکەوتی 28.5.2016 لەلایەن کۆنتڕۆلی 134 ئاگاداری نوسینگەی قەلای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان/هەولێر کرایەوە بەهەبونی حالەتی کوشتنی ئافرەتێک لەگەرەکی برایەتی شاری هەولێر نزیک مزگەوتی شێخ محی الدین ئەوەبوو دەست بەجێ ئەفسەر و کارمەندانی نوسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی روداوەکە و پشکنین و هێلکاری شوێنی روداوەکەیان کرد و بینیان ئافرەتێک بە ناوی(ج.ش.ح) لەدایک بوی 1988 کوردە و خەلکی هەولێرە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە لەلایەن براکەی بەناوی (ف.ش.ح) لەدایک بووی 1982 دانیشتوی گەرەکی برایەتی بەکلاشینکۆف فیشەکی لە خوشکەکەی خۆی داوەو کوشتویەتی و دواتر خۆی رادەستی بنکەی ئاسایشی ڕاپەرین کردوە لەشاری هەولێر، ئەوەبوو بنکەی ئاسایشی ڕاپەرین تۆمەتبارەکەیان ڕادەستی نوسینگەی قەلای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان/هەولێر کردەوە. دواتر لێپرسراو و ئەفسەرانی لێکۆڵینەوەی نوسینگەی قەڵا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ تۆمەتبارەکە کرد و تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەی دانا، بەوتەی خۆی باس لەوە دەکات کە باری دەرونی ناجێگیرە ،بەڵام ئێمە ناتوانین بیسەلمێنین تا لێژنەی پزیشکی بریار نەدات. هەروەها ئەم تۆمەتبارە ماوەی 13 ساڵ لە وڵاتی بریتانیا بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک بەندکراوە و دواتر گەراوەتەوە کوردستان و ماوەی دوو مانگە لەماڵی باوکیەتی لە شاری هەولێر، بەوتەی تۆمەتبارەکە، دوای ئەوەی خوشکەکەی بەناوی (ج.ش.ح) لەماڵی مێردی گەڕاوەتەوە بۆماڵی باوکی بەسەردان، تۆمەتبار (ف.ش.ح) بە کلاشینکۆف دوو فیشەکی لە پشت و دەستی داوە و کوشتویەتی هەروەها بەوتەی خۆی دەڵێت؛ دەم ویست سەرجەم خانەوادەکەی خۆم بکوژم، چونکە لە مێشکم شتێک دروست ببوو هانی دەدام بیان کوژم. ئێستا تۆمەتبار بە پێی مادەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکە بەردەوامە.
Top