ئافرەت لەچوارچێوەی خێزاندا ئەرک بەڕێوەبردن .

ئافرەت لەچوارچێوەی خێزاندا ئەرک  بەڕێوەبردن .
بەڕێوەبردن بەھەموو شێوازەکانیەوە چ بەڕێوەبردنی ماڵ و منداڵ و بەڕێوەبردنی فەرمانگەو پۆستە باڵاکانی تری حوکمرانی بێت، جۆرێکە لەبنەماکانی متمانەو باوەربەخۆبوون لەخودی تاکەکاندا جا ئەو تاکە ئافرەت بێت یا پیاو. پێم وایە زۆرن ئەو بەربەست و رێگریانەی دێنە بەردەم ئافرەت لەبەرێوەبرداندا، رەنگە دیارترینیان عادات و تەقالید و کلتوری کۆمەڵگا بێت کە تارادەیەک ئێستاشی لەگەڵدا بێت رێگرە لەبەردەم ئافرەت تا تواناو بەھرەکانی خۆی لە بەڕێوەبەرداندا مومامەرسە بکات، لەلایەکی تریشەوە بەشێوەیەکی گشتی لەناو کۆمەڵگەی ئێمەدا ئەو زەمینە سازیە نیە بۆ ئافرەت تاکو بتوانێت بەئاسانی مافەکانی خۆی بەکاربێنێت، پێنەدانی دەرفەت بەئافرەت ھۆکارێکی ترە لەو بەربەستانەی دێتە بەردەم ئافرەت تاکو نەتوانێت لەبەڕێوەبەرداندا سەرکەوتوو بێت. رەنگە ئەم بارە لەکوردستان جیاوازی ھەبێت بەوەی ئێستا دەرفەت و ھەلی باش لەبەردەم ئافرەت ھەیە بۆ ئەوەی بەئاسانی بگەن بەحوکمرانی و بەرێوەبەردن و بەکارھێنان تواناکانیان لەو بوارانەی تیایدا شارەزاییان ھەیە. بۆیە ئومێد دەکەم دەرفەتی زیاتریش برەخسێت.
ئافرەت لە ناو کاری رێکخراوەی دا
ئافرەت قەڵەمێکی بوێرو بەھێزە بۆ داکۆکیکردن لەمافە کانیان لەناو کۆمەڵگا بۆیە پێویستە قەڵەمەکان زیاتر بن بۆ ئەم پرسە ئەویش لەرووی ھۆشیاری کۆمەڵگاوە بایەخی تەواو بەم پرسە بدرێت و زیاتر ئافرەتان ھۆشیار بن لەبارەی ماف و ئەرکەکانیان و چۆنیەتی کارکردن بۆ داکۆکیکردن ئافرەتان . بەڵام پێویستە قەڵەمەکان زیاتر بن و بابەت و توێژینەی بەپێز و ئەکادیمی لەم بوارەدا بەئەنجام بگەیەنن بوونی کاری رێکخراوەیی لەھەموو کۆمەڵگاکاندا کارێکی سروشتی و ئاساییە بۆیە ھەر رێکخراوێک کاتێک دەیەوێت خزمەت بکات بەرنامەو پلانی خۆی ھەیە بۆ کارکردن. بۆیە خزمەتکردن بەپرسی ئافرەتان لەناو کۆمەڵگای کوردی دا پرسێکی گرنگ و ستراتیژیەو پێویستی بەبایەخپێدانی زیاتر ھەیە. بەتایبەت تا ئێستاش لەھەندێک ناوچەی کوردستاندا ھەرەشە لەسەر ژیانی ئافرەتان ھەیە و بەشێک لە ئافرەتان لەژێر زەبرو زەنگدان. بۆیە پێم وایە کاری رێکخراوەی ھیچی کەمتر نیە لەکاری حکومەت و کۆمەڵگا بۆ خزمەتکردن بەپرسی ئافرەتان و کەمکردنەوەی توندوتیژی لەسەریان.

شھلە عەبدولعزیز ساڵح
Top