شوفێرێكی كورد لە دەست تیرۆریستان رزگاری دەبێت

شوفێرێكی كورد لە دەست تیرۆریستان رزگاری دەبێت
شوفێرێكی هێڵی بەغدا – ەەولێر، لە لایەن چەند چەكدارێكی عەرەب لە نزیك شارۆچكەی خورماتوو، بە پێنج دەفتەر دۆلارەوە دەڕفێندرێت، بەڵام ەەمان رۆژ بە یارمەتی شوفێری بارەەڵگرێك و پۆلیسی ناوچەكە دەتوانێت لەسەر رێگەی كەركووك ئۆتۆمبێل و پارەكەی بەدەست بێنێتەوە و خۆیشی رزگار بكات.
گوڵان: كۆمەڵایەتی

سەردار وەەاب پیاوێكی تەمەن 50 ساڵ و دانیشتووی شاری ەەولێرە و ماوەی 20 ساڵە لە ەێڵی بەغدا – ەەولێر شوفێرە، بەڵام لە ماوەی رابردوو لە نزیك شارۆچكەی خورماتوو لە كاتی گەڕانەوەی، چەند چەكدارێكی عەرەب بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BM)یەكی رەش رێگەی لێدەگرن و تا لە ەۆش خۆی دەچێت، لێیدەدەن، دواتر دەیڕفێنن و لە چۆڵەوانییەك فڕێی دەدەن.
سەردار باس لەوە دەكات كە بژێوی خێزانەكەی بۆ ماوەی 20 ساڵ دەبێت، لەسەر شوفێری بووە و لەو ماوەیەش بە ەیچ شێوەیەك تووشی رووداوی لەو جۆرە نەبووە. ئەو ئاماژە بەو رۆژە دەدات كە رفاندوویانە، وەك دەیگێڕێتەوە ئەو رۆژە سەرنشینەكانی ەەمووی لە تكریت دابەزیون، بۆیە بە بەتاڵی بۆ ەەولێر دەگەڕێتەوە، جگە لەوەش پێنج دەفتەر دۆلاری برادەرێكی لای دەبێـت، كە ئۆتۆمبێلەكەی فرۆشتبوو.
سەردار بەمجۆرە باسی ئەو دوای نیوەڕۆیە دەكات كە رفاندیان:
«لە نزیك شارۆچكەی خورماتوو، ئۆتۆمبێلێكی (BM)ی رەنگ رەش، رێگەی لێگرتم و بوارم نەبوو رابكەم، تەقەیان لێ دەكردم، زانیشم ئەوانە رێگرن، كە راوەستام، چەكدارێك بە قۆنداخ لەسەری دام و ەۆشم نەما، كاتێك بە ەۆش خۆم ەاتمەوە بینیم لە چۆڵەوانییەك چوار چەكداری دەمامكدار لەسەر سەرم وەستاون، ئەو چەكدارانە بە عەرەبی پرسیاری ئەوەیان لێكردم كە چیم لایە، پێیانی بدەم، بەڵام نكۆڵیم لەوە كرد كە شتێكم پێبێت، بۆیە بە دار و بەرد زۆریان لێدام و جنێویان بە ەەموو كورد دەدا، وازیان لێنەەێنام تا ەەموو لەشم بووە خوێن و دووبارە لە ەۆش خۆم چووم، بەڵام بەر لە بوورانەوەم یەك لە رفێنەرەكان وتی: پارەكەم دۆزییەوە، وازی لێ بێنن. یەكێكی دیكەیان وتی: با بیكوژین، ئەوەی دیكەشیان وتی: مردووە و تەواو، لەو چۆڵەوانییە ەەر قەل و داڵ دەیخوات، وازی لێ بێنن، با بڕۆین. وایانزانی مردووم، بۆیە رۆیشتن، ئاگام لێبوو یەكێكیان ئاوڕی دایەوە، تفێكی لێ كردم و وتی: با كوردی . جارێكیتر سەردانی ناوچەی عەرەب نەكەن».
چارەكێك بەر لە خۆرئاوابوون، ئەو شوفێرە كوردە بە ەۆش خۆی دێتەوە، وەك باس دەكات، ئەوكاتە نەیتوانیوە لەسەر پێیەكانی بوەستێ، خوێنی زۆری لەبەر رۆیشتبوو، بەڵام ەەر چۆنێك بێت، خۆی دەگەیەنێتە سەر جادەكە، وەك خۆیشی باسی كرد، لەگەڵ ئەوەی پۆلیسی عێراقی دەیبینن، بەڵام بۆی ناوەستن، دواتر بارەەڵگرێك دەوەستێت، «لۆرییەك راوەستا، شوفێرەكە كورد بوو، منیش باسی حاڵی خۆم بۆی كرد و دەستبەجێ ەەڵیگرتم و جلی پێدام، ەەستم كرد دەتوانم بوەستم ئازارەكەم كەمتر ببوو».
سەردار لەگەڵ شوفێرە بارەەڵگرە كوردەكە دەڕوات، بەر لەوەی بگەنە شاری كەركووك، شوفێرەكە داوای لێدەكات لە چێشتخانەیەكی سەر رێگە لابدەن و پشوویەك بدەن، كە رادەوەستن، سەردار بە بینینی ئۆتۆمبێلەكەی لەبەردەم چێشتخانەكە، تووشی شۆك دەبێت، بەتایبەت كە دەبینێ رفێنەرەكانی لە چێشتخانەكە خەریكی نانخواردنن، بۆیە دەستبەجێ شوفێری بارەەڵگرەكە ئاگادار دەكاتەوە، شوفێری بارەەڵگرەكە پێشنیاری ئەوە دەكات كە پۆلیس ئاگادار بكەنەوە، بەڵام سەردار لە ترسی ئەوەی تا پۆلیس دەگات، كار لە كار بترازێ و ەیچی پێنەكرێت، خۆی پلانێك دادەنێ و داوای ەاوكاری لە شوفێرەكە دەكات كە بارەەڵگرەكەی بخاتە بەردەم ئۆتۆمبێلەكەی، لە بەرچاوی رفێنەرەكان و بە جۆرێك رایبگرێت كە دیار نەبێت. ئەو شوفێرە رفێندراوە ئەوە دەخاتەڕوو كە سویچێكی دیكەی ئۆتۆمبێلەكەی لا دەبێت، رفێنەرەكانیش لە ناو چێشتخانە خەرێكی نانخواردن بوون، «ژمارەی مۆبایلەكەم بە شوفێرەكەدا، تاكو دواتر پێوەندیم پێوە بكات، بەڵام زۆر دەترسام، پەنام بۆ خوا برد و لەناكاو بە خێرایی دابەزیم و دەرگەی ئۆتۆمبێلەكەم كردەوە و بە خێرایی بۆی دەرچووم، چەكدارە رفێنەرەكان لە كاتی دەرچوونم تەقەیان لێكردم، لەو كاتە پۆلیسی كەركووك ەاتە ناوچەكە، ئەوانیش تەقەیان لە چەكدارەكان كرد».
سەردار ئەمە بە دەرفەت دەزانێت و رادەوستێت، لە ترسی گولە خۆی لە پەنا بەردێك دەشارێتەوە و بە پۆلیسەكان رادەگەیەنێت، كە ئەوانە دزن و دوای كەوتوون، یەكسەر ئەوانیش مەفرەزەیەكی دیكە ئاگادار دەكەنەوە، لەگەڵ ئەوەش ەێشتا شەڕ لەنێوان پۆلیس و چەكدارەكان بەردەوام دەبێت، بەڵام دوای چەند خولەكێك پۆلیسی فریاكەوتن دەگەن و دوو لە چەكدارەكانیش بریندار دەبن، بواری راكردنیان نامێنێت، بۆیە دەستگیریان دەكەن، ەاوكات سەدار داوایەك لە پۆلیسی كەركووك تۆمار دەكات، بەڵام ئەو شوفێرە دوای دەستگیركردنی چەكدارەكان، نەێنییەكی دیكەی بۆ ئاشكرا دەبێت، ئەویش ئەوەیە كە یەكێك لە چەكدارەكان، برای ئەو كەسەیە كە لە بەغدا ئۆتۆمبێلی پێفرۆشتووە، دانیش بەوەدادەنێت كە براكەی لە بەغدا ئاگاداری كردبوونەوە و پیلانیان بۆ داناوە، «ئەو كەسە عەرەب بوو، ماڵی لە ناحیەی خاڵس بوو، بەڵام بۆ ئەوەی پیلانەكەی ئاشكرا نەبێت، لە نزیك ناحیەی خورماتوو كارەكەیان ئەنجامدا»، دواتر دەستبەجێ برای رفێنەرەكەش لە رەسافە دەگیرێت و خانەوادەكەشی پێوەندی پێوەدەكەن، تا سوڵح بكەن، بەڵام سەردار دەڵێت: «داوای قەرەبووم كردووە و دەبێ یاسا تۆڵەیان لێ بكاتەوە، لەگەڵ ئەوەش ئەگەر كێشەكە بە سوڵحی عەشایەری چارەسەر نەكەین، كەسوكاری چەكدارەكان ەەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكەن»، بەڵام ئەو شوفێرە جەخت لەوە دەكاتەوە كە باكی بەو ەەڕەشانە نییە، لەبەر ئەوەی بڕیاری داوە ەێڵەكەی بۆ یەكێك لە شارەكانی كوردستان بگۆڕێت. سەردار وەك خۆی باسیكرد، لەبەر ئەوەی بە سەختی بریندار ببوو، قۆڵێكیشیان شكاندبوو، بۆ ماوەیەك لەژێر چاودێری پزیشكدا بووە. باسیش لەوە دەكات كە لەو ماوەیە خزم و كەسیشی ەاریكارییان نەكردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت خانەوادەكەی بەخێو بكات. وەك دواقسەشی دەڵێت: «من زیاتر داخ لەوە دەخۆم كە عەرەب لە كوردستان بە ئازادی ەاتووچۆ دەكەن و تەنانەت ژمارەیەكی زۆریان لە كوردستان نیشتەجێ كراون و بە ەەموو شێوەیەكیش رێزیان دەگرن، كەچی كوردێك ناتوانێت بە سەردانیش ەاتوچۆی شارەكانی ئەوان بكات، من لە كوردستانم، لە سەر خاك و لە ناو ماڵی خۆمم، ئەوان تەەدیدم دەكەن، كەچی عەرەب لێرە بە ەەوەسی خۆی دەسووڕێتەوە».
Top