لە كوردستان خانمانی پلەدار بە ژمارە كەمن بەڵام سەركەوتوون

لە كوردستان خانمانی پلەدار بە ژمارە كەمن بەڵام سەركەوتوون
بێگومان هەرێمی كوردستان لە دە ساڵی ڕابردوودا گەشەیەكی بەرچاوی لە هەموو بوارەكاندا بەخۆیەوە بینیوە، ئافرەتانیش لەو پەرەسەندنە ئەرێنییەدا ڕۆڵی خۆیان هەبووە و، چ لە دامودەزگە حزبی و حكوومییەكان و چ لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی جێپەنجەیان دیار بووە، بەڵام كەمتر حكومەت مەودای بۆ ڕەخساندوون و لە هەموو كابینەكاندا ژمارەی وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە پەنجەكانی دەست تێنەپەڕیون. گەر سەیری كارنامەی ئەو ئافرەتانەش بكەین كە پۆستی ناوەندی وەك بەڕێوەبەرایەتییەكانیان پێسپێردراوە، دەبینین بەوپەڕی دەستپاكی و كارامەییەوە خاوەن پڕۆژە و ئیرادەی بەهێز بوون بۆ جێبەجێكردنی ئەركی پێسپێردراویان، بۆیە پێشنیار دەكرێ كابینەی نوێی حكومەت ئەو توانا مەندییانەی ئافرەتان لە بەرچاو بگرێت و لە پۆستی بەڕێوەبەراتییەكان بێبەشیان نەكات.
گوڵان: كۆمەڵایەتی

بەڕێوەبەری ناحیەی دارەشكران جوان رەفیق فەتحوڵا، نزیكەی دەساڵە بەڕێوەبەری ناحیەیە، وەك خۆی باسی كرد، لە چەندین شوێنی وەك دارەتوو، قوشتەپە و دارەشكران كاری كردووە، ئێستاش بەڕێوەبەری ناحیەی دارەشكرانە. ئەو خاتوونە لە دەستپێكی قسەكانیدا بۆ گۆڤاری گوڵان دەڵێت: «یەكێك لەسەرەكیترین ەۆكارەكانی سەركەوتنی ئافرەت لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتیدا ئەوەیە كە زۆر دڵسۆزانە و بە دەستپاكی و جددییەتەوە كاردەكات، بۆ ئەوەی بتوانێت سەركەوتوو بێت، بێگومان كاری بەڕێوەبەری ناحیە بۆ ئافرەت پێویستی بە كۆمەڵێك پڕەنسیپە، لەوانە پێویستی بەوەیە كە بە بەردەوامی لەناو جەماوەردا بێت، چونكە دەبێت كۆنتاكتی ڕاستەوخۆی لەگەڵ خەڵدا هەبێت، هەموو ەاووڵاتیانیش لە هەموو چینەكانەوە بە بەردەوامی سەردانی دەكەن، واتا جیاوازی هەیە لەوەی كە ئافرەتێك وەزیر، یان وەكیل وەزیر، یان بەڕێوەبەری گشتی بێت، بە بەراورد بەوەی كە ئافرەتێك مودیر ناحیە بێت، چونكە بەڕێوەبەری گشتی، یان وەزیر تەنیا نوخبەیەك لە خەڵكی سەردانی دەكەن، كە كێشەكانیان دیاریكراوە، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیە هەمیشە دەبێت لەناو كێشەی خەڵكدا بێت و وەك پردێكی پەیوەندی بۆ چارەسەری كێشەكانی خەڵكی كاربكات».
ئافرەتانی بەرپرس باشتر لە كێشەكانی ەاووڵاتیان بەگشتی و ئافرەتان بەتایبەتی تێدەگەن
ئەو بەڕێوەبەرە جەخت لەوە دەكاتەوە كە بەهۆی ئەزموونی كاركردنیەوە هەستی بەوە كردووە، ئافرەتانی بەرپرس باشتر لە كێشەكانی ەاووڵاتیان بەگشتی و ئافرەتان بەتایبەتی تێدەگەن، گوتیشی: «هەرچەندە بەبڕوای من لەكاركردندا جیاوازی لە نیوان ژن و پیاودا نییە، بەڵام ئەوەمان لەیاد نەچێت، كە زۆر كێشەی كۆمەڵگە هەیە ئێمەی ئافرەت باشتر لێی تێدەگەین بە بەراورد بە پیاو، ئەمەش واتە زۆرجار ئەگەر وردبینەوە بەدواداچوونی كێشەكان پێویستی بەوەیە كە لەمسەیەكی ئافرەتانەی پێوە دیاربێت، بۆ ئەوەی كارەكە وردتر بكرێت، چونكە ئافرەتان خاوەنی سەلیقەیەكن كە دەتوانن بە وردبینی زیاترەوە كارەكان جێبەجێ بكەن و ئەوەش زیاتر خزمەتی ەاووڵاتیان دەكات».
لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر
تەنیا دوو خانم بەرێوەبەری ناحیەن
جوان رەفیق ڕەخنە لەوە دەگرێت كە تا ئێستا تەنیا دوو بەڕێوەبەری ناحیەی ئافرەت لە سنووری پارێزگای هەولێردا هەیە، هێما بۆ ئەوەش دەكات كە پیاوانی بەڕێوەبەری ناحیەكان ڕۆلێكی جوان دەگێڕن لەپیشكەوتنی خزمەتگوزاری لەو ناوچانەدا، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیە ئەگەر ئافرەت بێت، زیاتر لە موعانات و گرفتی كۆمەڵگە دەگات، بۆ نموونە زۆرترین كار دەكات بۆ كردنەوەی دایەنگە و باخچەی ساوایان، چونكە خۆی دایكە و هەست بەگرفتی هەموو دایكێك دەكات. گوتیشی: «ئێمە ناڵێین پیاوان لە كێشەی كۆمەڵگە تێناگەن، بەڵام ئافرەت باشتر لە كێشەكانی هەردوو ڕەگەز تێدەگات»
زۆربەی ستافی
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی سێ لە هەولێر ئافرەتن
ئەندازیار ئەڤین قادر حەسەن بەڕێوەبەری شارەوانی سێی هەولێر، سەبارەت بە هەمان پرس دەڵێت: «بێگومان ئافرەتان لە سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی هەموو پۆستەكاندا زۆر بەتوانان، چونكە زۆرتر هەست بە هەموو گرفتەكانی ژیانی تاك دەكەن و دەتوانن باشتر بەسەر گرفتەكاندا زاڵبن. ئافرەتانی كورد مایەی شانازین و لە ئێستاشدا لە هەموو بوارێكدا سەلماندوویانە كە خاوەن توانان و دەتوانن باشترین خزمەت پێشكەش بكەن، لە هەر ئاست و پلەیەكی وەزیفی، ئەوەش زۆر گرنگە، چونكە ئافرەت دایكایەتی و كاری ماڵیشی لە ئەستۆیە. لەمبارەوە سەرۆكی شارەوانی 3 لەناو شاری هەولێر خۆی بە نموونە دەهێنـتەوە، كە بەڕێوەبەرایەتییەكی خزمەتگوزارییە و ەاوڵاتیانی سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەكەن كە زۆربەی كارمەندەكانی ئافرەتن و زۆرترین كاری خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن، گوتیشی: «بەشی زۆری ستافی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ ئافرەتن وەك براكانیان زۆر چالاكن و بە ڕێكوپێكی كارەكانیان ئەنجام دەدن».
گرنگە ساڵ بەساڵ
رێژەی پۆستی ئافرەتان زیاد بكرێت
لەلای خۆیەوە مافپەروەر مەیادە محەمەد نەجاڕ كە هەڵگری بڕوانامەی ماجستێرە، ئەوەی بۆ گوڤاری گولان شیكردەوە كە زۆریی بەشداریی ئافرەت لە پۆستەكاندا نیشانەی پێشكەوتنی كۆمەڵگەیە و گوتی: «ئەگەر ئافرەت زۆرترین پۆستی لە وڵاتیكدا هەبێت، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە زۆرترین ڕێز لە ئیرادەی مرۆڤایەتی لەو دەوڵەتەدا گیراوە»، بەبڕوای خاتوو مەیادە بەشێكی زۆر لە ئافرەتان كە خاوەنی بڕوانامەی بەرزن و لە بوارە جیاجیاكاندا كاریان كردووە، كەسانی سەركەوتوو بوون، گوتیشی: «ئافرەتان بە كاركردن لە دەزگاكانی حكوومی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و لە حزب و تەنانەت لە پۆستە دیپلۆماسییەكاندا توانی خۆیان سەلماندووە. بەڵام تا ئێستاش بە ڕێژەیەكی زۆر كەم لە پۆستی باڵای حكوومی و حزبیدا دەبیندرێن، چونكە كۆمەڵگەی ئێمە كەمترین بوار بۆ ئافرەتان دەڕەخسینێت كە بتوانن لەو ئاستەدا كاری تێدا بكەن، كۆمەڵگە ئەوەی بەسەر ئافرەتدا سەپاندووە كە زیاتر سەرقاڵی كاروباری ناوماڵ و بەخێوكردنی منداڵ بێت، هەمیشە گوێبیستی ئەوە دەبین كە كاتێك مەدحی كچێك دەكرێت، دەوترێت كابانێكی باشە، واتا كۆمەڵگە تەنیا كاری ناوماڵ بە ئافرەتان ڕەوا دەبینێت» .
ئەو مافپەروەرە ڕایوایە «بە بەراوورد بەو پێشكەوتنەی كە لە كوردستاندا هەستی پێدەكرێت، بەشداریی ئافرەت لە ئیدارەی وڵات و كایە سیاسییەكاندا زۆر لاوازە»، ەۆكارەكەشی زیاتر بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە «هەتا ئەمڕۆ بەشێكی زۆر لە پیاوان ڕێگرن لەوەی ەاوسەر، یان كچەكانیان پۆستێك وەربگرن بكەونە بەرچاوی خەڵك، گوتیشی: «ئەو ئافرەتانەی هەوڵیانداوە كاری سیاسی و ڕێكخراوەیی بكەن، یان هەوڵی شكاندنی ئەو سانسۆرەی كۆمەڵگەیان داوە ڕووبەڕووی زۆر گرفتی ناهەموار بوونەتەوەو كێشەی جۆراوجۆریان بۆ دروست كراوە».
كوێستان ئەحمەد قادر بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە)، ساڵی (2010) لە ناحیەی وەرتی وەك یەكەم ئافرەتی بەڕێوەبەری ناحیەكە دەستبەكار بووە، ماوەی دوو مانگە بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە)یە و جەختیش لەوە دەكاتەوە كە «ئافرەت دەتوانێت لە هەموو پۆستەكاندا ڕۆڵی كاریگەر بیبێت، چونكە ئافرەت بەسروشتی خۆی كەسێكی بەتوانا و لێەاتووە و زۆر دڵسۆزانە كارەكانی دەكات، گوتیشی: «پێویستە ئافرەتان لە گشت جومگەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردندا بەشدار بن، واتە پێویستە پۆستە باڵاكان، پۆستە ناوەندییەكان، بەڕێوەبەری بەشەكان و پۆستە ئاساییەكان شوێنپەنجەی ئافرەتی پێوەدیاربێت، نەك تەنیا كارەكانی ئافرەتان لەچەند دەسەڵاتێكی دیاریكراودا كورت بكرێتەوە».
ئافرەتانی خاوەن پلە لە هەر شوێنیك بووبن خزمەتی زۆریان كردووە
بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش(دێگەڵە) دووپاتیدەكاتەوە كە «بە بەڵگە سەلمێنراوە ئەو ئافرەتانەی كە بەڕێوەبەری ناحیە، یان بەڕێوەبەری هەر شوێنێك بووبن خزمەتی زۆریان كردووە، چونكە ئافرەت زۆرتر هەست بە ئازارەكانی كۆمەڵگە دەكات»، گوتیشی: «ئافرەتانی بەرپرس بە ەزرێكی نەرم و ئافرەتانە بیر دەكەنەوە، بە وردی لە گرفتەكان دەكۆڵنەوە و هەوڵی جددیش بۆ چارەسەركردنی دەدەن، بۆیە زۆر پێویستە ئافرەت لەهەموو پۆستەكاندا بەشدار بێت، بەتایبەتی ئەو پۆستانەی كە ڕاستەوخۆ لەناو خەڵكیدان». ەێمای بۆ ئەوەش كرد كە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیە دەسەڵاتەكانی دیاریكراون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پۆستێكە بە شێوەیەكی راستەوخۆ لەگەڵ ژیانی خەڵكیدا پەیوەندی هەیە، ئافرەتیش نەرمتر و جوانتر دەتوانێت ڕۆڵی خۆی تێدا ببینێت، واتە بەڕێوەبەری ناحیە ئەگەر ئافرەت بێت، یان پیاو جیاوازی نییە، بەڵام ئافرەت زیاتر سۆزی هەیە و حەكیمانەتر كاردەكات و زۆرتر لەگەڵ كێشەكان ورد دەبێتەوە، ئەمەش وایكردووە ئەو بەڕێوەبەرە ناحییانەی كە ئافرەتن، زۆر سەركەوتوو بن، زۆر جار ەاوڵاتی كێشەی هەبووە، كە ەاتوون بۆلام، زانیویانە من ئافرەتم، زیاتر هەستیان بە ئارامی كردووە و متمانەیان پێم هەبووە، لەبەر ئەوەی خەڵك زیاتر متمانە بە ئافرەت دەكات». بە پێویستیشی زانی «بەشداریی ڕاستەقینە بە ئافرەتان بكرێت و شوێن و پێگەی بەرفراوانیان لەسەر بنەمای تواناكانیان پێبدرێت.
ئەو بەڕێوەبەرە لەكۆتایی قسەكانیدا بۆ گوڵان گوتی: «من وەك بەڕێوەبەری ناحیە تمووحاتی زۆرم هەیە بۆ گەشەپێدان بە تواناكانی ەاولاتیان و گرنگیدان بە پڕۆژەكانی منداڵان و گەنجان، بەرنام هەیە پڕۆژە بۆ هەموو چین و توێژەكان بە هەردوو رەگەز بكەمەوە، بەتایبەتی ئافرەتان پێویستە گرنگی زۆریان پێبدرێت».
پێویستە سیستەمێك بۆ پێگەیاندنی كچان هەبێت
لەلای خۆیەوە سەرۆكی ڕێكخراوی تواناسازیی ئافرەتان سۆزان عارف، سەبارەت بە هەمان پرسی ئەم راپۆرتە بۆ گوڵان گوتی: «ئافرەتانی بەرپرس لە ئاستی جیەاندا سەلماندوویانە كە ەیچیان لە پیاوان كەمتر نییە، بەڵام بەداخەوە هەمیشە لە كۆمەڵگە نەریتییەكاندا بە كوردستانیشە زۆربەی پیاوان رێگرن لەوەی كە ئافرەتێكی بەتوانا دروست بێت، كە بتوانێت پۆستێكی ئیداری بەڕێوە ببات، ئەمە بێجگە لەوەی كە كۆمەڵگەی ئێمە هەمیشە ئافرەتانی بەتوانای ڕووبەڕووی گرفت و قەیرانی گەورە كردۆتەوە، بەهۆی ئەوەشە ژمارەیەكی زۆر كەمی ئافرەتان هەوڵی بەدەستەێنانی پۆست و پلە دەدەن، واتە زۆرترین ڕێژەی ئافرەتان دەیانەوێت باوك یان مێردیان ڕازی بكەن و خۆیان لە كاری ڕێكخراوەیی و سیاسی بەدوور دەگرن، ئافرەتێكیش كە نەتوانێت برەو بەخۆی بدات و خۆی پێش بخات، ناتوانێت پۆستی باڵا وەربگرێت» .
سەرۆكی ڕێكخراوی تواناسازیی ئافرەتان جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێویستە سیستەمێك هەبێت بۆ پێگەیاندنی كچان و هەر لەتەمەنی منداڵییەوە كاریان لەسەر بكات، هەتا بتوانن رۆڵ و پێگەی خۆیان بەهێز بكەن بۆیە دەبینین زۆربەی كچان بۆ ئەوەی كەسوكارییان رازی بكەن و كۆمەڵگەش كێشەیان بۆ دروست نەكات، دەچن دەبن بە مامۆستا، تاوەكو عەقڵییەتی پیاوسالاری و نەریتسالاری چارەسەر نەكەین، ناتوانین ەاوكێشەكانی كۆمەڵگە لە بەرژەوەندیی ئافرەتان بگوڕین.
Top