که‌لار؛ به‌تۆمه‌تی رفاندنی منداڵێک ئافره‌تێکی به‌ته‌مه‌ن ده‌ستگیر ده‌کرێت
December 16, 2012
کۆمەڵایەتی
![که‌لار؛ به‌تۆمه‌تی رفاندنی منداڵێک ئافره‌تێکی به‌ته‌مه‌ن ده‌ستگیر ده‌کرێت](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/mnal36d5.png )
لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئاسایشی گه‌رمیان مولازم "عوسمان عه‌بدولکه‌ریم" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان ده‌ستکه‌وت له شاره‌دێی رزگاری منداڵێکی کچ هه‌یه که ته‌مه‌نی نزیکه‌ی هه‌شت ساڵه و له ماڵێکدا له‌لای ئافره‌تێکی به‌ته‌مه‌ن ده‌ژی و په‌یوه‌ندیی به‌و ماڵه‌وه نییه، به فه‌رمانی دادوه‌ر توانییان ئه‌و کچه و ئافره‌ته‌که بانگێهیشتی دادگا بکه‌ن.
مولازم عوسمان ئاماژه‌شی دا: به وته‌ی ئافره‌ته‌که ئه‌و کچه منداڵی یه‌کێک له کۆڕه‌کانیه‌تی و به ساوایی به‌خێوی کردووه، به‌ڵام به پێی زانیاریه‌کانیان گومان ده‌کرێت ئه‌و منداڵه له ساڵانی 2005-2006 رفێندرابێت، هه‌ربۆیه به فه‌رمانی دادوه‌ر به پێی یاسای422/7 ئه‌و ئافره‌ته ده‌ستبه‌سه‌رکرا و هه‌روه‌ها فه‌رمانی گرتنیش بۆ که‌سێکی نزیک له خێزانه‌که‌ی ده‌رچووه.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئاسایشی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: هه‌ر به فه‌رمانی دادوه‌ر ئه‌و منداڵه ره‌وانه‌ی خانه‌ی نه‌وجه‌وانان کراوه له سلێمانی و له رێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێریشه‌وه داوای له هاوڵاتیانی کرد هه‌ر که‌سێک له ساڵانی 2005-2006 منداڵی رفێندراوه یان خۆی فڕێیداوه ده‌توانی سه‌ردانی خانه‌ی نه‌وجه‌وانان بکات له سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی پشکنینی پزیشکی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌گه‌ر گومان کرا منداڵی ئه‌وانه.