سلێمانی... له‌ 11 مانگی رابردوو زیاتر له‌ 500 كه‌س سووتاون

سلێمانی... له‌ 11 مانگی رابردوو زیاتر له‌ 500 كه‌س سووتاون
9ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی سووتاو و نه‌شته‌گه‌ریی جوانكاری پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا زیاتر له‌ 500 هاووڵاتی به‌هۆی رووداوی جۆراوجۆره‌وه‌ سووتاون و له‌و ژماره‌یه‌شدا زیاتر له‌ 100 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ئاماری نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ 11 مانگی رابردوودا 530 حاڵه‌تی رووداوی سووتان له‌پارێزگای سلێمانی روویداوه‌ كه‌ پیاو و ئافره‌ت و منداڵ له‌ناو سووتاوه‌كاندا هه‌یه‌، هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌دا 105 له‌سووتاوه‌كان به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
Top