چه‌ند چالاكیه‌ك بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندتیژی دژ به‌ژنان به‌ڕێوه‌چوو
November 29, 2012
کۆمەڵایەتی
![چه‌ند چالاكیه‌ك بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندتیژی دژ به‌ژنان به‌ڕێوه‌چوو](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/zhnan2345345.jpg )
له‌و سمیناره‌دا، كه به‌ئاماده‌بوونی د.بێریوان خه‌یلانی ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێننی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه هاوكات سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵمه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندتیژی دژ به‌ژنانه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكارانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش ئاماده‌یبوون، ئه‌و پسۆڕییه وه‌رزشیه ئاماژه‌ی بههۆكارهكانی سه‌رهه‌ڵدانی توندتیژیداو ڕاگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌و توتدتیژیانهی كه له ناوخێزانهكهدا به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری ده‌كرێت پاڵنه‌ری ده‌رونی له پشته‌وه‌یه وه‌ك ( هه‌ست بهكهمبوون، شه‌رمنی، بێزاری، نامۆبوون، كه‌سایه‌تی لاواز،...هتد)، ڕونیشی كرده‌وه چالاكیه وه‌رزشیه‌كان باشترین ڕێگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تاك له‌و كێشه ده‌رونیانه ده‌ربازی ببێت و ژیانێكی ته‌ندروست و ته‌با له نێو خێزانه‌كان دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش هانی خوێندكاران و قوتابیان و به‌شداربووانی سمیناره‌كه‌یدا هه‌ر كاتێك كه دركیان به‌وه كرد كه تاكێك ڕوبه‌رووی كێشه‌یه‌كی ده‌رونی بونه‌ته‌وه هانیدهن وه‌رزشی جۆراو جۆر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا نه‌باته‌به‌ر توندوتیژی خێزانی و ژیانی تاكه‌كانی ده‌وروبه‌ری تێك نه‌دات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندتیژی دژ به‌ژنان د.بێریوان خه‌یلانی ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌مان ڕۆژ به‌شداریكرد له چه‌ند چالاكیه‌كی وه‌رزشی كه به‌و بۆنه‌یه‌وه له هۆڵی داخراوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ڕێكخرابوو، بۆ ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌وه چه‌ند نمایشێكی جۆراو جۆری وه‌رزشیان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی (لاره‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌هلی) چه‌ند نمایشێكی یاری تایكواندۆیان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
ئه‌و چالاكیه وه‌رزشیانه به‌دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانه‌كان له‌لایه‌ن د.بێریوان خه‌یلانی ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و مامۆستایانی ئاماده‌بووی چالاكیه‌كه كۆتایی پێهات.