خه‌و لای ئافره‌تانی دووگیان
November 25, 2012
کۆمەڵایەتی
![خه‌و لای ئافره‌تانی دووگیان](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/xewidwgiyan45.jpg )
به‌و پێودانگه‌ی ئافره‌تان رِووبهرِووی چه‌ند گۆرِانكارییهكی فسیۆلۆژی وه‌ك (سورِی مانگانه، دووگیانیی، وه‌ستانی سورِی مانگانه) ده‌بنه‌وه، بۆیه ئه‌م فاكته‌رانه كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر چاكجۆری خه‌و لای ئافره‌تان، چونكه ئه‌م فاكته‌رانه ده‌بنه هۆی گۆرِانكاری له‌ئاستی هۆرمۆنه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی ئافره‌تان به‌كاروباری ماڵ و منداڵ و كاركردن له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كاری كردۆته سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كاژێره‌كانی نووستنیان.
دووگیانیی له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ندین گۆرِانكاری ده‌هێنێت كه كاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ سه‌ر خه‌و، ئازاری هه‌ردوو قاچ و ماسولكه‌كان و گێژبوون و هه‌ستكردن بهترشهڵۆكی گه‌ده و جووڵه‌ی كۆرپه‌له، تێكرِا ئه‌مانه كار ده‌كه‌نه سه‌ر به‌پیتی خه‌و. لهرِاپرسییهكدا له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه له‌نێو ئافره‌تانی دووگیاندا ده‌ركه‌وتووه كه (78%) ئافره‌تانی دووگیان دووچاری تێكچوونی خه‌و هاتوون له‌ماوه‌ی دووگیانیاندا. به‌گشتی ده‌توانین كاریگه‌ری دووگیانیی له‌سه‌ر خه‌و دابه‌ش بكه‌ین بۆ سه‌ر سێ قۆناغ:
یه‌كه‌م: سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانیی: هۆرمۆنی (برۆجیستیرۆن) له‌خوێندا زیاد ده‌كات كه‌ده‌بێته هۆی زۆر خه‌وبردنه‌وه و زۆر نووستن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌كانی پێش دووگیانییه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاره‌زووی میزكردن له‌شه‌واندا كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پچرِ پچرِبوونی خه‌و و خه‌واڵوویی لهرِۆژدا.
دووه‌م: سێ مانگی ناوهرِاست: ئاستی هۆرمۆنی (برۆجیستیرۆن) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌زیادبوون به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی خاوتر، خه‌و باشتر ده‌بێت له‌چاو سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا به‌ڵام هێشتا خراپتره له‌گه‌ڵ خه‌وی پێش دووگیانی‌دا. ئاره‌زووی میزكردن له‌شه‌ودا كه‌متر ده‌بێته‌وه كه‌ئه‌مه‌ش تارِادهیهك ده‌بێته هۆی جێگیربوونی خه‌و.
سێیه‌م: سێ مانگی كۆتایی: له‌م قۆناغه‌دا زۆرێك له‌ئافره‌تان دووچاری تێكچوونی خه‌و ده‌بن، چه‌ند رِاپرسییهك ده‌ریانخستووه كه (97%) ئافره‌تان له‌كۆتاییه‌كانی دووگیانی‌دا دووچاری تێكچوونه‌كانی خه‌و ده‌بنه‌وه. له‌م قۆناغه‌دا ئاره‌زووی میزكردن له‌شه‌ودا زیاد ده‌كات به‌هۆی ئه‌و فشاره‌ی كۆرپه‌له له‌سه‌ر میزه‌ڵدانی دایك دروستی ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پچرِ پچرِبوونی خه‌و. هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ئافره‌تان له‌م قۆناغه‌دا دووچاری سوتانه‌وه و سووربوونه‌وه‌ی ناوپۆشی لوت ده‌بن كه‌ده‌بێته هۆی قورسی له‌هه‌ناسه‌داندا به‌تایبه‌تی له‌شه‌واندا ئه‌م حاڵه‌ته‌ش كار ده‌كاته سه‌ر خه‌و.
له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا هه‌ندێ جۆری تێكچوونی خه‌و سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌پێشتر بوونی نه‌بووه، له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه(30%) ئافره‌تانی دووگیان له‌ماوه‌ی دووگیانبوونیاندا بۆ یه‌كه‌م جار تووشی پرخه‌پرخ هاتوون.
سووتانه‌وه‌ی زۆری لوت و گیرانێكی به‌تینی لوت ده‌بێته هۆی داخستنی رِێرِهوی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان و وه‌ستاندنی هه‌ناسه‌دان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پچرِ پچربوونی خه‌و له‌شه‌ودا و زۆر خه‌وبردنه‌وه لهرِۆژدا، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئۆكسجین له‌خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن له‌ئافره‌تی دووگیاندا. ئه‌گه‌ر ئافره‌تی دووگیان دووچاری پرخه‌پرخ و خه‌وبردنه‌وه هات ئه‌وا ده‌بێت سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكات.
هه‌روه‌ها ئافره‌تی دووگیان زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌یه به (ناجێگیره جووڵه‌ی هه‌ردوو قاچ)، ئه‌م حاڵه‌ته یه‌كێكه لهتێكچوونهكانی خه‌و و بریتییه له‌كۆمه‌ڵه هه‌ستێكی ناخۆش و نائارام كه واده‌كات ئافره‌ته دووگیانه‌كه ئاره‌زوویه‌كی به‌تینی هه‌بێت بۆ جوڵاندنی هه‌ردوو قاچی یاخود بۆ رِۆیشتن، ئه‌م حاڵه‌ته ده‌شێت له‌هه‌ر كاتێكی رِۆژدا رِووبدات به‌ڵام له‌زۆرینه‌ی حاڵه‌تدا پێش كاتی نووستن رِوودهدات له‌ئه‌نجامی ئه‌م جوڵه پێكردنه‌ی قاچه‌كاندا ئافره‌تی دووگیان به‌ئاسانی خه‌وی لێناكه‌وێت و دواتریش تووشی بێخه‌وی دێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش دووچاری (15%) ئافره‌تانی دووگیان ده‌بێت.
چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ ئافره‌تی دووگیان له‌مبواره‌دا:
1- ده‌بێت ئافره‌تی دووگیان له سێ مانگی كۆتایی دووگیانییه‌كه‌یدا له‌سه‌ر لای چه‌پ بخه‌وێت، چونكه ئه‌م باره رِۆیشتنی خوێن بۆ كۆرپه‌له و بۆ هه‌ردوو گورچیله ئاسان ده‌كات، هه‌روه‌ها نابێت له‌سه‌ر پشت بخه‌وێت بۆ ماوه‌ی درێژ.
2- ده‌بێت ئافره‌تی دووگیان لهرِۆژدا زۆر شله‌مه‌نی بخواته‌وه و له‌شه‌ودا خواردنه‌وه كه‌م بكاته‌وه.
3- ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌به‌رنامه.
4- چه‌ند باره خواردنی ژه‌می سووك له‌ماوه‌ی رِۆژدا واده‌كات گه‌ده تێر بێت و هه‌ستكردن به‌گێژبوون و ترشه‌ڵۆك كه‌مبێته‌وه.
وه‌ستانه‌وه له سورِی مانگانه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خه‌و:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئافره‌ت له ته‌مه‌نی وه‌ستانی سورِی مانگانه، هۆرمۆنه مێینه‌كانی (ئه‌سترۆجین و برۆجیسترۆن) به‌ره‌و دابه‌زین و كه‌مبوونه‌وه ده‌چن له جه‌سته‌ی ئافره‌تاندا، ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ش هه‌ندێ گۆرِانكاریی ده‌خوڵقێنێت، بۆنموونه هه‌ندێ له ئافره‌تان له‌م قۆناغه‌دا دووچاری حاڵه‌تێك له هه‌ست كردن به گه‌رما له‌سه‌رتاپای جه‌سته‌یاندا دێن كه عاره‌ق كردنه‌وه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش دووچاری (36%) ئافره‌تان ده‌بێت له‌م ته‌مه‌نه‌دا و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاكجۆری خه‌ویان ده‌كات، ئه‌م حاڵه‌ته وه‌ك باوه نزیكه‌ی (5) ساڵ ده‌خایه‌نێت، رِهنگه ئافره‌تان له‌م ته‌مه‌نه‌دا هه‌مان ژماره‌ی كاژێره‌كانی نووستنی جارانیان بخه‌ون، به‌ڵام چاكجۆری خه‌ویان كه‌مده‌كات.
له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئامۆژگاری ئافره‌تان ده‌كرێت به سه‌ردانی پزیشكی ئافره‌تان بكه‌ن.
خه‌و لای ئافره‌تانی فره منداڵ:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بوونه‌ته دایكی ژماره‌یه‌ك له منداڵ، یاخود ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خێزانه‌كانیان له جۆری خێزانی فره ئه‌ندامییه و چوار یان پێنج یان شه‌ش و زیاتر منداڵیان هه‌یه، بێگومان ئه‌ركی ناوماڵ و بهرِێكردنی كاروباره‌كانی ژیانی رِۆژانهی ئه‌ندامانی خێزان فشارێكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی زیاتریان ده‌كه‌وێته سه‌ر، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كێشه‌ی خه‌ویان زیاتره له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ته‌نها منداڵێك یان دووانیان هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر له‌ناو خێزاندا منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌بێت یاخود ئه‌ندامێكیان نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی هه‌بێت ئه‌وا له‌مبارانه‌دا دایك پشكی شێری له ماندووبوون و ئه‌رك و بێداربوونه‌وه‌ی شه‌واندا به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین به‌گشتی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌مبارانه‌دا گوزه‌ران ده‌كه‌ن، زیاتر دووچاری تێكچوونه‌كانی خه‌و ده‌بن.