میدیای كوردی له‌نێوان گه‌یاندنی رۆشنبیری سێكسی و به‌لارِێدابردنى كۆمه‌ڵگه
November 25, 2012
کۆمەڵایەتی
![میدیای كوردی له‌نێوان گه‌یاندنی رۆشنبیری سێكسی و به‌لارِێدابردنى كۆمه‌ڵگه](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/babatisexy234523.jpg )
مه‌لا شێخ تاهیر: ورووژاندنى جووتبوونى حه‌رِام گوناهێكى گه‌وره‌یه‌و نه شه‌ریعه‌ت و نه كۆمه‌ڵگه‌ش قبووڵى ناكات
به‌ختیار ئه‌حمه‌د: نابێت به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌مه‌رامی گوماناوی و به‌ناوی جۆراوجۆر كۆمه‌ڵگه چه‌واشه بكرێ
عه‌لى قاسم: پێویسته چاودێرییه‌كی توندى ئه‌و میدیایه بكرێ كه ورووژاندن و لادانى ئه‌خلاقى دروستده‌كات
ئیبراهیم حاجی: گه‌یاندنى رِۆشنبیرى له گشت بواره‌كاندا ئه‌ركى سه‌رشانى راگه‌یاندنه‌و پێویسته رِه‌چاوى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ش بكرێت
رووبار كانه‌بى: پێویسته میدیا باسى كێشه‌كانى هاوسه‌ران و هۆكاره‌كانى بكات و ته‌نیا به سێكسه‌وه گرێى نه‌دات
گۆلاَن - كۆمه‌لاَیه‌تى
به‌شێكی زۆر له هاوڵاتییان نیگه‌رانی خۆیان له‌وه ده‌رده‌برِن كه له زۆربه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌كوردستان، گه‌یاندنی رۆشنبیری سێكسی له‌گه‌ڵ ورووژاندن و به‌لارِێدابردندا تێكه‌ڵ ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه داده‌نێت. له‌وباره‌یه‌وه به‌شداربووانی ئه‌م راپۆرته راو سه‌رنجی خۆیان بۆ گوڵان ده‌خه‌نه‌رِوو.
ئامینه مه‌حموود، نووسه‌ر و یاساناس و چالاكوانێكى بوارى مافى مرۆڤ و ئه‌نفاله، هه‌ڵگرى برِوانامه‌ى ماسته‌ره‌و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌كادیمى سه‌باره‌ت به رِۆڵى میدیاكان له كۆمه‌ڵگه‌دا، سه‌ره‌تا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "میدیا له‌هه‌موو جیهاندا پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، له‌هه‌موو بواره‌كانى سیاسى، كۆمه‌لاَیه‌تى، زانستى، ژینگه‌یى، هونه‌رى و وه‌رزشى و... هتد، رۆڵى كاریگه‌ر ده‌بینن، به‌لاَم له‌رِاستیدا له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى پرِۆفیشناڵ و پیشه‌ییانه به‌تایبه‌تى له بوارى كۆمه‌لاَیه‌تى كار نه‌كرىَ، ئه‌وا كاره‌سات رِووده‌دات"، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "له هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بلاَوكراوه هه‌ن، كه زۆربه‌یان كه‌موكورِییان هه‌یه، بۆ نموونه باسى خیانه‌تى زه‌وجى ده‌كه‌ن، ته‌نیا وێنه‌ى ئافره‌تێك داده‌نێین، گوایه ته‌نیا ژن خیانه‌ت ده‌كات، ئه‌وه دووره له رِووماڵكردن و باسكردنى حه‌دس یان رووداو یان دیارده‌یه‌كى كۆمه‌لاَیه‌تى و ته‌نیا سووكایه‌تیكردنى به ژن، چونكه زۆر پیاوان خیانه‌ت له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌و بالاَنسه رابگرن و نابێت به ته‌نیا هێرش بكرێته سه‌ر رِه‌گه‌زێك".
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى میدیاكان كه بۆ مندالاَنى ژێر ته‌مه‌نى یاسایى ناشىَ، لادانى ئه‌خلاقى دروستده‌كات
ئامینه مه‌حموود، سه‌باره‌ت به رِۆشنبیرى سێكسى هاوسه‌ران و گه‌یاندنى ئه‌وجۆره رِۆشنبیرییه له‌رِێگه‌ى میدیاكانه‌وه به‌مجۆره راى خۆى ده‌رده‌برِێت:"به‌رِاستى له بوارى گه‌یاندنى رۆشنبیرى سێكسى له‌لایه‌ن هه‌ندێك له میدیاكانه‌وه زۆر كارى ساویلكانه كراوه، له ولاَتێكدا كه رۆژنامه و كه‌ناڵى تیڤییه‌كان نه‌زانن بۆ چ ته‌مه‌نێك به‌رنامه و زانیارى بلاَوده‌كه‌نه‌وه، واته ده‌ستنیشانى نه‌كه‌ن كه ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان بۆ مندالاَنى ژێر ته‌مه‌نى یاسایى ناشىَ، ئه‌وا بێگومان لادانى ئه‌خلاقى درووست ده‌بێت، له‌ولاَتانى پێشكه‌وتوو پۆڵینى ته‌مه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، به‌لاَم له‌كوردستان تێكه‌ڵه‌یه‌ك به‌رنامه‌ى زانیارى و رِۆشنبیرى بلاَو ده‌كرێته‌وه، كه هه‌ندێكجار زیانى له سوودى زیاتره، بۆ نموونه منداڵێك چ نیازێكى به رِۆشنبیرى سێكسى هاوسه‌ران هه‌یه، ورده‌كارى ژوورى نووستنى هاوسه‌ران گه‌ر به شێوه‌یه‌كى زانستییانه باس نه‌كرێت، بۆ خودى هاوسه‌رانیش كێشه درووست ده‌كات، چ بگات به منداڵێكى هه‌رزه‌كار، بۆیه پێویسته له‌و بواره‌دا حكومه‌ت كارى بابه‌تییانه بكات و میدیاكارانیش ره‌چاوى تایبه‌تمه‌ندى ته‌مه‌نه‌كان بكه‌ن، بۆ نموونه ده‌كرێت رۆشنبیرییه سێكسییه‌كان له گۆڤارێكى تایبه‌تدا بلاَو بكرێته‌وه‌و ته‌نیا به‌رده‌ستى ئه‌وانه بكه‌وێت كه هاوسه‌رگیرییان كردووه، یان به‌نیازن بچنه ناو پرِۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى، تیڤییه‌كانیش له بلاَوكردنى فیلمه‌كاندا پێویسته به‌تایبه‌تى رِه‌چاوى ته‌مه‌ن بكه‌ن و ده‌ستنیشانیشى بكه‌ن كه سه‌یركردنى ئه‌و فیلمه بۆ چ ته‌مه‌نێك رِێپێدراوه". هه‌رسه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌ختیار ئه‌حمه‌د مامۆستاى كوردیناسى له په‌یمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆژى هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه "په‌یامی رۆژنامه‌وانی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی یه‌كجار سه‌نگین و زحمه‌تی له‌ئه‌ستۆدایه، به ئاراسته‌كراوی هه‌نگاو به‌ره‌و چاكسازی و ژیاری و گه‌یاندنی راستییه‌كان ده‌هاوێژێت، هه‌ربۆیه له‌م پێوانگه‌یه‌وه ده‌بێ به دوور بێت له هه‌موو كارێكی نارِاست و په‌یامێكی نالۆژیك و نادروست". گوتیشى "ماوه‌یه‌كه له زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا چه‌ندین بابه‌ت له‌سه‌ر ورووژاندن و كاری سێكسی ده‌بیسترێ و ده‌بیندرێ و ده‌خوێندرێته‌وه، كه چه‌ندین شێوازى ئه‌و بابه‌ته به‌رچاو ده‌كه‌وێ، له كاتێكدا بابه‌تی هۆشیاری جووتبوونى هاوسه‌ران بابه‌تێكی زانستی به‌هاداره، به‌ڵام به شێوازێك كه دركاندنی ئه‌و بابه‌ته له جغزی خۆی تێنه‌په‌رِێ و به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به مه‌رامی گوماناوی و به‌ناوی جۆراوجۆر كۆمه‌ڵ چه‌واشه نه‌كرێ و هه‌رزه‌كارانیش تووشی لادان نه‌كات".
زۆرجار راپۆرتنووس به‌مه‌زاجی خۆی و بۆ ورووژاندن باسى جووتبوون و سه‌رجێى هاوسه‌ران ده‌كات
ئه‌و مامۆستایه له‌وه به‌داخه كه "زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له بوارى رِۆشنبیرى سێكسى ده‌ورووژێندرێن، ته‌نیا راناوی كه‌سی یه‌كه‌مى دیاره‌و زۆرجار راپۆرتنووسه له گیرفانی خۆیه‌وه‌و به‌مه‌زاجی خۆی باسی ورووژاندن و جووتبوون و ته‌نانه‌ت سه‌رجێى هاوسه‌ران ده‌كات، واته بێئه‌وه‌ی زانیاری زانستی و ته‌ندروستی و ئایینی هه‌بێت، به هه‌رِه‌مه‌كی ده‌چێته ناو بابه‌ته‌كه و له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك راپۆرته‌كه ته‌ژى ده‌كات له قسه‌ی ناشیرینی بێ بنه‌ما و سواو، له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی چه‌ند دراوێك هه‌موو پیرۆزییه‌كانی خێزان و ژیانی هاوسه‌رگیری و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌بار ده‌بات، له كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته كاری كه‌سانی پسپۆرِ و شاره‌زان له‌و كه‌یسه هه‌سته‌وه‌ره كه وێنا جوانه‌كانی ژیانمان پیشانده‌دات به ئه‌دگاره‌كانی جوانى خێزان و تایبه‌ت و ژیاری پێكه‌وه ژیان ده‌سازێ".
به‌ختیار ئه‌حمه‌د پێشنیارى ئه‌وه‌شى كرد كه "میدیای كوردی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك و چاودێرییه‌كی ئه‌و بابه‌تانه بكات كه بڵاوده‌كرێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده به نارِۆشنی و نه‌شاره‌زایی ده‌چنه ناو بابه‌ته‌كه‌وه، خوێنه‌ر قێزی لێده‌بێته‌وه، هه‌ست به شه‌رمه‌زاری و سووكایه‌تی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێته هاندانی كه‌سانێك كه به ناشه‌رعی و به نادروستی ده‌ست بۆ كاری سێكسكردن ببه‌ن و له‌ئاكامدا ماڵوێرانی و شه‌رمه‌زاری لێده‌كه‌وێته‌وه".
پێویسته چاودێرییه‌كی توندى ئه‌و میدیایه بكرێ كه ورووژاندن و لادانى ئه‌خلاقى دروستده‌كات
عه‌لى قاسم ده‌رچووى په‌یمانگه‌ى مامۆستایانه له ئاكرىَ و به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه ره‌خنه‌ى توند له رِۆڵى میدیا له گه‌یاندنى رِۆشنبیرى سێكسى ده‌گرێت و له پێش هه‌موو شتێك‌دا به‌پێویستى ده‌زانێت كه "چاودێرییه‌كی توندى ئه‌و میدیایه بكرێ كه ورووژاندن و لادادنى ئه‌خلاقى دروستده‌كات"، گوتیشى "له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانست به‌هه‌موو شێوه‌یك له سه‌ركه‌وتندایه‌و رِۆژ به‌دوای رِۆژ به‌ره‌و لووتكه‌یه‌ك ده‌رِوات، كه هه‌موو مرۆڤێك ده‌توانێت سوودى لىَ وه‌ربگرێ، كه‌چی سه‌یرده‌كرێ له‌كوردستانی خۆشه‌ویستمان به‌شێكى زۆر له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌شێوه‌یكی نارِه‌وا و نابابه‌تییانه هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌لتوور و ره‌وشتی كۆمه‌لاَیه‌تی و عادات و ته‌قالیدی جوانى كورده‌واری به چه‌سپاندنی بیروباوه‌رِ و كه‌لتووری ناشیرینى بێگانه ساغ بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له ژێر ناوى گه‌یاندنى رِۆشنبیرى سێكسى و پرسى جێنده‌رى، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن بیر و باوه‌رِی ئیسلامی له‌ناو ببه‌ن".
پێویسته به‌بىَ شاره‌زایی له ئایین باسى جووتبوونى هاوسه‌ران نه‌كرێت
مه‌لا شێخ تاهیر، كه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى ئایینى له‌باره‌ى گه‌یاندنى رۆشنبیرى جووتبوون له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه‌وه ده‌ڵێت "له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، رێنمایى زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ران چۆن مامه‌ڵه‌ى جووتبوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر كێشه‌شیان هه‌بێت، رِیشه‌ی ته‌نیا بۆ ژووری نووستن ناگه‌رِێته‌وه، كێشه‌كانیان ده‌كرێت هۆكاری زۆرى هه‌بێت، له‌وانه: له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن و ده‌ستتێوه‌ردانی خزموكه‌سوكار و گرفتى دارایی و دوووركه‌وتنه‌وه‌ى پیاو له‌ماڵ و.... هتد، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار راگه‌یاندنه‌كان كه باسى كێشه‌ى هاوسه‌ران ده‌كه‌ن، به‌بىَ شاره‌زایی له ئایین و كه‌لتوورى كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كى ره‌ها باسى نهێنییه‌كانى ژوورى نووستنی هاوسه‌ران ده‌كه‌ن، زۆر جاریش هاندان و ورووژاندنى جووتبوونى حه‌رِام له كاره‌كانیاندا ده‌بیندرىَ، بۆ نموونه باسى جووتبوون له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشێك ده‌كرىَ، كه ئه‌وه هاندانه‌و گوناهێكى گه‌وره‌یه‌و نه شه‌ریعه‌ت و نه كۆمه‌ڵگه‌ش قبووڵى ناكات"
نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌ها و بایه‌خه‌كانى ئافره‌ت كه‌م بكرێته‌وه
ئیبراهیم حاجی، راگه‌یاندكاره‌و ئه‌ویش رایوایه راگه‌یاندن له وشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه رِۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بینێت، هاوكات هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "گه‌یاندنى رِۆشنبیرى هه‌مه‌جۆر له گشت بواره‌كاندا ئه‌ركى سه‌رشانى راگه‌یاندنه، به‌لاَم پێویسته رِه‌چاوى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ش بكرێت"، له‌باره‌ى رِۆشنبیرى سێكسیش گوتى "به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و راستگۆیانه ده‌كرىَ بگوترىَ زۆربه‌ى هاوسه‌ران به‌بىَ رِۆشنبیرى سێكسى ژیانى هاوبه‌شیان ده‌ست پێده‌كه‌ن و زۆر جاریش كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تى كۆمه‌ڵێك بنه‌ما هه‌ن كه به‌هۆى شه‌رمكردن و عه‌یبه پێشتر له نێوان هاوسه‌ران باسى ناكرىَ، بۆیه پێویسته راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كى زانستییانه كار بكات و له گه‌یاندنى رِۆشنبیرییه‌كان كه‌مته‌رخه‌مى نه‌كات"، ئیبراهیم جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا پێویسته رِێز له ئافره‌ت بگیردرىَ و به‌تایبه‌تى له رِاگه‌یاندنه‌كان بایه‌خ به مافه‌كانیان بدرێت، چونكه، "ئافره‌ت دایكى پیاوه، هاوسه‌رى پیاوه، منداڵى پیاوه و نیوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌ها و بایه‌خه‌كانى ئافره‌ت كه‌م بكرێته‌وه".
نه‌بوونى رِۆشنبیرى و وشیارى له هه‌موو بوارێكدا كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر تاك داده‌نێت
رووبار كانه‌بى، وه‌ك كچێكى گه‌نج هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نه‌بوونى رِۆشنبیرى و وشیارى له هه‌موو بوارێكدا كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر تاك داده‌نێت، سه‌باره‌ت به رِۆڵى میدیاكانیش له گه‌یاندنى رِۆشنبیرى سێكسى ده‌ڵێت "پێویسته میدیا باسى كێشه‌كانى هاوسه‌ران و هۆكاره‌كانى بكات و ته‌نیا به سێكسه‌وه گرێى نه‌دات، باسى ئه‌وه بكات كه له ته‌مه‌نى نه‌گونجاو هاوسه‌رگیرى سه‌ركه‌وتوو نابێت، باسى كێشه‌كانى هاوسه‌رگیرى به زۆره‌ملىَ و گه‌وره به گچكه و نه‌بوونى دارایى سه‌ربه‌خۆ و شتى له‌و جۆره بكات، خۆ كێشه‌ى هاوسه‌ران ته‌نیا سێكس نییه، دوو كتێب له‌و بواره بخوێننه‌وه هه‌موو زانیارییه‌ك وه‌ر ده‌گرن".