پیاوێك له‌قه‌ڵادزێ خۆی ده‌سوتێنێت
November 17, 2012
کۆمەڵایەتی
![پیاوێك له‌قه‌ڵادزێ خۆی ده‌سوتێنێت](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/janaza.jpg )
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، ئیبراهیم ڕه‌سوڵ، به‌ئاوێنه‌نیوزی ڕاگه‌یاند، دوێنێ، هه‌ینی، له‌لایه‌ن ئاسایشی قه‌ڵادزێوه، ته‌رمی پیاوێك گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان‌و ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانیانكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه‌نیوز، پیاوه‌كه ناوی (ر، م، ر)و ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌و به‌ووته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، ته‌واوی جه‌سته‌ی سوتاوه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای پشده‌ر، عه‌مید عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه كه ئه‌و پیاوه له‌ماڵی كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌رینی ناو شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان خۆی سوتاندووه، ناوبراو وتیشی، دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كردۆته‌وه.
عه‌مید عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌و پیاوه دوای خۆسوتاندنه‌كه‌ی نامه‌یه‌كی له‌دوای خۆی جێهێشتووه‌و زانیاری گرنگی ده‌رباره‌ی خۆسوتاندنه‌كه‌ی تێدایه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای پشده‌ر ئاماده‌نه‌بوو ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.