پلانی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی به‌رنگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی داڕێژرا
November 12, 2012
کۆمەڵایەتی
![پلانی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی به‌رنگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی داڕێژرا](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/ashti2436578.jpg )
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری زانكۆ و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوو، تیادا د.بێروان خه‌یلانی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵمه‌تی به‌رنگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی به‌دروشمی ( له ئاشتی ماڵه‌وه بۆ ئاشتی كۆمه‌ڵگه)، له ڕێكه‌وتی (25/11/2012) ده‌ستپێده‌كات، هیواشی خواست به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ته‌رخان كراوه، زانكۆ و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چالاكی جۆراو جۆر رێكبخه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی دابینكردنی ژیانێكی ته‌ندروست له‌ناو خێزانه‌كانیان، به‌و پێیه‌ی خوێندكاران و قوتابیان توێژێكی فراوان و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه پێك ده‌هێنن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نوێنه‌ری زانكۆ و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پێشنیازیان خسته‌ڕوو بۆ سازكردنی چالاكی جۆراو جۆر له زانكۆ و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت، له‌وانه چاندنی داروده‌رخت، نمایشكردنی كورته فیلم كه په‌یامی ئاشته‌وای خێزانی هه‌ڵگرتبێت، سازكردنی سمینار‌و ۆرك شۆپ، چالاكی وه‌رزشی، كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌و سازكردنی چالاكی هونه‌ری، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستهرو لافیته كه په‌یامی ئاشته‌وای خێزانی و پێكه‌وه‌ژیانیان له‌خۆگرتبێت.
له كۆتایشدا، كۆبونه‌وه‌كه پلانی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی به‌رنگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌سندكرد كه بڕیاره ماوه‌ی (16) ڕۆژ بخاێنێت.