پیاوێكی 43 ساڵ به‌به‌رد ده‌كوژرێت لە سلێمانی
November 10, 2012
کۆمەڵایەتی
![پیاوێكی 43 ساڵ به‌به‌رد ده‌كوژرێت لە سلێمانی](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/maeet_19.jpg )
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری كوژراوه‌كه كه ئاماده‌نه‌بوو ئاماژه به‌ناوه‌كه‌ی بدرێت، رونیكرده‌وه كه له‌لایه‌ن دوو كه‌سی عه‌ره‌به‌وه ئه‌و پیاوه به‌به‌رد كوژراوه‌و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی ئه‌زمری شاری سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه‌نیوز، كوژراوه‌كه ناوی (د، م) و پیشه‌ی كاسبه‌و دانیشتووی گه‌ره‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانییه‌و خێزانداره‌و خاوه‌نی دوو منداڵه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه‌نیوز وتیشی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه دوو كه‌سی عه‌ره‌ب به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 43 ساڵه ده‌ستگیركراوه.
ئاوێنه‌نیوز په‌یوه‌ندیكرد به به‌شی راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه بده‌ن، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاوێنه‌نیوز په‌یوه‌ندیكرد به‌به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه ئه‌و كه‌یسه له‌لای ئه‌وان نییه‌و له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
-ئاوێنە