له کهلار دوو كەسی نەناسراو ئافرەتێكیان بێهۆش کرد و دایانه بهر چهقۆ
November 8, 2012
کۆمەڵایەتی
![له کهلار دوو كەسی نەناسراو ئافرەتێكیان بێهۆش کرد و دایانه بهر چهقۆ](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/skeen2345).jpg )
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی گشتیی كەلار بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: شەوی رابردوو ئافرەتێك كە چەقۆیەك بە سكیدا كرابوو، بۆ مەبەستی چارەسەرکردن هێنرایە نەخۆشخانەی كەلار و لە بەر ئەوەی برینەكەی سوك بوو، دەستبەجێ چارەسەری بۆ كرا و ڕەوانەی ماڵەوە كرایەوە.
سهرچاوهکه، گوتی: ئەو ئافرەتە ناوی "م، ا" و تەمەنی 24 ساڵە و لە كاتی لێپرسیهنوه، گوتی: لە ماڵەوەی خۆیاندا بووە لە دەرگایان دراوە، كاتێك دەرگاكەكەی كردووهتەوە، دوو كەسی نەناسراو هێرشیان كردۆتەسەری و بە پارچە قوماشێك كە بۆنێكی تایبەتی لێهاتووە، دەمولوتیان داپۆشیوە و چەقۆیەكیشیان له سکی داوه و بێهۆش كەوتووه.
سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەو ئافرەتە ژنی دووەمی مێردەكەیەتی و پێدەچێت بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵەی نێوان خێزانەكەی خۆیانەوە لێی درابێت و گومان دەكرێت رووداوەكە بەو شێوەیە بێت و وتەكانی "م،ا" تەنها بۆ شاردنەوەی راستییەكانە.
سەرچاوەیەكیش لە پۆلیسی نەخۆشخانە بە پەیامنێری راگەیاند: ئەو چەقۆیەی كە لە ئافرەتەكە دراوە چەقۆی میوەیە و ئێستا لێكۆڵینەوەكان لەو بارەیەوە دەستی پێكردووە، بەڵام كەس دەستگیرنەكراوە و هاوكات "م، ا" سكاڵای لەسەر كەس تۆمار نهکردووه.