وه‌زاره‌تی ناوخۆى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 11 نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌كاته‌وه
November 1, 2012
کۆمەڵایەتی
![وه‌زاره‌تی ناوخۆى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 11 نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌كاته‌وه](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/krg5876878.jpg )
رائیدی مافپه‌روه‌ر ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی به ژنان له شاری هه‌ولێر به خه‌ندانی راگه‌یاندوه: به‌گوێره‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی كه له ساڵی 2011 له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێكی تایبه‌ت له هه‌مو پارێزگاكان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه بكاته‌وه.
وتیشی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریدا 11 نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان و زاخۆ و سۆران و رانیه بكرێنه‌وه و له‌ماوه‌ی داهاتوو ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
رائید ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر روونیشیكرده‌وه كه ئه‌ركی ئه‌و نووسینگانه كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی له بنكه‌كانی پۆلیس، لێكۆڵینه‌وه له توندتیژییهكانی ناو خێزانه‌كان بكرێت، له نووسینگه‌كان ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه كه "هه‌روه‌ك له یاسای توندوتیژی خێزانی‌دا هاتووه پێویسته سه‌دا 30ی ئه‌فسه‌ر و پۆلیس و كارمه‌ندانی ئه‌و نوسینگانه ژن بن".
جگه له نوسینگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، له‌كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی گشتی و چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیان و 15 نوسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان هه‌یه.
شایه‌نی باسه رۆژی 2011/6/21 په‌رله‌مانی كوردستان یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی په‌سه‌ندكرد، جگه له كردنه‌وه‌ی نهوسینگهكانی لێكۆڵینه‌وه، به‌گوێره‌ی مادده‌یه‌كی یاساكه پێویسته دادگایه‌كی تایبه‌ت بكرێته‌وه.