باندێکی دزی دەسگیرکران
October 31, 2012
کۆمەڵایەتی
![باندێکی دزی دەسگیرکران](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/bendinxane-sde321.jpg )
بەڕێوبەری پۆلێسی نەھێشتنی تاوانەکانی کەرکوک عەقید عوسمان حەمەئەمین بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند،
باندێکی دزی ماڵان دەسگیر کران کە پێکھاتبوون لەدوو کەسو به‌ر له ده‌ستگیركردنیان هه‌ردوو دزه‌كه چووبوونه سەر ماڵێک لە گەڕەکی دۆمیز كه ده‌كه‌وێته باشووری کەرکوک.
عوسمان روونیكرده‌وه، ئەو ماڵە كه بۆ سەردانی چووبونه ماڵێكی خزمیان، ئه‌و دوو دزه‌ش به ده‌رفه‌تیان زانیبوو ماڵه‌كه ببڕن و له نێو خانوونهكهدا بڕی 10 هه‌زار دۆلاریه ئه‌مه‌ریكایی و دوو پارچه چه‌كی جۆری كلاشینكۆف و دهمانچهیهكیشیان دزی بوو.
روونیكرده‌وه كه دوای گه‌یشتنی زانیاری و سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردوه و پاش كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك توانیویانه هه‌ردوو تاوانباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕێوبەری پۆلێسی نەھێشتنی تاوانەکانی کەرکوک روونیكرده‌وه كه هه‌ردوو دزه‌كه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك ده‌كرێن
جەمشید زەنگەنە