ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه زیاتر له په‌نجا كوژراو برینداری لێكهوتهوه
October 31, 2012
کۆمەڵایەتی
![ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه زیاتر له په‌نجا كوژراو برینداری لێكهوتهوه](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/bert456t45.png )
له شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگای به‌قیق له عه‌ره‌بستانی سعودیا، به‌هۆی رووداوێكی كاره‌با له ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه‌دا 25 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و نزیكه‌ی 30 تریش برینداربوون.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رگری شارستانی سعودیا بڵاویكردۆته‌وه، روویداوهكه به‌هۆی ته‌قه ئاسمانییه‌كانه‌وه بووه كه به‌ر هێڵێكی كاره‌با كه‌وتووه و دواتر پچڕاوه و كه‌وتۆته سه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌كی ئه‌و باخچه‌یه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی تێدا سازكراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یداوه كه ئاههنگێڕهكان به‌هۆی شپرزه بوون و هه‌وڵی خۆ رزگاركردن به‌ره‌و ئه‌و ده‌رگایه ریانكردوه كه كاره‌بای تێدابووه و له كاتی ده‌ستگرتن به ده‌رگاكه 25 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه كه زۆرینه‌یان ئافره‌تن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 30 ی دیكه‌ش برینداربوون.