خانه‌قین: له‌مساڵدا زیاتر له 60 حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆمار كراوه
October 13, 2012
کۆمەڵایەتی
![خانه‌قین: له‌مساڵدا زیاتر له 60 حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆمار كراوه](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/saite aqmar_f3.jpg )
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاشتی‌و هیوا بۆ (ئه‌ننا)، سه‌لام عه‌بدوڵا، ئه‌مرۆ، شه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی دادگاوه توانیویانه ئاماری جیابونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌خانه‌قین به‌ده‌ستبێنن، ژماره‌كه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه، چونكه ته‌نها له 9 مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا 64 حاڵه‌تی جیابونه‌وه تۆماركراوه، ئه‌مه جگه له‌و جیابونهوانهی له‌ده‌ره‌وی دادگا ئه‌نجامدراوه.
له‌باره‌ی ئاماری رێژه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سنوری قه‌زای خانه‌قین، به‌پرسی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌یه‌كێتی ژنانی كوردستان، فه‌وزیه محه‌مه‌د، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه كه دادگا هاوكاری ئه‌وان ناكات بۆ پێدانی زانیاری له‌باره‌ی ژماره‌ی پرۆسه‌ی هاوسهرگیریو هۆكاره‌كانی جیابونه‌وه.
هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاشتی‌و هیوا بۆ (ئه‌ننا)، زه‌ینه‌ب ئهركوزاری، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز خسته‌روو كه خراپی گوزره‌انی خێزانه‌كان‌و جیاوازی تهمهنو له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنی هاوسه‌ره‌كان، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌ڵاقن له‌قه‌زای خانه‌قین.
-ئاوێنە