لە قوتابخانە دێتەوەو خۆی دەخنكێنێت

لە قوتابخانە دێتەوەو خۆی دەخنكێنێت
10 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- كچێك لە شاری هەولێر لە قوتابخانە دێتەوەو لە ژوورەكەی خۆی خۆی دەخنكێنێت.

سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە بە (گوڵان میدیا) ی راگەیاند: دوێنێ سێشەممە لە لە گەڕەكی موفتی كچێكی تەمەن 12 ساڵ بەناوی (ئا، ب، غ) لە قۆناغی ناوەندی دەبێت، لە قوتابخانەكەی دێتەوە و لەماڵەوە بەهۆی هەندێك لەلوپەلی ماڵەكە دەتوانێ پەتێك دروستبكات و بەهۆیەوە خۆی دەخنكێنێت.
سەرچاوەكە گوتیشی: دوای پشكنینی پزیشكی، هیچ روودانێكی ئیختیساب و ئەزێت بەر كەوت لەلاشەیدا دیار نەكەوتووە جگە لە جێگای پەتەكەی كە بەدەستی خۆی كردوویەتی بە ملیەوە، لەلایەن خۆشیەوە لیژنەیەكی پۆلیس بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەگەڵ دایك و باوكی كچەكە لێكۆڵینەوەیان كردووە و بڕیارە دوای چەند رۆژێكی دی بەردەوامی بدەن بە لێكۆڵینەوەیكەیان.
ساڵی پار رووداوێكی لەو جۆرە لە شاری سلێمانی روویدابوو، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەریخستبوو كە قوتابیەكە لەگەڵ یەكێك لە مامۆستاكانی دەمەقاڵێی دەبێ، هاوڕێكانی دانیان بەوەدا نابوو كە هەر لە قوتابخانە گوتبووی دەبێ خۆم بكوژم.

كوردۆ شابان
Top