باوكێك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر هەموو مناڵەكانی
September 24, 2012
کۆمەڵایەتی
![باوكێك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر هەموو مناڵەكانی](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/bawkumnall42.jpg )
لهوبارهیهوه بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر به رۆژنامهی روداوی راگهیاند : ئێستا چوار براكە لە یەكێك لە خانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان چاودێری دەكرێن و توانیویانە بیانگەڕێننەوە "سەر دۆخی ئاسایی خۆیان".
زەیتۆ تۆفیق بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر ئهوهشی وتوه : باوك و دایكی چوار براكە پێشتر لێك جیابوونەتەوە و "باوكەكە چەند جارێك ئافرەتی لەشفرۆشی لەگەڵ خۆیدا بردووەتەوە ماڵەوە و لەبەرچاوی منداڵەكانی لەگەڵیاندا رایبواردووە".
لای خۆشیهوه پرۆفیسۆر د. كەریم شەریف قەرەچەتانی ، شارەزا لە بواری دەروونناسیی منداڵان و هەرزەكاران بۆ رۆژنامهی ناوبراو وتویهتی : ئەو كەسانەی لەلایەن كەسانی نزیك (مەحرەم)ەوە دەستدرێژییان دەكرێتەسەر، تووشی شۆكی دەروونیی گەورە دەبن ، "ئێستا ئەو منداڵانە نەك رقیان لە باوكیانە، بەڵكو رقیان لە هەموو باوك و پیاو و مرۆڤێكە ، چونكە لەڕووی دەروونییەوە زۆر رووخاون، بۆیە دەبێ تیمێكی چاك سەرپەرشتییان بكات " .
پرۆفیسۆر د. كەریم شەریف قەرەچەتانی وتویهتیشی : دەبێ لە شوێنێكی زۆر هێمن و پارێزراوبن كە وا هەست بكەن ئیدی كەس ناتوانێ دەستدرێژییان بكاتەسەر.