ئێران كوردێك دەگرن بەتۆمەتی پەوەندی لەگەڵ هەرێم، كوڕەكەی بۆ ئەوەی بیبینێ گورچیلەی دەفرۆشێ
September 23, 2012
کۆمەڵایەتی
![ئێران كوردێك دەگرن بەتۆمەتی پەوەندی لەگەڵ هەرێم، كوڕەكەی بۆ ئەوەی بیبینێ گورچیلەی دەفرۆشێ](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/sjn3464564.jpg )
ئاژانسی هه‌واڵی (كوردپا) بڵاوی كرده‌وه ئه‌و گه‌نجه بە ناچاری گورچیلەیەكی خۆی لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار فرۆشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی محەمەد ئەمین ئاگووشی باوكی ببینێت، كه پیشه‌ی مامۆستایه‌تیه له شاری مه‌هاباد و ئێسته‌ش به‌تاوانی سیخوڕی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە به‌ندیخانه‌یه‌كی شاری زاهیدان به 10 ساڵ حوكم دراوه .
ئه‌و گه‌نجه بۆ خه‌رجییه‌كانی دیتنی باوكی پاره‌ی ده‌ست نه‌كه‌وتووه، بۆیه ناچار بووه گورچیله‌ی بفرۆشێت.
ئه‌و گه‌نجه كه نێوی (زه‌مان)ه، له دوای فرۆشتنی گورچیله‌كه‌ی، ته‌نها بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات رێگه‌ی پێدراوه چاوی به باوكی بكه‌وێت له زینداندا.
ئەو مامۆستایە ماوەیەك لەمەوبەر لە نامەیەكدا رایگەیاندبوو، بارودۆخی جەستەیی نالەبارە و ئەگەر لێپرسراوانی زیندان گرینگی بە نەخۆشییه‌كه‌ی نەدەن، بە نیشانەی ناڕەزایەتی مان لە خواردن دەگرێت.