وردەكاری پەیوەندیە سێكسیەكەی مۆنیكا لەگەڵ كلینتۆن

وردەكاری پەیوەندیە سێكسیەكەی مۆنیكا لەگەڵ كلینتۆن
22 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- مۆنیكا لوینسكی پاڵەوانى گەورەترین ئابرۆبەری سێكسی لە كۆشكی سپی بەنیازە یاداشتەكانى خۆى لەگەڵ سەرۆكى پێشووتری ئەمەریكا بێل كلینتۆن بڵاو بكاتەوە.
مۆنیكا /39 ساڵ/ بەنیازە سەرجەم ئابرۆبەرەكانى خۆى بەمەبەستی تۆڵەكردنەوە بڵاو بكاتەوە، لویسنكی ئەگەرچی پێوەندی لەگەڵ بەهێزترین پیاو لە دنیادا هەبوو، بەڵام دەروازەكانى ژیانی پیشەیی، كۆمەڵایەتی و سۆزداری لە بەردەمیدا داخران و كلینتۆنیش بەساغی لێ دەرچوو وەك ئەوەى نەبای بێ و نەباران.

خانەكانى وەشاندن پۆل پۆل روویان كردە لوینسكی بۆ ئەوەى دەستەوارەى وەشاندنى كتێبەكەى پێشكێش بكەن، كە تا ئێستە گرانبەهاترین دەستەوەرە گەیشتووەتە 12 ملیۆن دۆلار، ئەمەش وادیارە لوینسكی هەموو وردەكارییەكانى پێوەندییە سێكسییەكەى لەگەڵ كلینتۆندا بڵاو دەكاتەوە.

هەندێك لە چاودێران پێیان وایە كە پاش بڵاو كردنەوەى ئەو یاداشتانە بارێكی قوڕستر دەخاتە سەر كلینتۆن و هاوسەرەكەی و شیمانەى تێكدانى ژیانى هاوسەریەتییان دەكرێ.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە كتێبەكەی لوینسكی كە تا ئێستە خانەى وەشاندنى یەكلا نەكراوەتەوە، كۆمەڵێك نامەی دڵداری ئاگرین لە خۆوە دەگرێ كە مۆنیكا بۆ كلینتۆنی /66 ساڵ/ ناردووە، هەندێك لە نێزیكەكانی ئەو كچە شۆخە دەڵێن بەشێكی ئەو نامانە تەنانەت خودى لونیسكیش شەرمی كردووە بۆ كلینتۆن بنێرێ، رۆژنامەى "ئەنبا"ی كوێتی گواستییەوە.

-ئاكانیوز
Top