یاسای لێبوردنی گشتی حەڤدە ئافرەتی نەگرتەوە
(10) ئافرەت بەتاوانی لەشفرۆشی و خیانەت زەوجی تەوقیفكراون

یاسای لێبوردنی گشتی حەڤدە ئافرەتی نەگرتەوە <br /> (10) ئافرەت بەتاوانی لەشفرۆشی و خیانەت زەوجی تەوقیفكراون
19 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و مندالانی هه‌ولێر به (‌گولان میدیا) ی راگه‌یاند "به‌هۆی بڕیاری لێبووردنی گشتیه‌وه‌ ته‌نیا (17) ئافره‌تی به‌ندكراو مه‌حكوم، له‌ناو ده‌زگای چاكسازی ژنان و مندالانی هه‌ولێر ماونه‌ته‌وه‌وه‌، كه‌ئه‌مانه‌ش تاوانه‌كانیان به‌ر لێبووردنی گشتی نه‌كه‌وتووه‌.
سەرچاوەكە دەربارەی جۆری سزای ئەو كەسانە گوتی "ئەو 17 تاوانبارە سزاكانیان قورسبوو، ئه‌وانیش (10) ئافره‌تیان به‌تاوانی كوشتن حومكدراون، و (3) ئافره‌تیان به‌تاوانی خیانه‌تی هاوسه‌ری، یه‌ك ئافره‌ت به‌تاوانی تیرۆر و یه‌كێكی دیش به‌تاوانی به‌كارهینانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر، دوو ئافره‌تی تریش به‌تاوانی ساخته‌كار و ده‌ستبرین ماونه‌ته‌وه، گیراون"‌.
زیاتر گوتی "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ئازاد كراون ره‌وانه‌ی مالی خۆیان گراونه‌ته‌وه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی كه ‌كه‌سووكار وه‌ریان ناگریته‌وه،‌ ئه‌وكات ره‌وانه‌ی مالی دالده‌ی ئافره‌تانی هه‌ره‌شه‌لیكراو ده‌كرین".
هه‌مان سه‌رچاوه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ژماره‌ی ئافره‌ته‌ ته‌وقیفكراوه‌كان گه‌یشتۆته‌ (26) ئافره‌ت كه‌ چواریان به‌تۆمه‌تی له‌شفرۆشی و شه‌ش خیانه‌تی هاوسه‌ری و سێ كوشتن و پێنج دزی و یه‌كێكیان مندال فراندن و حه‌وتیش به‌تۆمه‌تی گومانلیكردن ده‌ستگیركراون.
Top