دوو خوشكی مێردەكەی جوێنیان پێداوە، قبوڵی نەكرد و خۆی سووتاند
September 16, 2012
کۆمەڵایەتی
![دوو خوشكی مێردەكەی جوێنیان پێداوە، قبوڵی نەكرد و خۆی سووتاند](https://gulanmedia.com/public/old_images/articles/agr345.jpg )
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند كه رۆژی 11/9/2012 لە رووداێكی سووتاندا، ئافره‌تێك بە سووتاوی بەناوی (ن،ش،م) لەدایكبووی 1989 دەبرێتە نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا و دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت خۆی سووتاندووه.
سەرچاوەكە گوتیشی: له‌ئیفاده‌كه‌دا هه‌ردوو خوشكی مێرده‌كه‌ی(ن) كە ناویان(ت و خا) دەڵێن كە ئەو ژنە لەگەڵیان دەمەقاڵێی دەبێ جنێویان پیداوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ویش برِیاری خۆسووتاندنی داوه.
زیاتر گوتی: دوای به‌دواداچوون دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو ئافره‌ت (ت، خا) ده‌ركرد.